حەمەد قادر حەمەدئەمین : دزاودز کەووتن .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕۆژى دووشەممە 1 – 8 – 2016 لەپەرلەمانى عێراق چى ڕویدا پێش ئەوەى بێمە سەر باسکردن و شیکردنەوەى ڕوداوەکە .
دەگێڕنەوە لەساڵانى نەوەدەکاندا کەگرانی و قاتووقوڕى تەنگى بە خەڵکى کوردستان هەڵچنى بوو کوردستان بەدووگەمارۆى نێودەوڵەتى و عێراق گەمارۆ درابوو بەهۆى گەمارۆکانەوە بژێوى خەڵک لەئاستێکى زۆر خراپدابوو . ڕێژەى دزى کردن لەوسەردەمەدا زۆربوو ، شەوێک لەشەوانى زستان یەکێک لەو خەڵکانەى هەڵدەستان بەدزیکردن دواى چاودێریکردنى ماڵێکى هەبوو ، دواى ئەوەى دڵنیابوون ماڵەکە چوون بۆ سەردانى فرسەت دێنن و دەچن بۆ دزینى کەلووپەلى ماڵەکە . پاش ئەوەى دەچنە ژوورەوە گروپێکى تر بەهەمان شێوەى گروپى یەکەم خۆیان بەژووردا دەکەن کە دەچنە ژوورەوە دەبینن چەند کەسێک بەدەمووچاوى هەڵبەستراوەوە خەریکى کۆکردنەوەى کەلوپەلەکانن ، کەچاویان بەدزەکانى تر دەکەوێت سەریان لێ دەشێوێت وادەزانن خاوەن ماڵەکەیە . بەڵام کە دەبینن ئەوانیش دەمووچاویان هەڵبەستراوە بۆ ئەوەى نەناسرێنەوە ئاهێک دێتەوە بەبەر گروپەکەدا دەڵێن مادام هەردووکمان هەمان کارمان هەیە ، هاوار مەکەن با بەشەریکى چى هەیە بی دزین چونکە ڕێنەکەوتنمان دەبێتە هۆى لەدەستدانى دەستکەوتەکان هیچ سوودێکى بۆکەسمان نابێت باڕێک بکەوین هەرچیمان دەست کەوت بابرایانە بەشى بکەین .
لەئێستادا مەبەستمان لەنوویسنەکە ئەوەیە کەڕۆژى دووشەممە لەپەرلەمانى عێراق چى ڕوبدات لەکاتێکدا کەپەرلەمان وەزیرى بەرگرى و چەند گەورە ئەفسەرێکى وەزارەتى بەرگرى عێراق بانگێشت کرابوون بۆ لێپرسینەوە لەسەر چەند پرسێکى گەندەڵى لە گرێبەستەکەى وەزارەت بەڵام پاشان لەکاتى دەست پێکردنى دانیشتنەکەدا بۆ لێ پرسینەوە جگە لەوەزیرى بەرگر سەرۆکى پەرلەمان و چەند پەرلەمان تارێکى عێراق بە دز تۆمەتبار کران کەواتە دزو ساحێب ماڵ وەک یەک بوون لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا کەلە عێراقدا دەنگى دلێرو جوڵەى پەرلەمانتاران وە دەستەى نەزاهە بوونى هەیە زۆربەى دز دەربچێت واوەیلا بۆ هەرێمەکەى خۆمان پرسیار ئەوەیە ئەبێت مەبەست لە پەکخستنى پەرلەمان و دەزگا یاسایى و شەرعیەکان لەم هەرێمەى ئێمە بۆچى بێت؟ وەڵامەکەى بۆ خوێنەرانى بەڕێز جێ دەهێڵم !

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت