بەرهەم کادار : رێکەوتنی لایەنەکان ـ رێکەوتنی پیرۆز .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر سەیری ژیانی پارتایەتی لە فەرەنساو هەرێمی کوردوستان بکەی تەنها لەیەک خاڵدا لەیەک دەچن ئەویش فرەپارتایەتی نێوان ئەم دووڵاتەیە بەڵام بەهەمو جیاوازیەکانیە وە واتە لەهەمو شتێکدا جیاوازن لەروی پارتایەتی تەنها فرەییەکەیان کۆیان دەکاتەوە ، بەڵام لەمەشدا جیاوازن فرەی پارتایەتی لەهەریمی کوردستان فرەی تاک جەمسەری خۆسەپێن بووە ، واتە هەرچەندە فرەی حیزبی هەبوە بەڵام بەنەتیجە جەمسەرێک ماوەتەوە کە خۆسەپێن بوە یان بێدەنگی لایەنەکان وای کردوە کە خۆ سەپێن دەرکەوێت یان مل نەدانی بەهیچ داواکاریەک بە خۆ سەپێن ماواتەوە ، بەڵام لە فەرەنسا ئەم فرەییە تاک جەمسەر نەبوە دووجەمسەری شەریفانە بوە بەنەتیجە سەرجەم لایەنە چەپەکان ئامانجێک کۆی کردونەوە بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە لیستیان دروست کردوە بۆ بەشدار بون لە حکومەت بەرامبەر لایەنە چەپەکان یان لایەنەکانی تر کە لیبراڵ و سەرمایەدارەکانو ئەوانی تر یان بەکورتی راست رەو چەپ رەو بەرامبەر بەیەک لە هاو پەیمانیتی دابوەن بۆ دروست کردنی لیست بۆ بەشداری کردن لە حکومەتدا بۆ بەدی هێنانی ئامانجەکانیان یان زۆرێک لەپارتەکان لەنێوان خۆیان یەکیان گرتوە یان دابەش بون ئەمەش بەهۆی ئامانجەکانیان کەواتە ئەوەی دەردەکەوێت ئامانجی هاوپەیمانێتی نێوان پارتەکان لە فەرنسا یان یەک گرتن ودابەشبون بۆ ئاڵو گۆرکردنی دەسەڵاتە ، بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات لای لایەنەکان ئاسسیە بەڵام بەدی نەهێنانی ئامانجەکان لەدەسەڵات دا ئاسایی نیە .
ئەوەی من دەمەوێت باسی بکەم لێرە هاوپەیمانی یان یەکگرتنی نێوان لایەنەکانە کە دەکرێت بە پێرۆز وەسف بکرێت یان بە پیرۆز لێی بروانرێت بەڵام پیرۆزێکی ئاینی نا جۆری ئەو یەکگرتن و هاوپەیمنانیە گرینگی خۆی هەیە ، بەلآم ئەم بابەتە فراوانە ناکرێت باسی یەکگرتن یان هاوپەینانی بکەی ناوی هیچ حیزبێک نەهێنی چونکە هەمو حیزبەکان لەراستەوەبۆ چەپ ـ پشکی خۆیان بەردەکەوێت بەتایبەت لەم دۆخەدا .

ئیسلامیەکان
بەتەواوی دوای رێکەوتنامەکەی نێوان گۆران و یەکتی تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرەسمی نەهاتٶتە ناو ئەم رێکەوتنەوە بەڵام هەر لایەک لای خۆیەوە بیر لە وەدەکاتەوە هاوپەیمانی هاوشێوە دروست بکات بەتاییبەت ئیسلامیەن کە دەیانەویت خۆیان لەبەرەیەکدا کۆبکەنەوە ، چونکە پێیان وایە لایەنە ئیسلامیەکان لەیەک چونیان زۆر زیاترە لە جیاوازیان ، گەر هیج نەبێ لەکۆمەڵگاییەکی موسوڵماندا بۆ ئەوان لەیەک نزیک بونەوە باشترە نەک لێک نزیک نەبونەوە ، یەکگرتن یان رێکەوتنی نیوانیان ئەگەریی زیاترە لەوەی لەگەڵ حیزبێکی عەلمانی رێک بکەون یان یەک بگرن ، ئەمەش قورسای و جەمسەری خۆی دەبیت لە ژیانی پارتایەتی .

یەکێتی و لایەنە لێکچوەکانی
لەدوای رێکەوتنی نێوان گۆران و یەکێتی ، یەکێتی لەهەوڵی دروستکردن و فراوانکردنی بەرەکەدایە یان یەکگرتنی لەیەنەکاندایە بەتاییبەت حیزبی زەحمەتکێشانی کوردوستان ، لێرەدا لەنێوان ئەم دوانەدا هیچ پاساوێک نیە لەنێوانیان بۆ یەکنەگرتن تەنها پاساوی شەخسی نەبێت بۆ نمونە کاتێک هەردولا حیزبی عەلمانین حیزبی شۆشیال دیموکراتن ، ناکرێت ئایدۆلۆجیای نێوانیان یان تێروانینی نێوانیان ببێتە هۆکار بۆ یەکنەگرتن یان جیاوازیی تێڕوانینی هەریەکیان بۆ سەرمایەداری یان بۆ مارکسیەت یان یان بۆ شۆشیالیست بەربەست بێت لەبەردەمایان ، خۆ هیچ دەوڵەتێک یان حیزبێک نەی توانیوە فکرەکانی ئەمان وەک خۆی جێبەجێ بکات بەدیوە دینیەکەی دا هەر راستە ، کەواتە جیاوازی تێروانینیان نابێت هۆکار بێت بۆ ڕازی نەبونی نێوانیان ، جونکە دەکریێت ئامانجەکانیان لەناو حکومەتدا بەدی بهێنن ئەمە بۆسەرجەم حیزبە عەلمانیەکان راستە جا بەیەکگرتن بێت یان بەهاوپەیمانی بێت لەگەڵ ئەولایەنەی خۆیان بەگونجاوی دەزانن ، بەدوو بەڵگە یان بەدوو پاساو لایەنی مادیی کە باری سەرشانی حکومەت ئاسان دەکات لەڕووی بودجەوە بۆحیزبەکان ، دووەم ـ بەو ئەندازەیە دەنگەکان دابەش نابن بەسەرلایەنەکاندا .

پارتی
ئەوکاتەی بزوتنەوەی گۆران لەیەکێتی جیابوەوە میدیای پارتی بەمتلەقی گومانیان لەم جیابونەوەیە هەبو کە دەیان وت : پیلانە بەرامبەر پارتی ، ئەوکاتەش کە ریکەوتنیان کرد هەر وتیان لەسەرحسابی پارتیە ، یان دژی پارتیە یان بەرامبەر پارتیە . کەواتە هەرجۆرە لێکنزیکبوونەوەیەک لەنێوان لایەنەکان هەبێت بەمئامەرەی دەانن یان گەر هیچ نەبێت دەڵێن کودەتایە بۆسەر پارتی ، کەلەکاتێکدا بەردەوام باسی یەکێتی و یەکگرتوی نێوان لایەنەکان دەکات یەک گرتوی و یەکێتی نێوان لایەنەکان ئەوەیە کە بەجەمسەرگیری تاک لایەنەی پارتی بێت ، کەواتە با لایەنەکان بتوانن ئەو فرە حیزبیە کەم بکەنەوە گەر هیچ نەبێت لەرێگەی یەکگرتن یان هاوپەیمانیەوە رۆڵیان هەبێت لەحکومەتدا یان هێج نەبێت دەنگەکان هێندەی تر دابەش و پەرتەوازە نەبن  ، خۆ لەدوایدا چۆن یەکدەگرن ئاواش دەتوان بێنەدەرەوە ، هاتنەدەرەوە خیانەتی نیشتمانی نیە .

گۆران
ئەوەی وابەستەیی بەگۆرانەوەیە ، وەسف نیە  ، ستایش نیە ، حەقیقەتێکی نەویستراوە کە بیرۆکەی یەکگرتن یان هاوپەیمانی و دروستکردنی کلتوری سیاسی لەناو ئەم حەرەکەیە بۆ کێ دەگەرێتەوە ، مادام تاکی کوردی یان هەندی حیزبی بەناو حیزب نەتوانن ڕۆڵیان هەبێت یان هیچ نەبێت بتوانن کۆتایی بەسیستەمی تاک جەمسەری حیزبی بهێنن بۆ نەهێشتنی چەقبەستویی لەسیتەمی حکومرانی ، کەواتە یەک گرتن یان هاوپەیمانی باشترە لەدابەشبون  .
لەکۆتاییدا زیان و قازانجی نێوان لایەنەکان بابەتێکی ترە لەریکەوتن یان یەک گرتنی نێوان لایەنەکان ئەوەی دەیەوێت بریار بدات کە ئامانجی دەسەڵات و پارەیە با ئازادبێت و ئازادە ، ئەولایەنەی دەیەوێت ولات لەقەیران ئازادبکات ، باچاوی لەزەرەرەکەی نەبێت ، چاوی لەبەرژەوەندی گشتی بێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت