هۆشه‌نگ جاهویی  : بێ سه‌روبه‌ریی راگه‌یاندن .  

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

قه‌سه‌كردن له‌سه‌ر راگه‌یاندن ده‌لاله‌ت و مانای زۆرهه‌ڵه‌ده‌گرێت كه‌خۆیان له‌جۆراو جۆردا ده‌بیننه‌وه‌و زۆر جاریش په‌یوه‌سته‌ به‌عه‌قڵی ناوچه‌كه‌وه‌ و به‌هه‌مان ریتمی ئه‌واندا كارده‌كات .

لێره‌دا پرسیارئه‌وه‌یه‌ ئایا راگه‌یاندن ده‌یه‌وێت چیمان بۆبكات ؟

راگه‌یاندن ده‌یه‌وێت فێری چیمان بكات چاك یاخراپ ؟

ئه‌وخراپانه‌ چین كه‌ده‌بێته‌ مایه‌ی خراپ بوون ، یائه‌و باشیانه‌ چین كه‌ده‌بێته‌ مایه‌ی باش بوون ؟

له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا راگه‌یاندن به‌سه‌ر چه‌ند ناموقه‌ده‌ساتێكی بێ بنه‌ما دابه‌شكراوه‌و خۆی ده‌بینێته‌وه‌ ، واتا راگه‌یاندن یا بۆ مه‌رامی حیزبیه‌ یا بۆ دینه‌ یا بۆ كه‌للتوره‌ یا بۆ هه‌ر شتێكی تر له‌م به‌شانه‌ .

ده‌كرێت هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر په‌خشی راگه‌یاندن وه‌ربگرین ئه‌گه‌ر بیه‌ویت بۆ باشتركردن بێت ئه‌وا ده‌كرێت به‌مانای وشه‌ ئه‌وباشیه‌ی تێدا مه‌وجود بێت .

راگه‌یاندن كاروكرده‌وه‌یه‌كی گرنگی كۆمه‌ڵگایه‌ گه‌ر بمه‌ناوێت كۆمه‌لگا به‌هه‌مان ئاراسته‌دا بروات ، یا زۆرجار بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌م به‌رێدانه‌ بكه‌ین ده‌بینین به‌هۆی كارمه‌ندێكی ناشاره‌زا له‌رووی مرۆڤ بوونه‌وه‌ یا به‌هه‌ر هۆكارێك بیت كه ‌بیه‌وێت سه‌رنجی ئه‌وانی تر به‌لای خۆیدا كێش بكات ئه‌وا ئه‌م راگه‌یاندنه‌ به‌مجۆره‌ ده‌كه‌وێته‌ نەخش كردن ، ئیتر بێ گوێدانه‌ سه‌ر ئه‌وكاره‌ سلبیانه‌ی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ركۆمه‌لگاو تاك .

له‌جیهانی مرۆڤایه‌تیدا دراماو سینه‌ماو شانۆی زۆرهه‌ن كه‌بیانه‌وێت مرۆڤ به‌ئاراسته‌ی خۆیان په‌لكێش بكه‌ن ، فلیمه‌كانی ئه‌كشن یه‌كێكن له‌مجۆره‌ په‌لكێشكردنانه‌ كه‌مرۆڤ زۆرجار به‌هه‌مان شێوه‌ لاسایی كردنه‌وه‌كان ده‌بات و روحێكی شه‌رانی هه‌له‌گرێت ، ئه‌مه‌ له‌كه‌ناله‌كانی لای خۆمان زۆربه‌دی ده‌كرێت ، یاپه‌خش كردنی درامایه‌كی كۆنی ئاینی كه‌هه‌لگری عه‌قلێكی كۆنی رابردووه‌و له‌ئێستاشه‌وه‌ بۆ هه‌ر بیانویه‌ك بێت كه‌ناله‌كانی لای خۆمان په‌خشی ده‌كه‌ن وه‌ك فلیمی درامای ( حه‌سه‌ن و حوسێن ) ئه‌م درامایه‌ پریه‌تی له‌عه‌قڵی كۆنی رابردوو هاوكات پریه‌تی له‌شه‌رانگێزی بێ بنه‌ما ، ئیتر بینه‌رو ته‌ماشاكه‌ری ئه‌م درامایانه‌ وێرای ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئاشناده‌كات به‌عه‌قڵی كۆنه‌وه‌و مانه‌وه‌ی له‌گه‌ل كه‌للتورێكی بێ بنه‌ما هاوكات كاردانه‌وه‌ خراپیشی ده‌بێت به‌سه‌ر لاسایی كردنه‌وه‌ی كه‌للتورێكی شه‌راوی .

جگه ‌له‌مه‌ش زۆرجار كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی لای ئێمه‌ بۆ مشتومركردن له‌سه‌ر ته‌وه‌رێك یاهه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی گرنگ و حه‌ساس وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی په‌یوه‌ندیه‌كی هاوریه‌تی له‌كه‌ل خودی ئه‌وكه‌سه‌دا هه‌بێت كه ‌بۆ هه‌موو ته‌وه‌رێك و به‌رنامه‌یه‌ك ته‌نیا یه‌ك ده‌موچاو ده‌هێنێته‌ سه‌رشاشه‌ ئه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ بیانه‌وێت ئه‌وكه‌سه‌ بكه‌ن به‌پاله‌وان و هیچی تر جاری واش هه‌یه‌ مه‌رج نیه‌ ئه‌وكه‌سه‌ پسپۆری خودی ته‌وه‌ره‌كه‌ بێت و به‌مانای وشه‌ تێزه‌ فكریه‌ عه‌قلیه‌كانی لابێت به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سی په‌خش كاری به‌رنامه‌ یا به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ ده‌یه‌وێت به‌ئاراسته‌ی خۆی بروات و خودی میوانه‌كه‌ بناسێت كه‌هاوریه‌تی ئه‌گینا پێم وانیه‌ له‌م ولاته‌ی ئیمه‌دا كه‌سانی له‌وشاره‌زاو پسپۆرترو لێهاتوو بونی نه‌بێت .

بۆیه‌ ده‌كرێت كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن پێداچونه‌وه‌یه‌ك به‌به‌رنامه‌كانی خۆیاندابكه‌ن و كۆمه‌لگای ئێستا بۆكۆمه‌لگایه‌كی كراوه‌و لێهاتوو بگۆرن نه‌وه‌ك له‌سه‌رهه‌مان عه‌قڵی كۆن به‌رده‌وام بن ، یا گۆرینی كه‌سانی شاره‌زا بۆپێشكه‌ش كاری به‌رنامه‌كان كه‌چیتر نابێت له‌سه‌ر موحسیبیه‌ت و ویستی خۆی بروات ، ده‌بێت راگه‌یاندن ره‌چاوی كۆمه‌لگاو لێوه‌شاوه‌یی خۆی بێت و به‌ئاراسته‌ی نوێ گه‌ری بروات و كۆمه‌لێك ته‌قلیدی كۆن تێك بشكێنێت .

جگه‌له‌مه‌ش په‌خش كردن و زیادكردنی به‌رنامه‌ی نوێ وه‌ك به‌رنامه‌ی ( زانستی ) و ( فه‌لسه‌فی ) ئه‌مانه‌ كارێكی گرنگی راگه‌یاندنن بۆئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ببێته‌ هه‌لگری عه‌قلێكی باڵای كۆمه‌لگاو چیتر له‌بازنه‌یه‌كی داخراوی هه‌مان عه‌قڵی كۆن نه‌بێـت كه ‌له‌ ئێستاشه‌وه‌ پێوه‌یه‌وه‌ گیرۆده‌بووه‌ .

وێرای ئه‌مه‌ش ته‌وه‌ری گفتۆگۆ یا دیالۆك كه‌ده‌بینم دووكه‌س ده‌هێنه‌ به‌رامبه‌ر یه‌یه‌ك له‌سه‌ر ره‌وتی ساسیه‌تی ناوخۆی حیزب قسه‌ده‌كه‌ن و به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری ده‌نگ هه‌لده‌برن ئه‌مه‌ بێ گوێدانه‌ لایه‌نی كۆمه‌لایه‌تی كاردانه‌وه‌كانی ، هۆكاری دروست بوونی ئه‌مه‌ بۆناشاره‌زایی خودی پێشكه‌شكاره‌كه‌و میوانی به‌رنامه‌كان ده‌گێرمه‌وه‌ كه‌هه‌لگری هه‌مان عه‌قڵی كۆمه‌لگان و پێیان وایه‌ به‌ده‌نگ هه‌لبرین و گوێ له‌یه‌ك نه‌گه‌یشتن ده‌گه‌نه‌ ئه‌نجام .

به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌وپه‌ری بێ بنه‌مایی خودی كه‌ناله‌كه‌و ناشاره‌زایی میوانه‌كان ده‌گێرمه‌وه‌ چونكه‌ عه‌قلێكی لێك تێنه‌گه‌یشتنیان به‌رامبه‌ر به‌یكه‌تر نیه‌ و  ته‌نیا ئه‌یانه‌وێت به‌مجۆره‌ رای كۆمه‌لگا فریو بده‌ن .

ده‌كرێت ئه‌مانه‌ سه‌ره‌تا پرسیارێك له‌خۆیان بكه‌ن  مه‌به‌ست له‌به‌رنامه‌كه ‌چیه‌ ؟ ئه‌م دووكه‌سه‌ ئه‌یانه‌وێت چی بلێن ؟  كاردانه‌وه‌كانی ئه‌مان چی ده‌بێت ؟ چۆن ده‌گه‌نه‌ چاره‌سه‌ر ؟ ئایا له ‌دوای به‌رنامه‌كه‌ چی رووئه‌دات ؟

ئه‌مانه‌ كۆمه‌ڵێك پرسیارن ئه‌م دوانه‌ی به‌رامبه‌ر به ‌یه‌كتر گه‌ر مه‌به‌ستێكی باشتركردنیان نه‌بێت و هزرێكی عه‌قڵانه‌تیان نه‌بێت  بۆ گه‌یشتن به‌راستیه‌كان ئیتر هه‌ر هاشوهوشێكی ئه‌مان كات كوشتنێكی بێ بنه‌مایه‌و  چه‌واشه‌كردنێكی حه‌قیقه‌تی رای گشتی شه‌ .

ئیتر پێم وایه‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن گه‌رزوو به‌ربه‌م بێ سه‌روبه‌ریه‌ی خۆیان نه‌گرن ئه‌وا نه‌ده‌توانن كاری ئه‌خلاقی خۆیان بگه‌یه‌نن كه ‌له‌سه‌ر شانیانه‌ وه‌نه‌ده‌شتوانن كۆمه‌لگای ئێستا له‌عه‌قڵی كۆن رزگاربكه‌ن كه‌تێی كه‌وتووه‌  .