شەریف هەژاریی : ئێرانیش تێی كه‌وت !

به‌پێی ڕاگه‌یاندنه‌ نا فه‌رمه‌ییه‌كانی باشوری كوردستان ، ئه‌مڕۆ حیزبی دیموكرات شه‌ڕی چه‌كداری خۆی ده‌ست پێ كردۆته‌وه‌ و له‌ ناوچه‌ی ( ڕه‌به‌ت ) ی سه‌رده‌شت گورزی شوێندانه‌ری له‌ سوپای پاسداران و […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

به‌پێی ڕاگه‌یاندنه‌ نا فه‌رمه‌ییه‌كانی باشوری كوردستان ، ئه‌مڕۆ حیزبی دیموكرات شه‌ڕی چه‌كداری خۆی ده‌ست پێ كردۆته‌وه‌ و له‌ ناوچه‌ی ( ڕه‌به‌ت ) ی سه‌رده‌شت گورزی شوێندانه‌ری له‌ سوپای پاسداران و جاشه‌كان سره‌واندووه‌ ! كه‌ كووژراو و برینداربوونی سه‌د پاسدار و جاشی لێ كه‌وتۆته‌وه‌ .

دیموكرات سه‌ره‌ڕای مێژوویه‌كی درێژی ئه‌وا تا ئێستاش هێزی گه‌وره‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه‌ ، ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی جه‌نگی پارتیزانی دژ به‌ ئێران ئه‌وا چه‌ند ئه‌گه‌رێك ده‌بووژێنێته‌وه‌ كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌ خواره‌وه‌ بیانخه‌مه‌روو :
1 – دیموكرات ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌كی زنجیره‌یی – به‌رده‌وامی نه‌وه‌ستاو گورزه‌كانی ده‌ست پێ بكاته‌وه‌ و هیچ به‌ربه‌ست و فشارێك نه‌یوه‌ستێنێت .
2 – دیموكرات ده‌بێت سوود له‌ پلان و پراكتیكی ته‌واوی جه‌نگه‌ پارتیزانه‌كانی ناو مێژووی وڵاتان وه‌رگرێت و هه‌وڵ بدات له‌ هه‌ر چالاكییه‌ك بۆ چالاكییه‌كی دیكه‌ی پارتیزانیان ، ئه‌وا گۆڕانكاری له‌ شێوازی تیۆریی و پراكتیكی چالاكییه‌كانی دا بكات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌ هێزه‌ داگیركه‌ره‌كانی ئێران بشێوێنێت .
3 – دیموكرات ده‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر فشاری ئێراندا زه‌مینه‌سازی بۆ دوو ئه‌گه‌ری پێشبینیكراوی فشاری ئێران بكات :
یه‌كه‌م : گه‌ر ئێران بیه‌وێت له‌ ڕێی پارتیی یان یه‌كێتیی یان په‌كه‌كه‌وه‌ فشار بخاته‌ سه‌ر دیموكرات ئه‌وا دیموكرات ده‌بێت ئه‌لته‌رناتیڤی كاریگه‌ریان هه‌بێت كه‌ ئێران نه‌توانێت جووڵانه‌وه‌كه‌یان بووه‌ستێنێت یان بێ كاریگه‌ری بكات .
دووه‌م : ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئێران هێرش بكاته‌ سه‌ر قه‌ندیل یاخود ئه‌وناوچانه‌ی كه‌ دیموكرات له‌سه‌ر سنووری باشور/ خۆرهه‌لاتی كوردستان پێگه‌یان له‌سه‌ر داناوه‌ ، بۆیه‌ دیموكرات ده‌بێت به‌شێوازێكی زۆر جیا – جیای پارتیزانی له‌مپه‌ر له‌ ڕێی هێزی زه‌مینی ئێراندا درووست بكات ، كه‌ سوپای پاسدارانی ئێران ڕێیان لێ ونكرێت یان گورزی كاریگه‌ریان به‌ركه‌وێت ، یان دیمووكرات بتوانن به‌ كاتیی له‌ كاتی دژه‌ هێرش بۆسه‌ر بنكه‌كانیان ئه‌وا خۆیان ون بكه‌ن ، بۆیه‌ ده‌بێت دیموكرات به‌ چه‌ندان پلانی جیاواز له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌كانیان ڕوو‌به‌ڕووی ببنه‌وه ‌.
4 – دیموكرات ده‌بێت باش ئه‌وه‌ی له‌ به‌رچاو بێت كه‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری كاریگه‌ر له‌لایه‌ن هێزێكی وه‌ك دیموكراته‌وه‌ كه‌ خاوه‌ن هه‌زاره‌ها شه‌هیدن ، ئه‌گه‌ر چالاكییه‌كانیان به‌رده‌وام بێت ئه‌وا گورزی كه‌مه‌رشكێن له‌ ئابوری داته‌پیوی ئێران ئه‌وه‌شێنن .
ئێستا دۆخی ئابوری ئێران به‌هۆی‌ بێ كاری خه‌ڵكه‌كه‌یی و بێ – نرخی دراوی تمه‌نیش له‌ ئاست دراوه‌ جیهانییه‌كاندا ئه‌وا ئێران له‌ قه‌یرانی قووڵی ئابوریدایه ، ئه‌گه‌ر دیموكرات له‌ ( چۆنیه‌تیی !) ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانیان ته‌ركیز دابنێن ئه‌وا ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه‌ كه‌ ئابوری ئێران داته‌پیوتر بكه‌ن ، چونكه‌ جووڵاندنی هێز و كۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌ دۆخی ئێستای ئابوری ئێراندا ئه‌وا زۆر خراپ له‌سه‌ر ئابوری ئێران ده‌كه‌وێت ، هه‌روه‌ها دیموكرات ئه‌بێت وردتر بیر له‌ گورزدان له‌ ئابوری ئێران بكاته‌وه .
5 – ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی چالاكییه‌ پارتیزانییه‌كانی دیموكرات ئه‌گه‌ر بێت و به‌ به‌رده‌وامی كاریگه‌ری هه‌بێت ئه‌وا ئیلهامبه‌خشیش ده‌بێت بۆ نه‌ته‌وه‌ نافارسه‌كانی دیكه‌ی ئێران به‌تایبه‌ت ـ به‌لووچه‌كان و عه‌ره‌به‌كانی ئه‌هواز و … هتد ، كه‌ هه‌مان ڕێگا بگرنه‌به‌ر ، بۆیه‌ پێویسته‌ دیموكرات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیاندا په‌یدا بكات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی نه‌ته‌وه‌ نا – فارسه‌كانی ناو ئێرانیش ( ئیسلامی بن یان ماركسی ) چونكه‌ له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه‌ گرنگ نییه ‌، به‌ڵكوو گرنگتر له‌وه‌ بیركردنه‌وه‌یه‌ له‌وه‌ی كه‌ گورزدان له‌ ئێران له‌لایه‌ن ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ نا – فارسه‌كانه‌وه‌ كاری له‌سه‌ر بكرێت ، له‌ قۆناغی دواتری نه‌مانی ئێراندا ئه‌و كات پلان و نه‌خشه‌ی دیكه‌ به‌ ئاسانیی ئه‌توانن دیموكراته‌كان بیگرنه‌به‌ر و بیقۆزنه‌وه ‌.
6 – له‌م سه‌ره‌تایه‌دا ئه‌گه‌ر چالاكییه‌كانی دیموكرات كاریگه‌ر بن ئه‌وا زۆر جه‌زبكار ده‌بێت له‌وه‌ی كه‌ هێزه ئیقلیمیه‌ دژه‌كانی ئێران وه‌ك سعودیه‌ و هه‌ندێ وڵاتانی تری عه‌ره‌بیی و … هتد ، بێنه‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ هاوكاری دیموكرات بكه‌ن . هه‌روه‌ها له‌ دیدگای ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپاش دا خۆیان ئه‌سه‌لمێنن كه‌ ده‌وڵه‌تان حسابی جدیان بۆ بكات ، هه‌رچه‌نده‌ گرنترین شت پشت به‌ستنیانه‌ به‌ خودی خۆیان .
7 – دیموكرات ده‌بێت هێزی ده‌ستكردی ڕوێنراو له‌ شاره‌ نا – كوردییه‌كانی ئێراندا بڕوێنن به‌تایبه‌ت له‌ تاران كه‌ نزیكه‌ی ملیۆنێك كوردی تێدایه ، هه‌روه‌ها شاره‌ ستراتیژییه‌كانی وه‌ك به‌نده‌ر عه‌باس و قیشم و بتوانن هه‌رچۆنیان كردووه‌ له‌وێش چالاكی گیانبازی فیداكارانه‌ ئه‌نجام بده‌ن ، ئه‌و كات دۆخێكی كاریگه‌رتر و ئیلهامبه‌خشتر هه‌م بۆ كورد و هه‌م بۆ نه‌ته‌وه‌ نا – فارسه‌كانی ئێران و هه‌م بۆ جیهانی ده‌ره‌وه‌ دێننه‌ بوون .
8 – دیموكرات ده‌بێت ڕاگه‌یاندنێكی به‌هێزی هه‌م جه‌زبكار و هه‌م هووشیاركار بنیاد بنێت ، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فێرگه‌ی پارتیزانی جیا جیا و نا-له‌یه‌كچوو بكاته‌وه‌ ، كه‌ هه‌ر جۆره‌ تیمێكی پێشمه‌رگه‌یان په‌روه‌رده‌ بكه‌ن به‌ جۆرێكی تایبه‌ت له‌ كاری پارتیزانی .

به‌ جووڵانه‌وه‌ی كۆڵنه‌ده‌رانه‌ی هه‌ر چوار به‌شه‌ تیكه ‌- تیكه‌ كراوه‌كانی كوردستان هه‌موومان بێ جیاوازی شه‌ره‌فمه‌ندتر ده‌بین و ، ده‌بێت بۆ هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌ به‌ پێنووس و به‌‌ پسپۆڕییه‌كانمان له‌ پێناو شكۆمه‌ندی نه‌ته‌وه‌ سه‌دانجار جینۆسایدكراوه‌كه‌مان تێ بكۆشین .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
شەریف هەژاریی

ئەرشیڤی بەڕێز: شەریف هەژاریی