بەرهەم کادار :  تیرۆرو ئەمنیەت دوانەیەکی هاوتەریب  .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

دەکرێت بڵێین تیرۆرو ئەمنیەت لەدەسەڵاتە تۆتالیتارەکاندا دوانەیەکی لێک چون یان ئامرازن بەدەست دەسەڵاتەوە یان هیچ نەبێت هاوتەریبن بەیەکەوە بۆ مانەوەی دەسەڵات و درێژە پێدانی بەکار دێت ، لێرەدا ئێمە پێویستمان بە مێژوی تیرۆرو چالاکی و جۆرو ئامانج و فکری تیرۆر نیە بەڵکو شیکردنەوەی تیرۆرە کە ئامرازە بەدەست دەسەڵاتەکانەوە لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجی خۆی ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتیش بێت ، لە پاڵ دابینکردنی ئەمنیەت و باس کردنی پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان ، بەکار دە‌هێنن بۆ ئەنجامدانی ئەو کارانەیان .

تیرۆر لەسەر ئاستی ناوخۆیی وەک ئامرازێکی لێهاتوە بەدەست دەسەڵاتە شمولیەکانەوە بۆ چاو ترساندنی هاوڵاتیانو تیرۆر کردنیان بۆ ئەوەی ئەو سنورەی بۆیان دیاری کراوە نەی بەزێنن یان هیج نەبێت تاکەکانی کۆمەڵگە بیر لە بەزاندنی سنوری دەسەڵات نەکەنەوە ، بەمەش هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆر بەتایبەت کەسە دەرکەوتوەکان جا ئیتر رۆژنامەنوس و کەسایەتی و سیاسی و … هتد بێت ، یاخود دروستکردنی مەلەف و تێوەگلاندنیان بۆ هەر کەسێک کە خۆیان مەبەستیان بێت ، بۆ ئەوەش دەزگا ئەمنییەکان بەکار دەهێنن .

وەک باسمان کرد کە چۆن لە دەسەڵاتە دیکتاتۆرو تۆتالیتارەکاندا دەسەڵات ئەم کردەوانە ئەنجام دەدات ، هەندێ جاریش دەشێ تاکەکان ئەم کارانە بکەن ، بۆ بەدەسهێنانی ئامانجی خۆیان جا بەهەر پاساویک بێت ، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش دەکرێت دەوڵەتێكی زلهێز تیرۆر بۆدابەشکردنی وڵاتێک بەکار بێنی یان بۆ ململانێی ناوخۆیی .

بەڵام زۆر بەداخەوە لە کوردوستان لەم چەند رۆژەی دوایی لەیەنێک  دەوستو پەنجەی لەگەڵ تیرۆرنەرم کردوە هەوڵی ترساندنی هاولاتیانی هەرێمەکەی خۆی دەدات کە دەبو بەهیچ شێوەیەک بەتایبەت ئەو لایەنە بیر ئەو جۆرە کارانە نەکاتەوە، چونکە یەکەمین سکرتێری ئەو حیزبە لەهەوڵی تیرۆر لە ئەشکەوتی رایات رزگاری دەبێت ئەویش بەهۆی ئەو چایی چییەی کەلەو کاتەدا لەبەردەمی بوە لەکاتی تەقینەوەکەکەدا کەچی ئێستا خۆی بەگومانوپاساوی تیرۆر مامەڵە لەگەڵ لایەنەکانی تر دەکا و بێسەر شوێنیان دەکات ، ئەمە لەکاتێکدایە یاسای تیرۆرساڵی  2006 مادەی دوەم ئەم کردەوانەی خوارەوە بەتاوانی تیرۆر کاری دادەنرێ فەقەرە 8 دەڵی : (هاوکاری کردن لەگەڵ هەر وڵاتێک یان کۆمەڵەیەک یان باندیک یان بنکەیەک بۆ ئەنجام دانی کاری توندو تیژی یان تیرۆر فەقەرە 8 دەڵێ : ئاسان کاری بۆ هاتنە ژورەوەو چونەدەرەوەی هەریم بۆتیرۆرستان یان هەواڵ پێدانیان بۆ ئەنجامدانی پلانێکی تیرۆرستی بەمەرجێک بە کارە بزانێت ) . بەگویرەی یاساکە نەک هەر رێ گری نەکردوە بەلکو کار ئاسانی بۆ کرودن کە بازرگانی و پەیوەندی لەگەڵ داعش هەبێت و ری بەداعش بدات بۆ سەرشەنگال ، دروشمی دەوڵەت داری لیبدات خۆ ئەو دەوڵەتەی ئەولایەنە دروستی دەکات بەهۆی ئەو پەیوەندیەوەلەگەڵ داعش هەیەتی ئەو دەوڵەتەکوردیەش دەوڵەتیكی تیرۆرستە هەم بەهۆی ئەو کردارانە لەگەڵ هاوڵاتیانو هەم بەهٶی ئەو پەیوەندیەوە .

لایەنێکی تر کە دیوی ئەمنیە دەسڵات بەکاری دێنی بۆ سەر کوت کردنی هاوڵاتیانی بەواتایەکی تر ئەمنیەتیش هاوشێوەی تیرۆر دوسەرە دەرکرێت بەناوی ئەمنیەوە تاوان بارت کات بەتێکدەر یان لەریگەی ئەمنیەوە بت پاریزێت ،لەدەسەڵاتە تۆتالیاترەکاندا بەئەندازەیەک جەخت لەسەر لایەنی ئەمنی دەکەنەوە وەک ئەوەی ئەمنیەتی ئابوری وخۆراکی و تەندروستی هیچ بایەخیکی نەبێت ،پێی ی وایە بەپاراستنی ئەمنیەتی جەستەی وفیزیکی کۆی رەهەندەکانی تری ژیان پاریزراون ، کەلەکاتیکدا ئەمنیەتی جەستەی بەشێکە لە ئەمنیەت ،تۆتالیتارەکان بابەتی ئەمنی تیکەڵی کۆی بوارەکانی ژیان دەکەن بەردەوام لەرێگەی هەبونی ترسی دەرەکیەوە رۆچونە نێو هەمو بوارەکانی ژیان ، جەخت لەسەر ترسی دەرەکی وبەخائین کردنی ئەوهاوڵاتیانە دەکات کە بەئاوازەکانی دەسەلات گوێناگرن ، بەداخەوە جاریکی تر ئەولایەنەی بەردەوام لافی خەباتی نەتەوەی و دیموکراتی لیدەدات وەک عورفی هەمیشەی و کاری لەپیشینەی خۆی لە بیسەر شوین کردنی کادیری ناسراوی ئەو لایەنانەی کە رکابەری سیاسی دەکەن نەک دژایەتی سیاسی بێ  سەرو شێوێنن ، بۆیە لەوجۆرە دەسەڵاتانەی کە کار بەزەبرو زەنگ دەکەن ئەنجام دانی ئەم بی سەروشوێن کردنە کارێکی نائاسی نیە ، هێندەی ئاساییە بەڵکو شیاوی دوبارە بونەوەیەکی زۆرە نەک بۆ دوا جاربیت ، لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت ئەوە دەسەلاتە هەم کردەی تیرۆر بەگوێرەی پیداویستی خۆی بەکار دێنی لەکاتی خۆپیشاندانەکانو و هەم دامو دەزگا سەربازیەکانی بۆترساندنی هاوڵاتیانی بە ئامانجی دریژەدان بەمانەوەی خۆی بەکاردێنێ .