Newshirwan-6

نەوشیروان مستەفا لەپاش دادگاکردنی : شانسم نەبوو دوو هەفتە سجنیان نەکردم تا تۆزێک پشوبەم .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

لەبەشی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، هەڵسوڕاوی گۆڕان عەلی فەتاح ، کورتە نوسینێکی نوسیووە دەربارەی دادگایی کردنەکەی ڕێخەریی گشتی گۆڕان . لەو کورتە نوسینەدا هەندێک لەپرسیارو وەڵامی نەوشیروان مستەفا نوسیووە لەپاش گەڕانەوەی لەبەرامبەر دادگای سلێمانی بۆ لێپرسینەوەو گوێگرتن لەسەر سکاڵایەک لەسەریی .

تەواوی کورتە نوسینەکە ئەمەی خوارەوەیە

نەوشیروان مستەفا
ئەو ڕۆژەی کە چووە دادگای سلێمانی !
پرسەکە بابەتی سکاڵایەکی یاسایی سەرۆککۆماربوو لەسەر نەوشیروان مستەفا .!
تۆمەتەکە هێرش و ڕەخنەکانی ئەو کاتەی کەی ئێن ئێن بوو، سکاڵاکە لەسەر نەوشیروان بوو وەک بەڕێوەبەری گشتی میدیاکانی گۆڕان .!
نەوشیروان مستەفا چوە دادگاو وەک هەر هاوڵاتیەکی ئاسایی چوە ڕێزەوە، دواتر لای دادوەر قسەی لێوەرگیراو گەڕایەوە بۆ گردەکە .
دوای گەڕانەوەی لە دادگا من و چەند هاوڕێیەک یەکەم کەسبوین کە بینیمان .
هاتە ژورەوە : پاش سڵاو لەبەر خۆیەوە وتی: شانسم نەبوو دوو هەفتە سجنیان نەکردم تا تۆزێک پشوبەم ( بە زەردە خەنەوە )
گفتۆی نێوان من و کاک نەوشیروان :
من : کاکە بۆچویت بۆ دادگا ؟
کاک نەوشیروان: سکاڵام لەسەر بوو .
من : لەدوای ڕاپەڕینەوە هیچ بەرپرسێک نەچۆتە دادگا ، هەمویان وەکیلێک ئەنێرن ؟
کاک نەوشیروان : من و وەکیلەکەم هەردوکمان هاوڵاتی ئەم هەرێمەین .
من : ئەزانم کاکە بەڵام خۆت دۆخەکە ئاگاداریت، حسابی ئەوەت نەکرد بە کامێرایەکی شاراوەو لەڕێی پۆلیسێک یان دادوەرەوە به هەر بیانویەک ئیهانە بکرێیت ؟
کاک نەوشیروان : دەتوانم وەڵامم بۆ ڕێزو پرسیاری یاسایی هەبێت، وە جنێویش ئەزانم .
من : جگەلە پرسیارەکانی دادوەر چیت بە دادوەرەکە وت؟
کاک نەوشیروان : دادوەرەکە پیاوێکی یاسایی و بەڕێزبوو ، پێموت جەنابی دادوەر دواجار وامان لەم هەرێمە کرد کە دەسەڵاتداران بۆ سەندنەوەی مافەکانیان لەجیاتی هەڕەشە ڕێی دادگا بگرن، کارێکی گەورەمان کرد .
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزما بۆ خوێنەران ، ئەڵێن گەنجێک و پیاوێکی بەتەمەن دوێنێ گفتوگۆیان لەسەر پرسی دادگاییکردنی نەوشیروان کردوە لەلایەن پارتیەوە :
گەنجەکە : زۆر توندو توڕەو بێزارەبێ و خۆی تەواو مشەوش کردوە ، لەپڕ گەنجەکە ئەڵێت : پارتی بەتەمان کاک نەوشیروان بگرن .
پیاوە بەتەمەنەکە بە وشەیەک : کوێی ئەگرن .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بەهاوڕێکانت