عیماد عەلی : رێکەوتنەکە لەنێوان دەزگاکانی راگەیاندن و خەڵکی هەلپەرستدا .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بە کورتیەکەی ، پاڵنەری ئەم نوسینەم لەم کاتەدا بوو ، کە برادەرێکم لە دەزگایەکی راگەیاندن بینی بە دەمێکی گەرمەوە باسی لە رێکەوتنەکەی یەکێتی و گۆرانی دەکرد و ، بە کلیلی چارەسەری سەرجەم کێشەکانی کوردستانی لەقەڵەم دا و ، تەنانەت خۆی لەبیرچووبووە کە تادوێنی رەخنەکانی لە چ ئاستێکدا بوو لەبەرامبەر لایەنەکەی تر کە ململانێی لەگەڵدا دەکرد و هەموو سنورێکی بەزاند ، زۆر دڵخۆش بووم بەوەی ئاوا بە ئاسانی پیاو لە رایەکی خراپەوە بیگۆرێت بۆقسەی باش ، کە بێگومان وەرگەرانی رەخنە و جوێن بۆ مەدح و سەنا و بە شان و باڵدا هەڵدان ، هەرچەند بێت زەرەری بۆ کەس نیە ئەگەر قازانجی نەبێت .
ئاگاداربونی دامودەزگای راگەیاندن لە وەزعێکی هەستیاری وەک ئەمرۆدا ئەرکێکی نیشتیمانی و چارەنوسسازی کوردستانە ، بۆ ئەوەی هیچ ئاڵۆزیەکی وای تێدا رونەدات بگەرێینەوە چوارگۆشەی شەری ناوخۆ و لێکترزان . بۆیە ئەگەر تا دوێنی لەبەرامبەر یەکتر هیچ خەت رەجعەیەکیان تێدا نەهێشتەوە ، با ئەمرۆ لە بەرامبەر پارتی نەیگەیەننە مریشکە رەشە و ئیستیفزاز کردن کە نە خەڵک نە یەکێتی و گۆران و نەش هیچ لایەنێکی تر قازانجی لێدەکات ، دەبێت بە هێمنی و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی باڵای میلەتەوە لەم بارەوە قسە بکرێت نەک وەک لەم دوو رۆژەدا دەبیستین خەریکە وای لێدێت وەک ئەوەی خەڵک وا بیربکاتەوە کە ئەم رێکەوتنە تەنها لە دژی لا یەنێک بێت و لەو ناوەشدا پارتی وا بیربکاتەوە کە ئەم رێکەوتنە لە دژی ئەوە و ئەمەش خاڵێکی ئەکجار ترسناکی مامەڵە کردنە لەگەڵ رێکەوتنەکە و دوورە لە چاورەێکردن بۆ دەرئەنجامی ئەرێنی . بۆیە دەبێت بۆ هێمن کردنەوەی بارودۆخەکە و نەهێشتنی ئەگەری دەرهاویشتەی خراپ چەند کارێکی بەپەلە بکرێت :
1 – لیژنەیەکی هاوبەش لە میانرەوانی هەردولا سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەن و ناوەرۆکی رێکەوتنەکەیان و ئامانجی دوورمەودای رێکەوتنەکەیان بۆ باس بکەن و دڵنیایان بکەنەوە کە مەبەست لەم رێکەوتنە جگە لە راستەرێکردنی دەسەڵاتی کوردستان بە ئاشتی و ئاسایش هیچی تر نیە و لە هەڵوێستە پێشوەختەی پارتی کە لە بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسیان دەرکەوت هەر هیچ نەبێت دڵنیایان بکەنەوە .
2 – دەبێت دامودەزگاکانی راگیاندنی هەرێم بەوپەری بەرپرسیارێتیەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا بکەن و ئەرکی سەرەکی ئەمرۆیان لەم بارەوە دەکرێت لەم چەند خاڵەدا ببینینەوە :
A – بە زمانی نەرم لەگەڵ لایەنەکانی تری بەدەر لە هەردوو حزبی رێککەوتو قسە بکرێت و لەم کاتەدا دەبێت ئەو رەخنانەی پێشتر دەگیران بۆ ماوەیەکی پێویست دوابخرێن ئەگەر بنیاتنەریش بن.
B – میوانداری خەڵکی میانرەو بکەن و ئەوەی تا دوێنی نان و پیازی بە ناکۆکی یەکێتی و گۆرانەوە دەخوارد و بەو شێوەیە پلەو پایەی بەدەست هێنا ئەمرۆ بواریان نەدرێتێ لە سەر حسابی میلەت بە هەمان ریتم لە دژی پارتی هەمان رێگە بگرنە بەر ، ئەوانەش تەنها هەلپەرستن و لەپێناو بەرژەوەندی شەخسی نەبێت ناجوڵێنەوە .
C – هەماهەنگیەکی باش لە نێوان راگەیاندنی گۆران و یەکێتیدا هەبێت بۆ پابەندبون بە جێبەجێکردنی کاری پێویستی ئەمرۆ و دوورکەوتنەوە لە کاری ئیستفیزازی و پشت بەستن بە زمانی و نەرم و شیرین .
D – خۆ دوور گرتن لە خەڵکی دووفاقی کە هەمیشە لەگەڵ شەپۆلدا دەرۆن و بە هیچ شێوەیەک لە مەبدەئەوە نزیک نابنەوە و ، تەنانەت خۆیان لە پێشێلکردنی پیرۆزیەکان ناپارێزن و بێرێزی بەرامبەر هەموو شتێک دەکەن و خەتی سوریان نیە و حساب بۆ بەرژەوەندی باڵا ناکەن ، بە تایبەتی لە کادرانەی لە ناو یەکێتی و گۆرانیشدا هەن .
2 –  رۆڵبینین راگەیاندن بۆ هەوڵدان بۆ کۆبونەوەیەکی باڵای سەرجەم حزبەکانی کوردستان بۆ هێور کردنەوەی دۆخەکە و رەوینەوەی ترسەکان لای هەمووان و رەفتار کردن بە روحیەتی کار هاوبەشی .
3 – هەوڵدانی سەرجەم راگەیاندنەکان بۆ نەهێشتنی ئەگەری گەرانەوە بۆ رەفتاری زەمانی فیفتی فیفتی و دروستبونی ناکۆکی و سەپاندنی دوو ئیدارەیی لە کوردستاندا . دەبێت ئاگاداری رەفتاری پارتی دیموکراتی کوردستان بن لە کاردانەوەی کە هەمیشە خەتی سوری نەبووە لە حاڵەتی لاتەریکبون و گیرخوادرنی لە گۆشەیەکی تەسکدا و ، بوار نەهێشتنەوە بۆ حاڵەتێک وا لێبکات سڵنەکاتەوە لەدەستبردنی بۆ کاری نابەجێی حەرام .
ئێستا جگە لە راگەیاندن کە رۆڵی کاریگەری خۆی دەگێرێت ، دەبێت کەسایەتیە خاوەن پێگە و گەورەکانی تری کوردستانیش رۆڵی خۆیان لە لیکنزیکبونەوەی سەرجەم لایەنەکان بگێرن و دوورەدەست نەوەستن .
لە لایەکی ترەوە دەبێت پارتی بزانێت هەر هەنگاوێکی دوور لە سیاسەت و کاردانەوەی لە بەرامبەر ئەم رێکەوتنە لەسەر حسابی خەڵک دەبێت و بە خودی خۆی پێش هەموو لایەک زەرەری لێدەکات ، بەڵام هەوڵدانی بۆ ریکەوتن و نزیکبونەوەی لە گەڵ لایەنەکانی تردا و گەیشتن بە لێکتێگەیشتن ، مافی رەوای خۆیە و بە کارێکی دیموکراسی لەقەڵەم دەدرێت و ئازادە لەوبارە وە و دوور لە هەنگاوی دژە رێکەوتنەکەی گۆران و یەکێتی ، بۆی هەیە سەرجەم رێگە یاسایی و دیموکراسیەکان بگرێتە بەر و لەوناوەشدا دەتوانێت زۆرینە پێک بێنێت و پەرلەمان بخاتە گەر و هەر بە زۆرینە ئەو گۆرانکاریانەی بوێت بیکات . بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پێداچونەوە بە یاسا گرنگەکانیشەوە .
دەکرێت لەو حاڵەتەدا بەرەیەکی دەسەڵات و بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆن دروست بێت ، بەڵام دەبێت پێش وەخت ئارامی و ئاسایش و بژێوی ژیانی خەڵکیان لەبیر بێت و یاری بە موقەدەراتی خەڵکەوە نەکەن و ، سیاسەت بە پێداویستیە زەروریەکانی رۆژانەی خەڵکەوە نەکەن . بەڵێ لەم کاتەدا هەرچەند ئەم ئەرکە گرنگانە لە ئەستۆی سەرکردایەتیە دڵسۆزەکەیە ، لەهەمان کاتدا دەکەوێتە ئەستۆس راگەیاندن بە هەموو بەشەکانیەوە . ئێمە لە کات و وەزعێکی یەکجار هەستیارداین ، کە تا ئێستا بەم شێوەیە نەبووە و لە بەرامبەر یاندوارۆژێکی رەش یان سپیداین و رەنگی بۆری تێدا نابینین .

کلیک بکەرە سەر سمبوەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت