Barzani-u-Tallebani

دکتۆر محەمەدئەمین عەلی : سه‌رتاپاى پرۆسه‌ى حكومڕانى پاره‌ نییه‌ .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

له‌گه‌رمه‌ى مشتومرِ و تاوتۆێكردنى ئه‌م بارودۆخه‌ تراجیدیه‌ ناله‌باره‌ى كوردستان بووین له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌ریك به‌رپرسێكى تارِاده‌یك رِاستگۆ خۆى كرد به‌ژوورا ، بێ ئه‌وه‌ى بابه‌تى گفتگۆكه‌ بگۆرِین دوامان لێكرد به‌شدار بێت له‌گه‌ڵمان ، پێم رِاگه‌یاند مشتوومرِى ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌یه‌ ئایا ده‌سترِۆیشتووه‌ هه‌ره‌بالآكانى كوردستان واته‌ سه‌رۆكى هه‌ردوو حیزبى ده‌سه‌لآتدارى رِاسته‌قینه‌ى كوردستان پارتى و یه‌كێتى ئاگایان له‌باردۆخى خه‌ڵكى و كوردستان هه‌یه‌ ؟ ئایا رِاستیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگایان پێده‌گات ؟ ئایا ئه‌زانن خه‌ڵكى كوردستان چۆن وێنایان ئه‌كات ؟ یاخود خۆیان فریشته‌ن و ده‌وروبه‌رو ده‌سته‌نزیكه‌كانیان به‌خه‌ده‌م و حه‌شه‌مه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى لینگه‌وقووچ رِاستیه‌كانیان پێ رِاده‌گه‌یه‌نن ؟ به‌شێوه‌یه‌كى رِوونتر سه‌رۆكه‌كان بوونه‌ته‌ به‌ندكراوى عه‌قڵیه‌تى مافیاكانى ده‌وروبه‌ریان له‌نه‌وه‌ و خزم وخێڵ و گوێرِایه‌ڵه‌كانى بنه‌وماڵه‌و حیزب ، وه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رِاستیه‌كانیان لێ‌ ده‌شارنه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی بازرگانیكردن به‌خاك و نیشتمان و هاولآتى ؟ .

هه‌رچه‌نده‌ من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نیم ئه‌و به‌رِێزانه‌ رِاستیه‌كانیان پێ نه‌گات وئاگایان له‌هیچ نه‌بێت ؟! به‌تایبه‌تى له‌م سه‌رده‌مه‌دا مندالێك به‌كلیكیك ئه‌توانێت ئاگادارى هه‌موو ده‌نگوباسه‌كانى دونیا بێت ، به‌برِواى من ئه‌مانه‌ هیچ كات فریشته‌ نه‌بوون و ناشبن به‌فریشته‌ ! وه‌ك ئێمه‌ مرۆڤن به‌لآم وه‌ك مرۆڤه‌كانى دى بیرناكه‌نه‌وه‌ ، وه‌ك ئه‌وان خۆرِاگرنین له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و خاك ونیشتمان ، وه‌ك ئێمه‌ وئه‌وان له‌خاك و نیشتمان و هاونیشتمانى نه‌گه‌یشتوون ، ته‌نیا له‌خه‌مى خۆیان و بنه‌ماڵه‌و خێكه‌كانیانن ! ته‌نیا له‌گه‌رِه‌لاوژى و نه‌بوونى یاساو سیستم ئه‌توانن درێژه‌ به‌خواست ویسته‌كانیان بده‌ن ، له‌ئێمه‌ زیاتر ئاگادارى رِاستیه‌كانن ؟ به‌لآم نایانه‌وێت دان به‌تاوانبارى خۆیاندا بنێن ؟ هیوادارم له‌داهاتوودا كه‌سانێك به‌شێوه‌یه‌كى زانستى وه‌به‌تویژینه‌وه‌ى ده‌روونزانى گونجاو ئه‌م رِاستیانه‌ بسه‌لمێنن .

ئه‌وبه‌رِێزه‌ وه‌ك هه‌ر سیاسی و به‌رپرسێكى ترخۆى له‌وه‌لآمى رِاسته‌وخۆى پرسیاره‌كه‌ دزییه‌وه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ بۆمان دوا : به‌رِێزان وه‌لآمى ئه‌م پرسیاره‌ دوو به‌شى یه‌كه‌میان : هه‌موو شتێك به‌پاره‌ ئه‌كرێت ، له‌م قه‌یرانى بێ پاره‌ییه‌دا كێشه‌كان قوڵتر وئاڵۆزتر ئه‌بن ! هه‌ربۆیه‌ له‌نه‌بوونى بودجه‌یه‌كى گونجاو ئه‌سته‌مه‌ له‌م بارودۆخه‌ ناله‌باره‌ پرِقه‌یرانه‌ سیاسى ، كۆمه‌لآیه‌تى ، دارایى وزانستیه‌ رِزگارمان ببێت .

 به‌شى دووه‌م : به‌شێكى زۆرى كێشه‌كان خه‌ڵكى لێى به‌رپرسه‌ ! ، بۆنمونه‌ ئێوه‌ ده‌ڵێن له‌ته‌ندروستى كێشه‌ هه‌یه‌ ، كێ‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و نه‌خۆشخانه‌و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان ئه‌بات به‌رِێوه‌ ؟ هه‌رخۆتان نین ؟ داموده‌زگاكانى ترى كوردستانیش به‌م شێوه‌یه‌ن ؟ خه‌ڵكى كوردستان ده‌یبات به‌رِێوه‌ ، بۆیه‌ خه‌ڵكى خۆیان به‌شێكن له‌كێشه‌كان .

یه‌كێك له‌ئاماده‌بووان كه‌پزیشكێكى به‌جێنده‌ر ئافره‌ته‌ ووتى : به‌ڵى باشه‌ قه‌یرانى دارایى به‌شێكه‌له‌كێشه‌كان به‌لآم خۆ كه‌پاره‌ش رِژابوو له‌ئێستا باشتر نه‌بوو ؟ ئه‌ى ئه‌وپارانه‌ بۆكوێ‌ رِۆشتن ؟ .

پزیشكێكى تر كه‌له‌هه‌نده‌رانه‌وه‌ گه‌راوه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان ووتى : به‌رِاى من كێشه‌كه‌ نه‌بوونى سیستمه‌ ؟ .

 منیش ووتم : به‌ڵێ‌ زۆر رِاسته‌ كێشه‌كه‌ كێشه‌ى سیستمه‌ نه‌ك كێشه‌ى نه‌زانى خه‌ڵك یاكێشه‌ى دارایى و نه‌بوونى پاره‌  !، ئه‌وانه‌ى وه‌زاره‌ت و به‌رِیوه‌به‌رایه‌تى و جومگه‌هه‌ستیاره‌كانى داموده‌زگاحكومیه‌كان ئه‌به‌ن به‌رِێوه‌ خه‌ڵكێكى زانستى و ئاسایى كۆمه‌ڵگانین ، ئێمه‌ى هاولآتى بڵێین چى به‌پرسه‌ ده‌سترِۆیشتووه‌كان  ( سه‌رۆك و به‌رپرس و حیزب و بنه‌ماڵه‌و خێَڵ )  به‌رِێزیكى نه‌زان ونه‌فام ئه‌كه‌ن به‌به‌رپرسمان ، گوناحى ئێمه‌ چى یه‌ به‌رپرسى جومگه‌ هه‌ستاره‌كان گه‌وج و نه‌فامن ، ئه‌م قه‌یرانى داراییه‌ى ئێستا ده‌رئه‌نجامى بلیمه‌تى ئه‌و به‌رپرسه‌ جوانانه‌ن به‌پرسه‌ ده‌سترِۆیشتووه‌كان  دایان ناوه‌ نه‌ك ئێمه‌ ، ئه‌م قه‌یرانى داراییه‌ دواى ئه‌وپاره‌ رِژانه‌بوو كه‌له‌چه‌ند سالآنى رِابردوو بینیمان ، باشه‌ به‌م پاره‌زۆره‌ توشى ئه‌م قه‌یرانه‌ ئابووریه‌تان كردین ؟  ئه‌ى ئه‌بێ‌ له‌نه‌بوونى پاره‌ چى رِووبدات وچیمان لێبكه‌ن ؟ به‌ڵێ‌ سیستم نه‌ك كاره‌كانى رِۆژانه‌ رِێكده‌خات به‌ڵكو له‌لایه‌كه‌وه‌ تێچوونى دارایى كه‌مده‌كاته‌وه‌ به‌هه‌ده‌ردان ناهێڵێت وه‌له‌لاكه‌ى تره‌وه‌ به‌رپرسه‌ نه‌فامه‌كان ئه‌به‌ستێته‌وه‌ ، ناتوانن به‌ویست وخواستى سه‌روى خۆیان كاره‌كان بشێوێنن له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌م كاك و ئه‌و مام و ئه‌و خاڵ ،به‌ڵێ‌ سیستم چاره‌سه‌رى گشت قه‌یرانه‌كانه‌ به‌دارایشه‌وه‌ ؟ .

دواى چه‌ند خوله‌كێك له‌گفتووگۆ ووتم : باشه‌ باوادابنێین كێشه‌كه‌ هه‌مووى داراییه‌ واتا نه‌بوونى پاره‌یه‌ ؟ باشه‌ ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌ دارایى بێت بۆئه‌بێ‌ ئه‌م حیزبانه‌ خاوه‌نى ملیاره‌ها دولآربن له‌كاتێكدا خاوه‌نى كۆمپانیاكانى وه‌ك ئه‌پل ، سامسۆنگ ، مارسیدس وبۆینگ نین ؟ ئه‌م پاره‌ خه‌یاڵیه‌ له‌كوێوه‌ هاتووه‌ ؟ له‌ئاسمانه‌وه‌ ! ئه‌ى ئه‌و قه‌رزاریه‌ خه‌یاڵیه‌ زۆره‌ى حكومه‌ت كه‌به‌رپرسانى هه‌ردوو حیزبى ده‌سه‌لآت ( یه‌كێتى و پارتى ) لێى به‌رپرسن له‌كوێوه‌ سه‌رى هه‌ڵداوه‌ ؟ .

ووتم : من باسى پارتى ناكه‌م به‌لآم به‌رِاى جه‌نابت  یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ خاوه‌نى چل بۆ په‌نجا ملیار دولار نییه‌ ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت ؟ ووتى چه‌ند !…چه‌ند !…ووتم چل بۆ په‌نجا ملیار دولار  ووتى وه‌ الله نازانم !، وتم ئه‌گه‌ر خاوه‌نى ئه‌برِه‌پاره‌یه‌ن كه‌متر یان زیاتر ، ئایا ناتوانن دوو ملیار دۆلار له‌وپاره‌یه‌ بده‌ن به‌حكومه‌ت و كێشه‌كانى پێ‌ چاره‌سه‌ربكه‌ن له‌برى گه‌وجاندنى خه‌ڵك و ده‌ست پانكردنه‌وه‌ له‌مو له‌و ؟ خۆئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ به‌لایه‌كى نه‌خوازراودا بكه‌وێت زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌م خۆیانن ! یان بارودۆخ و قه‌یرانه‌كان له‌ده‌ستى ئه‌مانیشدا نه‌ماون ! له‌بوونى نه‌وه‌ى نوێى بنه‌ماڵه‌و خێل و به‌ناو حیزب و لایه‌نگیریان بۆ ولآتانى ده‌ووروبه‌ر .

ووتى : به‌لێ‌ وه‌ك حیزب ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌لآم له‌كێ‌ داوائه‌كه‌یت ؟ ئه‌وه‌ى ئه‌وپاره‌یه‌ى بردووه‌ به‌نیازى گه‌راندنه‌وه‌ى ته‌نیاپولیك نه‌یبردووه‌ ! هیوادارین به‌ كۆده‌نگى سیاسى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین  .

هه‌ڵبه‌ته‌ گێرِانه‌وه‌ و خستنه‌ به‌رچاوى ئه‌م گفتوگۆیه‌ بۆخه‌ڵكى كولانه‌وه‌ى برینه‌كانى رۆژانه‌ نییه‌ وه‌ك له‌وه‌ى هه‌ولێك بێت بۆخوێندنه‌وه‌ى عه‌قڵیه‌تى ئه‌وبه‌رپرسانه‌ى له‌خزمه‌ت جه‌هلێكى په‌رده‌پۆشكراودا ده‌ژین ، به‌عه‌قڵیه‌تێكى بارگاوى ئه‌رِواننه‌ ژیان وژینگه‌و چه‌مكه‌كانى ژیان ، له‌كاتێكدا خۆیان هۆكارى قه‌یرانه‌كانن به‌لآم نیشتمان په‌روه‌ری و ده‌ستپاكیمان پێ‌ ئه‌فرۆشنه‌وه‌ ، له‌رِاستیدا ئه‌مانه‌ سیاسه‌ت بازن نه‌ك سیاسه‌ت مه‌دار ، رِۆڵى دزو مافیا ئه‌بین له‌كۆمه‌ڵگاى كوردى نه‌ك ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تدارى ، هێشتا له‌لاى ئه‌م به‌رپرسانه‌ زه‌مه‌ن زه‌مه‌نى ئایدۆلۆژیاو بیرۆكه‌ سه‌تحى و باوه‌ ته‌قلیدیه‌ كلاسیكیه‌كانه‌ ، بیرۆكه‌ى ترسناك و شه‌رِانگیزى له‌ناخیاندا خۆى حه‌شارداوه‌ ! هیچ كات كۆده‌نگى سیاسی و نیشتمانیان مه‌به‌ست نه‌بووه‌ ؟ هه‌ڵبه‌ته‌ نه‌كشانه‌وه‌ى حیزبه‌كانى كوردستان له‌كۆى پرۆسه‌ى سیاسى و به‌ناو كحومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و رِاستیه‌ ئه‌سه‌لمێنیت حیزبه‌كان هه‌موویان به‌شدارن له‌پرۆسه‌ى ئه‌تكردنى هاولآتى و به‌تالآنبردنى سامانى ولآت به‌لآم به‌رِێژه‌ى جیاواز .

ئه‌گه‌ر به‌ووردى سه‌یرى ئه‌م وه‌لآمه‌ بكه‌ین رِاستیه‌كمان بۆرِوون ده‌بێته‌وه‌ به‌رپرس چه‌نده‌ رِاستگۆ و ده‌ستپاك بێت وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه‌ى به‌شدارمان بوو له‌گفتوگۆكان ، به‌رپرسیارێتى قه‌یرانه‌كان ناخاته‌ ئه‌ستۆى به‌ناو سیاسیه‌كانى ولآت كه‌حكومرِانى رِه‌هان ، ئه‌وان ئه‌و برِه‌پاره‌ به‌رماوه‌ كه‌مه‌ به‌پاره‌ ئه‌زانن كه‌مافى هاولآتیه‌ ، به‌لآم ئه‌وه‌ى گیرفانى خۆیان و كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌و خێڵ به‌پاره‌دانانێن ئه‌وه‌ى نێوبانكه‌كانى كوردستان و ده‌ره‌وه‌ى به‌پاره‌ نازانن ، گیرفانى ئه‌وان به‌س پاره‌ى تێده‌چێت لێى نایه‌ته‌ده‌ره‌وه‌ ، هه‌موو خولیایه‌كیان بووه‌ به‌بازرگانى و پاره‌شاردنه‌وه‌ به‌ناوى خوازراوى جیاوازه‌وه‌ له‌گشت شوێنه‌ جیاوازه‌كانى ترى دونیا .

ئه‌مرِۆ له‌سایه‌ى ئه‌م به‌رپرسه‌ سیاسه‌تمه‌داره‌ نیشتمان په‌روه‌رانه‌ ، كوردستان نه‌ك دووچارى قه‌یرانى زانستى ، كۆمه‌لآیه‌تى ، دارایى بووه‌ به‌ڵكو قه‌یرانى سیاسیشیان خولقاندووه‌  .

كێشه‌كه‌ نه‌پاره‌یه‌ نه‌خه‌ڵك لێى به‌پرسه‌ ،  كێشه‌كه‌ كێشه‌ى عه‌قڵیه‌تى به‌رپرسه‌كانه‌ ، سه‌ر تا پاى پرۆسه‌ى حكومرِانى پاره‌ نییه‌ ، كوا عه‌قڵیه‌ت و بیركردنه‌وه‌ى نیوترال و جوانیه‌كانى پێكه‌وه‌ ژیان ، كوا عه‌قڵیه‌تى ده‌وڵه‌تدارى وحكومرِانى داناو ته‌ندروستى ده‌سه‌لآتداره‌ رِاسته‌قینه‌كان ، كوا كوَمه‌ڵگاى كوردى له‌مافى مرۆڤ ، له‌پیرۆزى ژیان و ژینگه‌ ، له‌زانست و فه‌لسه‌فه‌و مه‌عریفه‌ ، له‌تازه‌گه‌ى ژیان و هونه‌ر وپێكه‌وه‌ ژیان  .

له‌ژیانى ئاده‌میزاد و فه‌لسه‌فه‌ی مرۆڤایه‌تى چه‌مكێك هه‌یه‌ به‌ناوى ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تدارى و تازه‌گه‌رى ئه‌وانه‌ لێى تێده‌گه‌ن كه‌مه‌وداى عه‌قڵیه‌ت و فه‌رهه‌نگ و بیركردنه‌وه‌یان له‌ئاستى مرۆڤدایه‌ نه‌ك .

به‌پێى زانستى ده‌روونزانى ( ده‌روون ناسى )  كه‌سایه‌تى مرۆڤ له‌سه‌ر شوێنیك جێگیره‌ پێى ده‌ڵێن ناخ هه‌ر ئه‌و ناخه‌یه‌ هه‌ست و نه‌ستى مرۆڤ دیارى ده‌كات ، كه‌ناخ نه‌ما هه‌ست و نه‌ستیش نامێنێت ، مرۆڤ به‌بێ‌ هه‌ست و نه‌ست یاكه‌سایه‌تى لاواز و ناته‌ندروست ئه‌بێت یاخود كه‌سایه‌تى خۆى له‌ده‌ست ئه‌دات و هه‌ستى به‌رپرسیارێتى نامێنێت ، هه‌مووان تاوانبارئه‌كات بێجگه‌له‌خودى خۆى ، به‌شێكى زۆرى ئه‌م به‌رپرس و سیاسیانه‌ى ئێمه‌ ناخیان له‌ده‌ستداوه‌ ، هه‌ست و نه‌ستیان نه‌ماوه‌ ، كه‌سایه‌تیان لاوازو ناجێگیره‌ بۆیه‌ مه‌وداى عه‌قڵیه‌ت و فه‌رهه‌نگ و بیركردنه‌وه‌یان له‌چوارچێوه‌ى خود ده‌رناچێت ، به‌پێى زانستى ده‌رونزانى مرۆڤ تادان به‌هه‌ڵه‌و تاوانه‌كانى پێشووى خۆى نه‌نێت ناتوانێت رِاستیان بكاته‌وه‌ ، ئه‌م به‌رپرسانه‌ش تادان نه‌نێن به‌به‌رپرسیارێتى خۆیان سه‌باره‌ت به‌م قه‌یرانانه‌ى ئێستاى كوردستان ئه‌سته‌مه‌ قه‌یرانى زیاتر دووباره‌ نه‌كه‌نه‌وه‌ به‌ره‌و ئاسۆیه‌كى رِوونمان به‌رن  .

له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ شاره‌زایانى ئابوورى و كۆمه‌لآیه‌تى و هاولآتى وه‌ ئێمه‌ش چه‌ند شیكردنه‌وه‌ بكه‌ین بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ ناله‌باره‌ى كوردستان ناتوانین چاره‌سه‌رى بكه‌ین ، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌ى به‌رپرسن له‌قه‌یرانه‌كان دان به‌تاوانه‌كانیان نه‌نێن و داواى لیبووردن له‌كۆمه‌ڵگاى كوردى نه‌كه‌ن  .