سەلاح خدر : پژاک شەرەف و کەرامەتی دیموکراتەکانیشی پاراست، گەریلاکان تۆڵەیان بۆ دیموکراتەکانیش کردەوە .

سەربڵندی مرۆڤ هەمیشە بەڕەنج و تێکۆشانەکانی خۆیەتی ، ئەوەی بیەنوێت بە فێڵ و تەڵەکەبازی بژی بەڕسوای دەمرێت ، هەوڵدان بۆ خۆژیاندن و خۆگەورەکردن لەسەر خوێن و ڕەنجی کەسانێک یان بزوتنەوەیەکی […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

سەربڵندی مرۆڤ هەمیشە بەڕەنج و تێکۆشانەکانی خۆیەتی ، ئەوەی بیەنوێت بە فێڵ و تەڵەکەبازی بژی بەڕسوای دەمرێت ، هەوڵدان بۆ خۆژیاندن و خۆگەورەکردن لەسەر خوێن و ڕەنجی کەسانێک یان بزوتنەوەیەکی دیکە لە غەیری خەجاڵەتی و خۆگەوج کردن هیچی دیکەی لێ بەرهەم نایەت ، چونکە کورد واتەنی پەتی درۆکردن کورتە .
ئەوەی لە رەبەت ڕوویدا زەبرێکی قارەمانانەی گەریلاکانی یەرەکە بوو لە ڕژێمی ئێران لەبەرامبەر ئەو زوڵم و دەستدرێژی لە ڕادەبەدەری لەسەر گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێت .
بەداخەوە زۆرێک لە کامپنشین و فێسبوکیزمەکانی دیموکراتەکان هەوڵیاندا ئەو چالاکیە شۆڕشگێڕانەیە چەواشە بکەن ، وەک دەستکەوتنی خۆیان نیشانی بدەن یان هەرهیچ نەبێت بێکاریگەری بکەن ، لەوەدا سوپاسی هەندێکیان دەکەین کە هەواڵی چالاکیەکەیان بەزۆرترین کەس گەیاند ، بەڵام ڕاستی وەک هەڵهاتنی خۆر وایە بەری پێناگیرێت .
ئەو خائینانەی یەرەکە بەسزای گەلی گەیاندن کەسانێک بوون کە چەندین پێشمەرگەی قارەمانی حزبی دیموکراتیان لە ڕابردوودا شەهیدکردبوو ، بەڵام کەمپنشینی دیموکراتەکان خانەوانەی شەهیدەکانیشی بێ ئومێد کردبوو ، هەتا وای کردبوو کە ئەو ناپاکانەش بێخەم و بێترس سەربخنەسەر سەرین ، تا دواین جار گەریلاکان تۆڵەی شەهیدانی دیموکراتیشیان لێکردنەوە و شەرەف و کەرامەتی ئەوانیشیان پاراست و دڵی خانەوادەی شەهیدەکانیشان ئاسودە کرد .
ئەوەی ئەمڕۆ گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویستیەتی دروشم و دژایەتی و سمێڵ بادان نیە ، بەڵکو مەیدانی کرداری و یەکبوون و یەکێتی نێوان هێزەکانمانە ، بۆیە داوامان لە برادەرانی دیموکرات و کۆمەڵەش ئەوەیە چیدی ژیانی کامپنشینی قەبوڵ نەکەن ، بگەڕێنەوە بۆ باوەشی چیاکان و لەم هەلە زێڕینەدا شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەئەنجام بگەیەنن ، هەرهیچ نەبێت داوامان لەو پێشمەرگە قارەمان و دڵ گەرمانەیە کە بەڕوحی شۆڕشگێڕێ هاتونە کۆڕی خەبات و لە کامپەکاندا گیرۆدەی سیاسەتی بەرژەوەندی پەرستی سەرکردەکانیان بوون لەو پاسیڤ بوونە دەرچن ، خەباتیان بگوازنەوە ناو ڕیزی گەریلاکان و خۆیان و گەلەکەشیان لەکۆت و دیلێتی ڕزگار بکەن .

لەو لینەکەدا کەلە کۆمێنتی یەکەمدایە تەواوی هەواڵەکە بخوێننەوە …ڕۆژهەڵات تایمز

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت

 

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
وتاریکورد

ئەرشیڤی بەڕێز: وتاریکورد