دژوار شیخانی : چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك له‌ حوكمرانی .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

دوای راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان و رامالینی دام و ده‌زگا داپلوسینه‌ره‌كانی رژیمی به‌عس و ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن و دامه‌زراندنی حكومه‌تیكی خومالی , هاولاتیانی هه‌ریمی كوردستان به‌جوش و خروشه‌وه‌ چاوه‌ریی ئاینده‌یه‌كی گه‌شیان له‌م حكومه‌ته‌ ساوایه‌ ده‌كرد كه‌ به‌ دریژایی سالانیكی زور و رژانی روباریكی خوین له‌ روله‌ جوامیره‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌دی هاتبوو بویه‌ به‌ هه‌موو شیوه‌یه‌ك ئاماده‌ی هه‌موو جوره‌ قوربانیه‌ك بوون به‌ مه‌به‌ستی سه‌رخستنی ئه‌م ئه‌زموونه‌ تازه‌یه‌ . به‌لام به‌ داخه‌وه‌ له‌گه‌ل تیپه‌ربوونی كات ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌م ده‌سه‌لات دارانه‌ نه‌ك ته‌نها شایه‌نی ئه‌و قوربانیانه‌ نه‌بوون به‌لكو زور بێ شه‌رمانه‌ هه‌رله‌سه‌ره‌تای هاتنه‌ خواره‌وه‌یان له‌شاخ هه‌لسان به‌ گه‌راندنه‌وه‌ی هه‌رچی جاش و مسته‌شاره‌ كان كه‌ ببونه‌ كه‌واسوری به‌رله‌شكری رژیمی به‌عس بۆ ئه‌نفال كردن و زینده‌به‌چال كردنی هه‌زاره‌ها هاولاتی له‌ ژن و مندال و پیر و گه‌نج , كه‌ تا ئیستاش زورم پێ سه‌یره‌ چۆن كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ڕێگه‌یان پێدان و قبولیان كرد كه‌ ئه‌م تاوانبار و خوفروشانه‌ به‌سه‌ر خوین و لاشه‌ی ڕوله‌كانیان وه‌كو پاله‌وان بگه‌رینه‌وه‌ ئه‌م هه‌ریمه‌ كه‌ دواتر ده‌سه‌لاتداره‌كانی هه‌لسان به‌ دروست كردنی دیوه‌خان بویان و دابین كردنی مینحه‌ی مانگانه‌ كه‌ هیچ باكیكیان به‌ كه‌س و كاری شه‌هیدان نه‌بوو .

دواتر هه‌لگیرسانی شه‌ری ناوخو له‌لایه‌ن دوو حزبه‌ ده‌سه‌لاتداره‌كه‌ی هه‌ریم له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌ شه‌خسیه‌كانی خویان كه‌ بووه‌ هوی به‌ كوشتدانی هه‌زاران لاوی خوین گه‌رمی ئه‌م ولاته‌ و فراندنی سه‌دان هاولاتی ژووره‌ تاریكه‌كانی زیندانیه‌ نهیَنیه‌كانیان كه‌ تاوه‌ كو ئه‌مروش چاره‌نوسیان به‌ نادیاری ماوه‌ته‌وه‌ و كاتیَك كه‌س وكاریان سوَراخی روله‌كانیان ده‌كه‌ن وه‌لامیان ناده‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌موو روژیك له‌ چاوه‌روانی گه‌رانه‌وه‌یان سه‌رده‌نینه‌وه‌. پاشانیش له‌ ژیّر فشارو به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا ده‌ستیان خسته‌ ناو ده‌ستی یه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌ با بوبیت نه‌ باران. پاشان دروست كردنی دوو ئیداره‌یی و پیكه‌وه‌ هه‌لنه‌كردن كه‌ كه‌سیان ملی بوَ ئه‌وی تر نه‌ده‌دا كه‌ به‌ هویه‌وه‌ هه‌زاران هاولاتی ئاواره‌ بوون , تا كار گه‌یشته‌ پروسه‌ی ئازادی عیراق و روخاندنی رژیم له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانان و به‌ سه‌روكایه‌تی ئه‌مریكا, ده‌سه‌لاتدارانی هه‌ریم ئه‌و هه‌له‌شیان له‌بار برد كه‌ بوَ هه‌موو هاولاتیه‌كی كورد خه‌ونیكی له‌ میَژینه‌ بوو بوَ دروست كردنی كیانیكی سه‌ربه‌خوَ هه‌یانبوو ئه‌ویش به‌ بیانووی بنیادنانی عیراقیَكی دیموكراتی له‌سه‌ر سیسته‌میكی فیدرالی كه‌ كورد له‌ ژیَر سایه‌یدا ده‌حه‌سیته‌وه‌ كه‌ دلنیام سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد خوَی قه‌ناعه‌تی به‌وه‌ نه‌بوو كه‌ رووبدات به‌لام ته‌نها له‌به‌ر به‌ده‌ست هینانی پوَست و پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ وایان راگه‌یاند , میلله‌ته‌ مافخوراوه‌كه‌شمان وه‌ك هه‌میشه‌ باوه‌ریان پیَیان كرد. دواتر یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌ریم وه‌ك خویان رایانگه‌یاند بوَ ریكخستنه‌وه‌ی نیَومالی كورده‌ مه‌به‌ستیشیان ته‌نها بوَ ئه‌وه‌ بوو ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه‌ له‌ به‌غداوه‌ ده‌هات وك و برا له‌ به‌ینی خوَیان به‌شی بكه‌ن و میلله‌تیش هه‌ر رازییه‌, پاشان هه‌لسان به‌ دامه‌زراندنی هه‌موو كادیر و لایه‌نگرانی حزبه‌كانیان به‌ شیوه‌یه‌ك كه‌ هه‌موو ستانداردیَكی حوكمرانی تیَپه‌راند كه‌ نزیكه‌ی 70 % ی خه‌لكیان كرد به‌ مووچه‌خوری حكومه‌ت به‌ مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن لیَیان له‌ پروسه‌ی هه‌لبژاردن كه‌ وا ئیستا زیانه‌كانیمان بوَ ده‌ركه‌وت. بوَیه‌ لیره‌دا ده‌پرسین دوای چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك له‌ حوكمرانی چیمان لیتان بینی جگه‌ له‌ دزی و تالانكاری هه‌رله‌ بردنی سامانی سروشتی نه‌وه‌كانی داهاتوو و دزینی و بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی شویَنه‌واره‌ دیَرینه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و كوشتن و رفاندنی قه‌لَه‌مه‌ ئازاده‌كان و داگیر كردنی هه‌موو سه‌یرانگاو شوینه‌ گه‌شتیاریه‌كانی ئه‌م ولاته‌ و تاپوَ كردنی ده‌یان دوَنم زه‌وی بازرگانی و كشتوكالی له‌سه‌ر به‌رپرسه‌ گه‌نده‌له‌كان و به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان ده‌ستتان برد بوَ قوتی خه‌لك كه‌ مووچه‌كه‌یه‌تی و پیَدانی نیو مووچه‌ و چاره‌كه‌ مووچه‌ دوو مانگ جاریك و …هتد . بوَیه‌ هیچ چاكه‌یه‌ك له‌ ئیَوه‌دا به‌دی ناكریَ ته‌نها رووی ده‌مم ده‌كه‌مه‌ هاولاتیه‌ به‌ش خوراوه‌كان ئه‌بیَ له‌وه‌ تیَبگه‌ن كه‌ توپه‌كه‌ له‌ گوره‌پانی ئیوه‌دایه‌ بو سزا گه‌یاندنی ئه‌م دز و جه‌ردانه‌ جا به‌ هه‌ر ریگایه‌ك بیت چونكه‌ هه‌تا خاوه‌نی ئه‌مانه‌ بین هیچ ئاسویه‌كی روون به‌دی ناكریت هه‌ر وه‌كو خوای گه‌وره‌ له‌ كتیبه‌ پیروزه‌كه‌یدا ئه‌فه‌رمویَ ( إِنَّ اللَّهَ لا یُغَیِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى یُغَیِّرُوا مَا بِأَنفُسِهِمْ )

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت