گۆران هەڵەبجەیی : جارێکی دیکە [ ئەنیتای ] دۆستمان بە پێشەنگایەک هاتەوە نێومان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە ڕێکەوتی [ 29.05.2016 ] لە هۆڵێکی نزیک لە کۆبنهاگن   ، دۆستی دێرینمان ، دۆستی کورد  خانمی هونەرمەندی شێوەکار [ ئەنیتا ئەسپاندەر ] پێشەنگایەکی کردوەوە .

لە کاتی کردنەوەی پێشەنگاکەیدا وێرای بەخیرهاتنی میوانان بە زمانی دانمارکی ، بە کوردیش بە چەند پەیڤێک بە خێرهاتنی میوانەکانی کرد .

پێشەنگاکەی لە کۆمەڵێک تابلۆ پێکهاتبوون ،کە ژمارەیەکی زۆریان گوزارشتیان لە سروشتی جوانی کوردستان دەکرد و ڕەنگی بەهاری یا هاوینی زاڵبوون بەسەر تابلۆکانیدا . ئەنیتا تراژیدیای کوردی لە یاد نەکردبوو . ئەوەتا  کارەساتی شەنگالی خستبووە نێو تابلۆیەکیەوە . هەروەها بەرخوارادان و قارەمانیەتی کۆبانیشی فەرامۆش  نەکردبوو ، لە تابلۆیەکدا ئەو  داستانە مەزنەی بەرجەستەکردبوو .

ئەوەی پێشەنگاکەی ڕازاوەترو و بەشەوقتر کرد موزیکەکەی هونەرمەند ئامانج زەرەفیان بوو کە ناوبەناو بە ئۆرگەکەی پارچە موزیکی جوانی دەژەند .

شایانی ئاماژەیە ئەنیتا تا ئێستا چوار جار سەفەری کوردستانی کردوە ، زۆربەی دەڤەرەکانی کوردستان گەڕاوە . هەر ئەم سەردان و گەڕانەی بوونە هەوێنی کتێبێک بە نێوی [ گەشتێک بۆ وڵاتی هاوڕیکانم ] ، کە تا ئیستا بۆ جاری دووەم چاپە کوردیەکەی چاپ دەکرێتەوە .

شایانی ئاماژەیە کەسانێکی زۆر وە بەتایبەتی کورد سەردانی پێشەنگایەکان کرد . هەر ئەمەش بووە هۆی دڵخۆشی ئەنیتا .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت