Erdogan-Barzani

کامەران وریا قانع : خۆزگه‌ سه‌ر ده‌كه‌وتن .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ئۆروگادن پێش كودةتاكه‌ به‌ هه‌فته‌یه‌ك بریارێكى ده‌ركردوه‌ ، كه‌ هه‌موو سه‌ربازێك و ئه‌فسه‌رێكى پله‌ به‌رز ( حصانه‌ى یاسایى هه‌بێـت ) و لێپچنه‌وه‌ى یاسایی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر جۆره‌ تاوانێك بكات له‌ شه‌ڕى دژى كوردانى باكور .
ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن : سوپا ترسناكه‌ ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ ده‌ست ، هه‌ر به‌ به‌بارته‌قاى ئه‌م یاسایه‌ى ئۆردوگان خراپ ئه‌بێت . هه‌ر به‌ قه‌ده‌ر ئۆردوگان شاره‌ كوردیه‌كان وێران ئه‌كات !.
په‌ندێكى كوردى هه‌یه‌ ئه‌ڵێـت : سه‌گ هه‌ر سه‌گه‌ ره‌ش بێت یان سپى . بۆ كوردیش به‌ گشتى چ سوپا بێت یان سوڵتانێكى ئیسلامى ره‌گه‌زپه‌رستى تورك وه‌ك ئۆردوگان هه‌ریه‌كه‌ .
كاك نه‌وشیروان له‌ كتێبى ( خولانه‌وه‌ له‌ بازنه ‌) باسى ئه‌و گفتوگۆیه‌ ده‌كات كه‌ له‌ نێوان یه‌كیه‌تى نیشتمانى و حكومه‌تى عێراق روویدا له‌ ساڵى 1983 ، ئه‌و ده‌ڵێت هه‌ردوولا نزیك بونه‌وه‌ له‌ رێكه‌وتن ، به‌ڵام توركه‌كان خۆیان گه‌یانده‌ به‌غدادو حكومه‌تى عێراقیان په‌شیمان كرده‌وه‌ له‌و رێكه‌وتنه ‌.
كه‌واته‌ ده‌سه‌لاتداریى تورك هه‌ر له‌ سه‌رده‌مى كمال ئه‌تاتوركه‌وه‌ تاكو ئه‌مرۆ ئه‌گه‌ر چى به‌رده‌وام ده‌موچاوه‌كان گۆرا بن ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تى كوردیش له‌ باشورى ئه‌فریقیا دروست بێت تێكى ده‌ده‌ن !.
من پێم سه‌یره‌ ئیسلامیه‌كى كۆڵه‌وارى یه‌كگرتو یان كۆمه‌ڵ پێیان ناخۆشه‌ ئۆردوگان بڕوات !، به‌ بیانوى كوده‌تا به‌سه‌ر شه‌رعیه‌ت كراوه‌ ( به‌راوردى ئه‌كه‌ن به‌ كوده‌تای پارتى به‌سه‌ر په‌رله‌مانى كوردستان ! له‌ كاتێكدا نه‌ دكتۆر یوسف ئۆردوگانه‌ نه‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆرانیش ئاكه‌په‌یه‌ ، به‌راورده‌كه‌ زۆر جیاوازه ‌) ئاخر ئه‌ى نه‌گبه‌تینه‌ ئێوه‌ له‌ كوێ و خه‌ونى ئۆردوگان له‌ كوێ !. هه‌مان چیرۆكى شوعیه‌كانى كورد و روسیای جاران دووباره‌ ئه‌كه‌نه‌وه‌ .
من پێم خۆش بوو ئه‌م كوده‌تایه‌ سه‌ركه‌وێ ، چونكه‌ گۆرانكارى دروست ئه‌بوو له‌ ناوچه‌كه و پارتى زیاتر ئه‌خرایه‌ ژێر فشاره‌وه‌و ئه‌و لوت به‌رزیه‌ى نه‌ ئه‌ما ، چاره‌نوسى ئه‌و هه‌موو پاره‌ى نه‌وته‌ ده‌رئه‌كه‌وت كه‌ به‌ عقدى 50 ساڵه‌ په‌رده‌ پۆش كراوه ‌، به‌ڵام راستیه‌كش هه‌یه‌ ئه‌بێت باسى بكه‌ین ، ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ى پارتى له‌گه‌ڵ ئۆردوگان كردویه‌تى به‌ ده‌ قات له‌گه‌ڵ سوپاى توركیا بیكردایه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو سوپا سه‌ركه‌وتایه ‌. كه‌واته‌ كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ كێ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌سه‌لاتداره‌ ؟ به‌ڵكو كێ له‌ هه‌ولێر ده‌سه‌لاتداره ‌!.