عوسمان عومەر : خەسلەتى زەعیم تاخۆى لێ نەگۆڕا و نەبوو بە دیکتاتۆر .

چەند رۆژیکى دیکە یادى شۆرش یا کۆدیتاى 14 ى تەموزى 1958 دێتە پێشەوە ، 58 ساڵ بە سەر ئەو کۆدیتا سەربازیە تێدەپەرێ بەسەرکردایەتى کۆمەلێ ئەفسەرى جولانەوەى ئازادیخواز لە عیراق چونکە […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

چەند رۆژیکى دیکە یادى شۆرش یا کۆدیتاى 14 ى تەموزى 1958 دێتە پێشەوە ، 58 ساڵ بە سەر ئەو کۆدیتا سەربازیە تێدەپەرێ بەسەرکردایەتى کۆمەلێ ئەفسەرى جولانەوەى ئازادیخواز لە عیراق چونکە لە میسریش کۆمەلەى ئەفسەرانى ئازادیخواز هەبوون .

زۆرێک لەوانەى لەو سەردەمەدا ژیاون سەرەتا ئاوات بۆ ئەو رۆژگارە دەخوازن رەحمەت لە عبدالکریم قاسم دەکەن کە پیاوێکى سادەو خۆنەویست و پارە پەرەست نەبوە وبەدۆستى گەل دەناسرا و هەندێکیش دەڵێن نەخیر سەرەتا وابوو کە کورسى دەسەڵاتى بینى لە خۆى گۆڕا و هەندێکیش کە دەسەڵاتدارى ئەمرۆ دەبینن هەر ئەویان پێ ئەهوەنتر بووە لە هەموان چونکە ئەوانەى دواى ئەو مەینەتیەکان و ناخۆشیەکانى گەلى عیراق بە عەرەب کوردەوە زیاد کرد ….. بابەتەکەم بەناونیشانى نەعلەت لە باوکى زەعیمە ..
یەکێ لەیاوەرانى خوالێخۆشبوو عبدالکریم قاسم یەکەم سەرۆک کۆمارى عیراق پاش گرتنە دەستى دەسەڵات و سەرکردایەتى کردنى کۆدیتایەک بەسەر رژێمى پاشایەتى عیراق کە لەسالى 1921 سەپێنرا بەسەر گەلانى عیراق , حوکمرانى کومارى یەکەم لە ساڵەکانى 1958 تا 1962 ئەمەى گیراوەتەوە لە زەعیم دەڵێت :
لەگەڵ سەرۆک لە گەشتیکى شەوانى زستانى ساردى ساڵى 1961 ى بوین بەناو شارى بەغدا پالتۆیەکى خاکى بێ پلەى پۆشى بوو , کاتژمێر 5 ى بەیانى بوو گەیشتینە گەراجى عەلاوى و زەعیم بریارى دا نانى بەیانى لەوێ بخۆین لاى ژنێک کە لەپەنجاکانى تەمەنى بوو قەیماغ و چاى دەفرۆشت لەگەڵ کچەکانى . زەعیم بەرامبەرى دانیشت و کە داواى خواردنى کرد بێ ئەوەى بێناسى کە کێیە ؟ پرسیارى لە ژنەکە کرد کەس نییە بەخێوتان بکات ؟ ژنە بەدەنگێگى بویرانە وەڵامى دایەوەو گوتى هاوسەرەکەم لە جەنگى 1948 لەگەل جولەکە کەم ئەندام بووە و خۆشمان لە خانویەکى قوڕدا دەژین لە ناوچەى وەشاش ـ 5 ساڵە ئەم کارە دەکەین و خۆم و ماڵ و کچەکانم پێى دەژین ..
لێرەدا زەعیم پرسیارێکى ترى کرد : هیچ داوا کاریەکت پێشکەش زەعیم کردووە ؟ ژنە بە توڕەیەکەوە وتى نا ـ نەعلەت لە زەعیم و باوکى …. عبدالکریم قاسم … دا ـ من هاوڕێیەکى زەعیمم ئەم کاغەزەى بۆ دەنوسم ئینشاڵا زەعیم نائومێت ناکات …. نامەکە ئەوە بوو هەرکەسێ لە بەرپرسان ئەم کاغەزەى بەرچاو کەوت خاوەنەکەى بگەیەننە لام …
دوو رۆژ دواتر ملازمى یەکەم کەنعان هات بۆ لامان و پێى ڕاگەیاندین ئەم بەکاغەزە دەستخەتى زەعیم نوسراوەو واژوو کراوە . سەرۆک داواى کرد بەپەلە خاوەنى ئەم کاغەزە بهێنە لام . دواى هێنانى ژنەکە و بردنى بۆ ژوورى سەرۆک زۆر بەگەرمى پێشوازى و بەخێرهاتن کردنى بەشێوەیەکى جوان بە موراسیلەکەى راگەیاند 10 نەفەر کەباب بێنن بۆ ژوورەکەى ئەوکات هەر نەفەرێک بە 60 فلس بوو لە ریستورانتى ئیخلاس دواى نان خواردن و زەعیم ئارەزوى چاو و شیرى دەکرد بەدەم تێکدان و دواتر خواردنەوە , داواى لە بەڕێوەبەرى هۆبەى چوارەم لە وەزارەتى بەرگرى و بەرێوەبەرى خانەنشێنى کرد ئامادەبن و بریاریان دا بە دیارىکردنى 50 دینار وەک خانەنشینى و پێدانى خانویەک لە لەخانوەکانى تۆپچى بۆ ئەو خانەوادەیە و هەرچى لەگیرافى دا بوو کە 17 دینار بوو داى بەو ژنە , ژنە خەریکى خوا حافیزى و سوپاس کردن و دوعا بۆکردنى بوو ، زەعیم پرسیارى لە ژنە کرد هاورێکەى زەعیمت ناسى کە کاغەزەکەى بۆ تۆ نوسى ؟ ژنە بە هێمنى و شەرمیکەوە نەوەڵا ….. من هاورێکەى زەعیم بوم کە ئەوکاغەزەم نوسى ….. ژنە دەستى بەگریان و لەخۆدان کرد و وەک شەرمەزاریەک تۆ زەعیمیت و من بەو شێوەیە جنێوم پێداوى .. ؟
باوکى رەحمەتیشم کاتى خۆى ئەوەى بۆ گێراومەتەوە ئەوکات سەردەمى کۆدەتا ئەو پۆلیسێکى پلەدار بووە لەبەغدا رۆژێکیان لەبەر نانەواخانەیەک وەستابوم بۆ نان کرین کەسیک بە جلێکى سادەوە وەستا بوو گومانم کرد ئەو عبدالکریم قاسمە لە دڵى خۆم دا ووتم : تۆ بڵێى زەعیم بەو شێوەیەو بەو جلانەوە خۆى بێت بۆ نان کڕین … نۆرەى هات و چوە پێشەوە نان وەرگرێ بە کابراى نانەواى ووت : ئەو وێنەى زەعیمە بچوک بکەرەوە نانەکەت گەورەکە من زەعیمم کابرا هیچى پێ نەما واى زانى سزاى ئەدات …. ووتى : پێم گوتیت وێنەکەى من بچوک بکەوە نانەکەت گەورەکە با خەڵک تێرى پێ بخوات …. ئەوە یەکەم سەرۆک سەرکردەیەک بێ کە بەتەنگ خەڵکەوە بێ و لە بەرژەوەندى خەڵک کار بکات …. هەرچەندە ڕووى لە کورد وەرگێڕا جا ئایا خەتاى خۆمان بوو یا هاندرا لەلایەن خەلکانى ترەوە . ؟
تێبینى :
بەشى یەکەمى نوسینەک بەهەندێ دەستکارى کەمەوە لە العراقیین شعب العجائب وەرم گیراوەتە سەر زمانى کوردى

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
عوسمان عومەر

ئەرشیڤی بەڕێز: عوسمان عومەر