24-06-2017 Dr-Muhamad-Ali

دکتۆر محەمەدئەمین گەناوی : ئایا ئەمە شەڕی جیھانیە دژی کورد ؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئایە ئەمە شەڕی جیھانیە دژی کورد؟
بەڵێ ئەمە راستییە ھەموو ھیزە ناوچەیی و جبھانیەکان بەرژەوەندیە نەتەوەیی و سیاسی ئابوری وە ستراتیجیەکانیان لە ئێستادا لە سوریا پاش گۆڕانکاریەکانی تورکیاو ھەڵویستی ڕوسیا دژ بە بەرژەوەندی کوردە .
چۆن ؟
A – ئێران و سوربا و تورکیا و عیراق بەرژەوەندی نەگۆری ھاوبەش و ھەمیشەییان ھەیە بەرامبەر بەکورد ، وە ئەمە خاڵی کۆکەرەوە یان لەسەختترین کاتی ناکۆکیەکانیانە ، واتە بەرژەوەندیان ھەیە لە دژایەتی کورد .
B – ئێستا ڕوسیا چاوپۆشی لە داگیرکاریەکانی تورکیا ئەکات لە رۆژئاوا بەبیانووی دەرکردنی چەکدارە نەیەرەکانی ئەسەد لەحەلەب ، وەھەروەھا ئەشێ ڕێکەوتنی ڕوسیا و تورکیا بێ ، کەوا بەڕازیی بوونی ڕوسیا و تورکیا ، ئازاد بێ لەلێدانی کورد بەم مەرجە . کە بەناو شەڕی نەیارانی ئەسەدیش بکا ، ئەنجا تورکیا بێ دەنگ بێ لەمەر کیشەی ڕوسیا لە ئوکرانیاو قرم . ئەمەی ئێستا تورکیا لە سوریا ئەنجامی ئەدات ، ئەگەر پێش ھەوڵی کودەتاکە بێت ، کەواتە پێش 15 – 7 – 2016 ئە نجامی دابایە ئەوا بێ دوو دڵی ڕوسیا ئەکەوتە وێرانکردنی تورکیا . ھەڵبەتە گۆڕان لە ھەڵویستی ڕوسیا بۆ پراگما تیک بوونی سیاسی ئۆردوگان ئەگەریتەوە .
C – رۆژئاوا وە ئەمریکا پێش وەخت تەواو ئاگاداریی بەرنامەی تورکیا بوون بۆ چوونە ناو رۆژ ئاوا وە ھیچ مەرجیکیان بۆ تورکیا نەبووە لە دژایەتی نەکردنی کورد چونکە ئەمانەش ھەر خەون بە پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان ئەبینن لەگەڵ تورکیا و سوننەی داعش تا ئەگاتە شیعەی حەشدی شەعبی ، ئینجا ڕوسیا . بۆیە رۆژئاوا وە ئەمریکا تا ئێستا ھیچ کاردانەوەیەکیان نەبووە ، کە دڵی داعشە سوننە و شیعەکان وە سوریا و ڕوسیا ناخۆش بکات ، بەڵکو بۆتە ڕەزامەندی ھەموو جۆرە داعشەکان ، واتە داعشەکان کورد بە دوژمنی خۆیان ئەزانن بۆیە بە داگیرکاری تورکیا خۆشحاڵن ، وە ئامادەی ھەمو ھاوکاریەکن بۆ ھەر کەسێ دژی کورد بێ .
ئێستا چۆن ھەمویان بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان کورد ئەکەنە سوتەمەنی بێ ئەوەی ھیچ مافێکی نەتەوەیی و میژوویی کورد بەفەرمی بناسن ، سبەیش خوانەکردە کورد توشی ھەر کارەسات و ماڵوێرانیەک بێکەس خۆی بەخاوەن نازانێ کە بەداخەوە ئیستا بەشێکی زۆریی کوردیش جگە لە بەشێکی کەمی نەبێت خۆی بەخاوەنی خۆی نازانێ .
لەگەل ئەم راستیەی سەرەوە کە ھەموان دژی بەرژەوەندی کوردن لە گۆرەپانی یارییەکە دان بەلام ئەگەر کورد خیانەت لە خۆی نەکاو یەکیەتی نەتەوەیی و یەک گوتاریی ھەبێ ئەتوانێ بەرگریی لە خۆ بکات چونکە لەسەر خاکی خۆیەتی وە ھیزەکانی بیگانەش تا سەر ناتوانن ھاوبەرژەوەندی بن و رۆژانی داھاتوو وە سالانی داھاتوو شتەکان روونتر نیشان ئەدەن .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت