کاوسێن بابەکر : ئەمجارە تەڵاقەکەی بەغدا سێ بەسێیە !

ئەگەر سەرکردە پینەچیەکانی کورد لێگەڕێن . ئەو پینەوپەڕۆیەی کورد هەرلەساڵی 2003 ەوە بۆ یەکێتی خاکی عێراقی کردووە ، ئەگەر بۆ ناوماڵی خۆی کرد با ڕەنگە ، ئێستا لەقۆناغێکی زۆر پێشکەوتووتردا […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

ئەگەر سەرکردە پینەچیەکانی کورد لێگەڕێن .

ئەو پینەوپەڕۆیەی کورد هەرلەساڵی 2003 ەوە بۆ یەکێتی خاکی عێراقی کردووە ، ئەگەر بۆ ناوماڵی خۆی کرد با ڕەنگە ، ئێستا لەقۆناغێکی زۆر پێشکەوتووتردا بووباین ، یان لانی کەم ئەم کێشە ئابڕوبەرانەی ناوخۆمان نەبووبان .
ئەگەر ئەوسا هێشتا ئاسۆی بیرکردنەوەی شیعەمان لا ڕوون نەبووبێ ، کە هاوخەبات و هاوچەوسانەوەی دەستی بەعس بووین ، ئەوا ئێستا دوای دژایەتی ئەوان بەسووننەو شیعەوە بۆ هەر دەستکەوتێک ، کە دەستوور بە کوردی ڕەوا دیبێ و جێبەجێنەکردنی هیچ یەکێک لە پرسە چارەنوسسازەکان دوای 13 ساڵ دان بەخۆداگرتنمان . وەک : کەیسی پێشمەرگە – مادەی 140 بودجە – سنوور و گێچەڵەکەی مادەی 23 و – هێرشەکەی ناوهۆڵی پەرلەمان و – هێرشی خۆپێشاندەران بۆ سەر ئەندام پەرلەمانەکانمان لە بەغدا . نەک وەک هاوبەش ئێمەیان نەویستووە ، بەڵکو ئەوان بەدوای عێراقێکی سەنتراڵەوەیەوەن و هەوڵی وەلاخستنی فیدڕاڵیەکەش دەدەن .
ئێمەش هەربەردەوامین لە هاوکاری ئەو بەسەنتراڵکردنە بێ ئەوەی بزانین چیمان دەوێ و ستراتیژێکی ڕوونمان هەبێ بۆی !. لەکاتێکدا دونیامان پڕکردووە لە دەستەواژەی ڕیفڕاندۆم و ڕاپرسی بۆ دەوڵەتی کوردی ، کەچی کەبیانووی دەستوری و ئەخلاقیمان دەدرێتە دەست بۆ وەڕێخستنی ئەومافە ، دەستدەکەینەوە بە قسەکردن لەسەر یەکێتی خاکی عێراق و بەهێزکردنی برایەتی کورد و عەرەب لەوان گەرمتر .
ئەمجارە بەغدا کەهیچ لەسیاسەتەکەی نەگۆڕاوە پێدەچێ سێبەسێ تەڵاقی کوردو سوننەی دابێ و لەکۆڵ خۆیان بکاتەوە ! بەوەش شیعە ئەو دەوڵەتەی مەبەستێتی بۆخۆی بەدیبێنێ .
ئەگەر کورد ئەمجارە بەئەرکی ڕاستەقینەی خۆی هەستێ و سەرکردەکانی نەبنەوە پینەچی ! لەبەر خاتری بەش بەشوکێنەی بەغداچارەنوسی پرسەکەیان نەخەنەوە مەترسیەوە ، دەبێ هەرچی زووە ماڵی خۆی ڕێکخاتەوەو بەرنامەیەکی ڕوون دابنێ و بکەوێتە گفتوگۆ لەگەڵ بەغداد لەسەر جیابوونەوەو دانانی سنوورو بەهەمان شێوەش لەگەڵ ووڵاتانی ئیقلیم بەتایبەت ئێران و تورکیا . پاشان ووڵاتانی زلهێز بەتایبەت ئەمریکاو ئەوروپاو روسیا ! ئەمەش زەمینەخۆش دەکات بێ شەر . عێراق ، کە بەرەو لەتبوون گلۆربۆتەوە و دابەشبکرێ و وەک پڕۆژەکەی جۆبایدن بکرێتە سێ دەوڵەت ، تەنها بەمەش کێشەوجەنگەکانی ناوچەکە کۆتایی دێت و خەونی یەکجاری گەلی کوردیش دێتەدی .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت

 

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
كاوسەین ىابەکر

ئەرشیڤی بەڕێز: كاوسەین ىابەکر