محەمەد قادر ئەمین : قەیرانی دارای و هۆکارو چارەسەر .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەکورتى دروستبوونی قەیرانی دارای و هۆکارو چارەسەر

سیستمى ئابوورەکان زۆرجار توشى قەیرانى ئابوورى دەبن هەندێک لەو قەیرانانە كاتيەو زوو تێدەپەڕێت بەڵام هەندێکیان درێژخایەنن و ڕاستەو خۆ کاریگەریان دەبێت لەسەر وڵات و کۆمەڵگە کەئەم کاریگەریە پەل دەهاوێژێت تادەگاتە خێزان و خودى تاکە کەسەکان  .

قەیرانى ئابوورى چیە ؟

قەیرانى ئابوورى تێکچوونى لەناکاو لەنێوان وەبەرهێنان ( انتاج ) لەگەڵ ( استهلااک ) بەکاربردن .

لەمێژووى سەدەى ڕابردوودا گەورەترین قەیرانى ئابوورى کەسەرى هەڵدا لەساڵى 1929 لەولایەتەیەکگرتوەکانى ئەمریکادا بوو کەدەتوانرێت پێ ى بگوترێت داتەپینى ئابوورى یاخود شکست هێنانى گەورە کەبوە هۆى وەستاندنى کارگەگەورەکان لەبەرهەم هێنان کەمبونەوەى تواناى هێزى کڕینى خەڵک لەکاڵاو شمەک گەل توشى هەژارى و دەردەسەرى و کەم دەرامەتى بوو کەئەم قەیرانە بووە وانەیەک کەچاو بەبيردۆزى زاناى بەناوبانگى ئابوورى ( ادم سمث ) بخشێننەوە کە دەڵێت : نابێ دەوڵەت دەست لەکاروبارى وڵات وەربدات بۆیە هەربەهۆى ئەو قەیرانەوە بوو کە دەوڵەت ناچاربوو ڕاستەوخۆ دەست وەربداتە ناو کارو بارى ئابوورى بۆ ڕاگرتنى ئەو قەیرانە .

لە ئێستادا قەیرانی دارایی یەکیکە لەو گرفتانەی کە ئەمڕۆ زۆربەی وڵاتانی جیهان بەتایبەت وڵاتی تازە پێگەیشتوو پێوەی دەناڵێنن بە تایبەت ئەو ووڵاتانەی کە تەنها پشتیان بە یەک سەرچاوە بەستووە وەک  ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت ووڵاتانی عەرەبی کە تاکە سەرچاوە پشتیان پێ بەستبێت تەنها کەرتی  نەوتە .

کوردستانی خۆمان بەدەر نیە لەو قەیرانەی کە ئەمڕۆ ناوچەکەى تێکەوتووە چونکە بە پلەی یەک پشتی بەستووە بە كەرتى نەوت بۆ دابینکردنی خەرچیەکانی حکومەت و مووچەی فەرمانبەران .

* هۆکارەکانی دروستبونی قەیران :

1 – هەڵگیرسانی شەڕ هۆکارێکە بۆ دروستبوونی قەیرانی دارای کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر بودجەی ووڵات .

2 – کەمتەرخەمی نەبونى پلان حکومەت لە بنیادنانی ژێر خانی ئابووری دەوڵەت .

3 – گەندەڵی و بەهەدەردان و زۆری موچە خۆر لە کوردستان .

4 – پشت گوێ خستنی کەرتەکانی تر .

5 – لاوازی کەرتی بانکی لە کوردستان .

چارەسەر :

1 – گرنگی دان  بەکەرتەکانی تر جگە لە کەرتی نەوت وەک کەرتی پیشەسازی , کەرتی کشتوکاڵ , ئاژەڵ داری وگەشتیارى و … هتد .

2 – ڕێکخستنەوەى سیستمى وەرگرتنى باج وە ڕێکخستنەوەى کەرتى بانکى و گێڕانەوەى متمانە بۆ ئەو کەرتە گرنگە .

3 – گرنگیدان بەکەرتى گواستنەوە بەتایبەتى گواستنەوەى ئاسمانى .

4 – بنەبڕکردنى گەندەڵى شەفافیەت لەداهات و نەهێشتنى دیاردەى موچه خۆرى بندیوار .

5 – پشتگیرى و بەهێزکردنى دیوان و دیوانى چاودێرى دارایى و دەستەى نەزاهە بۆ لێکۆڵینەوە لەو دامودەزگایانەى گەندەڵیان تیادا ئەنجام دراوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت