ئازادحەمدی : چپەیەک .

داخەکەم 4 – 5 ، پاش دوو مانگ مووچە وەرنەگرتن ، چووم بۆ وەرگرتنی . خۆزگە سەد خۆزگە ئەو هەڵەیەم نەکردایە . لەسەعات هەشتەوە بەناچاری چوومە ریزەوە ( ڕەتڵێکی دوورو […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

داخەکەم 4 – 5 ، پاش دوو مانگ مووچە وەرنەگرتن ، چووم بۆ وەرگرتنی . خۆزگە سەد خۆزگە ئەو هەڵەیەم نەکردایە . لەسەعات هەشتەوە بەناچاری چوومە ریزەوە ( ڕەتڵێکی دوورو درێژ زیاد لە کیلۆ مەترێک ) من بڵێم هەزار تۆ بڵێ دووهەزار بەدرۆ ناکەویتەوە .. لەبەر سوری هەتاو بەبێ شوێنی پشودان .. پاش دوو سەعات و نیو ، چوینە ژوورەوە .. چیمان دی ؟ لەخوارەوە لە سەرەوە حەشاماتێکی زۆر زۆر لە خانەنیشان .. کورد واتەنی شەلوکوێر مرۆڤی ناتەواو و نە خۆش .. وەکو مارمارۆکە پێچی خواردوو ، لە چەند لایەکەوە بۆ بەردەم چەند سندوقێکی کەم .. تازە هاتووین پەشیمان ئەبووینە ، جەنابی مدیر ئەی فەرموو : ئەبێت وەسڵی پارەکان کە وەرتان گرتووە بیدەنەوە بەمن و نابێت ببرێتەدەرەوە ، واتا سەرلەنوێ ئەگەر هاتنەوە سەرە بگرنەوە .. لەناو ئاپورای سەرەی خەڵکی دا ، هەزارەها پێشنێار . هەزارەها جنێو لە دەم مامۆستاو خوێنەواری وەڕڕڕڕڕس بووە ـ وەکو باران دەباری . شەڕو پیاهەڵشاخان و هەڕەشە لەولاوە بووەستێت . هەر ئەمەندەی ئاواتمان هاتە دی دوو مەتر لە دەرگای بەهەشت ، ببورن لە سندوق نزیک بووینەوە ، سەعات بووە دوو . بە‌هۆی چەنکەسێکەوە ، شیرازە دەرچوو ، بووە پاڵە پەست ، درۆ ناکەم کلکی کەری تێدا دەپچرا .. هاوار هاوار و بە هەوڵێکی زۆر ڕێگە بەو چەند تێکدەرانە درا تا سەرەکە ببێتەوە سەرە ، لە کاتژمێر دو و نیو ئەوەی ناوی دەنێن مەعاش وەرمان گرت .. بەدوو مانگ یەک مەعاش .. یاخوا قەد کەوچک بەدەستی بەخیل و پیسکەوە نەبێت ..
برووا دەکەن ئەوەی چەند مانگێک لە خۆما سەرفم کردبوو بۆ ئازاری ئەژنۆکانم ، لەو ڕۆژە نا موبارەکەدا دامناو هەمووی بە هەدەر چوو .. بە هاتنە ماڵەوە شلوکووت بووم و لەش تێکشکاو تا ڕۆژ بوویەوە بە لەرزوتاوە تلاومەتەوە .. لەو باوەڕەشدام زۆر لەوانەی لەمن خراپتر بوون هەڵناسنەوە و جارێکی تر نەک مەعاش وەرناگرن .. وەکو حەڵوا مەعاشە دووا کەوتووەکانیان حەپەلووش دەکەن .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بەهاوڕێکانت

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
ئازاد حەمدی

ئەرشیڤی بەڕێز: ئازاد حەمدی