بەرهەم کادار : 25 – 7 خەباتی دژی ناعەدالەتی و شۆرشی کەلتور .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

قۆناغی پێش لیست
پێش ئەوەی بزوتنەوەی گۆران لیستێک دروست کات بەهۆی جیاوازی تیروانین لەسیاسەت و سیستەمی حکومرانی کێشەی سیاسیان هەبو بەباڵیکی سیاسی بریاری جیابونەوە دەدات لەیەکێتی و بریار دەدات خۆی بەلیستێک بەشداری هەڵبژاردن بکات ، واتە هێندەی ( سیاسەتی حکوم رانی لەکوردوستان پاڵنەر ) بو بەجیا بونەوەی ئەم باڵە ، هێندە جیاوازی ئایدۆلۆجی هۆکار نەبو یان دەستی دەرەکی هۆکار نەبو بۆ جیابونەوەو دروستکردنی حیزبێکی سیاسی ، ئەم حیزبە بەراورد بە کۆی پارتەکانی تر( هۆکاری دروست بونی جیاواز ) بوە چونکە مێژوی سەرجەم پارتەکانی تر هۆکاری دروست بونیان هەوڵ دان بووە بۆلەناو نەچون و یان هەوڵی نیشتمانی بەرامبەر داگیرکەران ، لە کاردانەوەی ئەم لیستەدا پێ یان دەوت ئەوەی لیمان دەکات بەفشە لێ ی دەکەین بەکشە ، لەم کاتەدا بۆ ماوەی نزیکەی ساڵیک بە یەک کەنالی راگەیاندنو یەک رۆژنامەو یەک ویب سایت بەردەوام دەبیت تا کاتی بریار دان بەبەشداریکردن لە هەڵ بژاردن .

قۆناغی لیست ( ئۆپۆزسیۆن )
لەم کاتەدا دوای ئەوەی بڕیار دەدات بەلیستیک بەشداری هەڵ بژاردن بکات لە 25 – 7 – 2009 بەناوی گۆران . لیرەوە دوای بەشداری کردنی دەبیت بەخاوەنی 25 کورسی لەڕێگەی هەڵگرتنی دروشمی نا بۆناعەدالەتی . بزوتنەوەی گۆران هاوشیوەی هەریەک لەحیزباکانی تر دەتوانی بەشداری حکومەت بکات ، بەڵام لە دواجاردا بڕیاری بەشداری نەکردن دەدات دەبێت بە ئۆپۆزسێۆن واتە بزوتنەوەی گۆران هەویەی ئۆپۆزسێۆن بون لەگیرفانی دانەبوو ، پێش ئەوەی بێت بە ئۆپۆزسێۆن . وەک هەریەکێ لەوانی تر حیزبەو بەشداری هەڵ بژاردن بوە ، واتە بەئۆپۆزسیۆنی لەدایک نەبوە وەک حیزبەکانی تر ، چۆن بەدەسەڵاتەوە لەدایکبوون ، حیزبە ئینجا دەبێت بەئۆپۆزسیۆن بەڵام وەک لایەنی کرداری بەشداری حکومەت ناکات لێرەوە بەم ئٶپۆزسێن بونەی ( کلتور سیاسی هەرێمی کوردوستان ) دەگۆرێت ، حیزبێکە زۆرترین کێشەی سیاسی بۆ دروست دەبێت ، بەس بەهۆکاری ئەوەی لە پارتە هاوشیوەکانی خۆی ناچێت بە لۆجیکی ( هێز ) بیر ناکاتەوە ، بەڵکو بەلۆجیکی ململانێ ی پەرلەمانی و خەباتی مەدەنی کارو چالاکیەکانی ئەنجام دەدات . خەبات دەکات کە بەدریژای مێژوی خەباتی حیزبە کوردوستانیەکان ئەو کارەیان نەکردووە ، بە بەڵگەی ئەوەی هەمو ئەو حیزبانەی کەخۆیان ئۆپۆزسیۆن بون بەرامبەر ڕژێمی صەدام ، نەیان توانی لە ناو خۆیان دا لەشێوازی حکومرانی دا ببن بە ئۆپۆزسێۆن بەرامبەر یەکتری بۆ دروست کردنی خەباتی مەدەنی . بەبەڵگەیەکی تری گۆران ، فۆرمی دیموکرسی یان مۆدێلی دیموکراسی بەسیستەمەکە بەخشی چونکە بونی ئۆپۆزسیۆن واتە بونی دیموکراسی ، بەلام بەبونی ئۆپۆزسیۆن وێنەکە تەواو نابێت بەڵکو بەپێی هەندێ رایی نوێ ململانێ ی پەرلەمانی وێنە دیموکراسیەکە تەواو دەکات ، ئەوەی گۆران کردی ، گۆران کاری بو لە بیرکردنەوەی تاکی کوردی کە مەرج نیە هەر سەرگەورەیەک قسەی کرد یەک سەر رازی بیت تا کار گەیشتوە بەوەی لە ناوخۆی خێزانەکاندابیرکردنەوەی ئۆپۆزسێۆن لەسەرسفرەی نان خواردنەکانمان هەیە ، نەک هەر ئەوە لەناو هەمو حیزبەکاندا بیرکردنەوەی ئۆپۆزسیۆنی دروست بوە ، لەسەر ئاستی حکومەتداری ئەو کلتورەی دروست کرد ، کە مەرج نیە ئەو حیزبەی بەشداری حکومەت نەبێت ژیانی سیاسی کۆتای پێ بێت ، لەسەر ئاستی پەیوەندی بە لایەنەکانەوە بەبزوتنەوەیەکی تێکدەر وەسف دەکرا ، بەڵام وەلامی ئەم بزوتنەوەیە پشتگیریکردنی سەرۆکەکانیان بوو لەسەر ئاستی سیاسەتی دەرەکی ، بۆ نمونە ئەوکاتەی کادیرو دەنگ دەری گۆران لەلایەن یەکێتی سزا دەدران نوێنەرانی گۆران لەپەرلەمان دەنگیان بە سەرۆک مام جەلا دا بۆ ئەوەی بىیت بەسەرۆکی کۆمارکەئەمەش سیاسەتیکی یان هەڵوێستێکی چاوەروان نەکراوبو بۆ یەکێتی ، لەگەڵ ئەمەشدا گۆران هیچ درێغی نەکرد لە چاودێری کردنی حکومەت و هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و بەیان نامەی 17 ی شوباط ی دەرکرد ، تاکاتی دروستبونی گۆران ژیانی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی پێش بزوتنەوەی گۆران لە هەرێمی کوردوستاندا بونی نەبوە . یەکێ لەو دروشمانەی گۆران لەکاتی ئۆپۆزسیۆن بردیە سەر ، کە بەڵێنی بەهاوڵاتیاندا مەرج نیە ئەوان کەبەشداری حکومەت بون بێدەنگ بن لەئاست کەمو کوریەکان بەڵکو مۆقیفی راستەقینەی خۆیان دەبێت بئاشکرا کردنی راستیەکان ئەگەر لەداهاتودا بەشداری حکومەت بن .

قۆناغی بەشداری حکومەت ( قاسە بەتاڵەکە )
لەم قۆناغەدا دوای ئەوەی گۆران لەهەڵ بژاردندا 24 کورسی بەدەست دێنی بریار دەدات بەشدار بێت لەحکومەتدا ، لەحکومەتێکدا لە ماوەی 25 ساڵدا کەنەتوانن چاکسازی ئەنجام بدەن ، ئەوا خۆی بریار دەدات دروشمەکان بکات بەواقع ، لەم کاتەدا کەدروشمی چاکسازی ئابوری دەست پێدەکات لە وەزارەتی دارایی ، دەیەوێت بە گەندەڵیە ئابوریەکاندا بچێتەوە ، لەم سەروبەندەشدا یاسای سەرۆکایەتی و پرسی سەرۆکایەتی و بابەتی دەستور بەیەکەوە کۆدەبنەوە ، کاتێک گۆران بریار دەدات چاکسازی سیتەمی ئەنجام دات ، بەتەواوی سوپرازی بەرامبەر دەکرێت بە ناردنەوەی وەزیرەکان و رێگریکردنی سەرۆکی پەرلەمان کۆتای دێت . ئەم کردارەی بەرامبەر ئەم بزوتنەوەیە کرا ، هاوشیوەی کرداری ئیتحادیەکانی تورکیا بو بەرامبەر کوردەکان ئەنجامدرا ، ئەوکاتەی لەسەردەمی کەمال ئەتا تورکدا کوردەکان پارتێکی سیاسی دروست دەکەن لە کوردوستانی باکور ئەوا پەرچە کردار بەرامبەر بەم کارە سەرجەم جەنەراڵە کوردەکانی ناو سوپا و کەسایەتیە دیارەکانی ناو حکومومەتی ئەتاتورک دەنێردرێنە ماڵەوە ، بۆیە ئەنجامدانی چاکسازی و سیستەمی لەعەقڵیەتی ئەم ئیتیحادیانەدا ، درێژکراوەی ئەم ئیتحادیانە کارێکی قورسە ، لێرەوە گۆران بێ بەش دەکرێت لە ئەنجامدانی چاکسازی ، لەکاتی ئۆپۆزسیۆن و لەکاتی بەشداری حکومەتدا پاڵپشتی سیاسەتی دەرکی بەرزانی دەکرد بەرامبەر بەغدا ، تاکلایەنە بریاری دەدا بەڵام گۆران پشتگیری دەکرد بەلام کاتێک دەیەوێت چاکسازی بکات سوپرایزی میلشیای بەرامبەر دەکرێت ، هەروەکو چۆن ژیانی ئۆپۆزسیۆنی نامۆ بو بەکوردستان ، ئەم جۆرە هەڵوێستە نامۆ لەحکومەتدا بیت و بێدەنگ نەبیت لەئاستی رستیەکان .

کۆتای
هەربەپێی زانستی سیاسی کاتێک پارت ، حیزبێک نوێنەرایەتی بەشێک دەکات ، ئەوا ئەو پرسیارە دروست دەبێت کە ئایا گۆران نوێنەرایەتی کام بەش دەکات ؟ بەدڵنیاییەوە گۆران نوێنەرایەتی ئەو بەشە یان ئەو چینە دەکات کە ناڕازیە ، نوێنەرایەتی چینێک دەکات کەنەتەقێتەوە ، ئەگەر بزوتنەوەی گۆران نەبوایە ئەو 500 هەزار دەنگدەرەی گۆران چ هەڵوێستێکیان دەبو ؟ بەرامبەر ئەم حیزبو حکومەتە ، کەواتە دەردەکەوێت گۆران توانیویەتی رێگری بکات لە ( تەقینەوەی کۆمەڵگا ) لەکاتێکدا ئەم بزوتنەوەیە لە واقع و هەناوی ئەم کۆمەڵگایە دروست بووە ، کەچی هێشتا لەلایەن هەندێک بەتێکدەر دادەنرێ و هیشتا ئۆپۆزسیۆن و خەباتی چەکداریان پێ لەیەک جیا ناکرێتەوەو هەر لەئەی رەقیب دان ، هیشتا بەئاوازی جەنگی ناوخۆ مانشیێت و سەردێرێ کەناڵەکانیان دەکەنەوە . ئەم بزوتنەوەیە بەشێکی زۆر لە تایبەتمەندیاکانی حیزبی مۆدێرنی تێدایەو بەگوێرەی کات و بەزۆر سیفات لە حیزبەکانی تر جیاوازە ، ئەم حیزبە لە دوو کاتدا روحی کردەوە بە بەر ژیانی سیاسیدا . جاری یەکەم / لەکاتی دروست بونیدا کە (جەق بەستوی سیاسی ) هەبو .  لەجاری دوەم دا / لەرێگەی ئەم ( هاوپەیمانیەتیە نوێیەکی نێوان خۆیان یەکێتی ) جولەی بەم چەقبەستویەدایەوە ، ئایندەو سەرکەوتنی ئەم حیزبە بەستراوەتەوە بە ئیرادەو رێکخستنی خۆی و پشتگیری هاوڵاتیان .