عەتا قەرەداخی : ئافەرم راگەیاندنی کوردى هاوسەرگیرى دوو کەس ترۆپکی گرنگیدانت بێت .

هەر کەس چۆن ژن دەهێنێت و چۆن شوو دەکات ، ئەوە بابەتێکی تەواو کەسیەو هیچ کەسی تر مافی ئەوەى نیە خۆى لەو جۆرە بابەتانە هەڵقورتێنێت . ئەگەر لەم چەند رۆژەى […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

هەر کەس چۆن ژن دەهێنێت و چۆن شوو دەکات ، ئەوە بابەتێکی تەواو کەسیەو هیچ کەسی تر مافی ئەوەى نیە خۆى لەو جۆرە بابەتانە هەڵقورتێنێت . ئەگەر لەم چەند رۆژەى دوایدا سەرنجێکی راگەیاندنە شکستخواردوو ، درۆزن و ئاژەوە درووستکەرەکانی کوردستان بکەین ، مەگەر بەدەگمەن ئەگینا هەموویان سەرقاڵن بە بابەتی هاوسەرگیرى عەبدوللەتیفی سەلەفی و چاوانەوە .
زۆرێک لەو راگەیانکارانەشی کە خۆیان پێ گرنگ و یەکەمە دیسان سەرقاڵی ئەو بابەتەن ، لەکاتێکدا بەشێک لە بەرپرسانی حیزبە بە ناو عەلمانی و ئیسلامیەکانی کوردستان چەندین کارى لەوەى عەبدوللەتیف خراپتریان کردووە، کەچی بەشێک لەو راگەیاندنکارانە بچووکی و ماستاوچێتی بۆ ئەو بەرپرسانەى تر دەکەن .
ئەمەش دیارە بانێکەو دوو هەواو دەریشی دەخاتە ئامانجی سیاسی لەپشتی ئەو هەوڵوێستەى راگەیاندنی کوردییەوە هەیە بەرامبەر بە کاربراى سەلەفی و لەمەشدا راگەیاندنکاران ئامرازن .
بەڵێ کاک و دادەى راگەیاندنکار کە بەشێکی باشیان بە پلەى سەربازى خانەنشینکراون ، لە راگەیاندنی حیزبی و سێبەرو بەفشە سەربەخۆ هەمان هەڵوێستی بەیەکەمکردنی مەسەلەکەى عەبدوللەتیفیان هەیە لەبرى سەرکۆنەکردنی زیاترى دەسەڵات و حیزبی کوردى لەپاى کێشەى گەندەڵی و لەکارخستنی پەرلەمان و ئیفلیجکردنی حکومەت و قەیرانی دارایی و بێ موچەیی خەڵک و شکستی بازاڕو درۆى بەردەوامیان بۆ فریودانی جەماوەرو لەپشتەوە خەریکبوونیان بە پیلانگێڕییەوە بەدژى یەکترى .
دیارە ئەمە بەشێکی سیاسەتی حیزب و دەسەڵاتی کوردیە بۆ سەرقاڵکردنی خەڵک بە هەندێ شتەوە کە هیچ رەهەندو سوودکی کۆمەڵایەتی بۆ ئێستاى کۆمەڵگەى کوردى تێدا نیە ، ئەویش بە مەبەستی گەوجاندنى زیاترى جەماوەر بۆ ئەوەى بیر لە کێشە سەرەکیەکانی خۆى ناکاتەوەو نەیپەرژێتە سەر بیرکردنەوە لە گەندەڵی و دزى و درۆزنی و کارە نا نەتەوەیی و نا نیشتیمانیەکانی حیزب و دەسەڵاتی کوردی . دەسەڵاتی حیزبی و حکومی بێباک لە خەڵک ئارەزووى خۆیەتی لەم رووەوە بۆ ئامانجەکانی خۆى چی دەکات بەڵام ریسوایی و بچووکی و بستەباڵایی بۆ زۆرینەى راگەیاندنی کوردى و زۆرێک راگەیاندنکارانی کوردى و ئەو نووسەرو رۆشنبیرانەشی کە لە برى فشارخستنە سەر حیزب و دەسەڵاتی کوردی بۆ هەنگاونان بەرەو چاکسازى کەچی جەماوەر بە هاوسەرگیرى دوو کەسەوە سەرقاڵ دەکەن .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
عەتا قەرەداخی

ئەرشیڤی بەڕێز: عەتا قەرەداخی