عومەر ئیزدخواە : پێگەی ستراتیژی هیندستان .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

لە ئێستادا هیندستان یەکێکە لەو دەوڵەتانەی کە ناوی لە ریزی پێشەوەی هەڵسەنگاندنە جیهانیەکانەوە دێت لە رووی بەهێزی و خاوەنداریەتی لە توانای ئابووری و سەربازی و سیاسیەوە و تەندروستییەکانەوە ، هەرچی لە رووی ئابووریە ئەوا گەشەی ساڵانەی ئەو وڵاتەیە لە ساڵی 2015 ەوە پێش چین کەوتووە کە ئەوەش بە پێشکەوتنێکی گەورە دادەنرێت لە پاڵ ئەو هەوڵە زۆرەی حکومەتی ئەو وڵاتە بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی بەرهەمێهێنان بۆ ئاستێکی زۆر بەرز تاوەکو رکابەری زلهێزترین وڵاتەکانی دونیا بکات  و لەهەمان کاتیشدا بەشدارە لە گروپی پێنج وڵاتە خێرا ئابووری گەشەکردووەکە ، کە هاوپەیمانیەتە ئابووریەکە خاوەنی ستراتیژی دوورمەودای بۆ پاش ساڵی 2050 بریتیە لە خاوەنداریەتی بەهێزترین ئابووری جیهان ، هەرچی لەبارەی سەربازیشەوە یەکێکە لە وڵاتانی خاوەن چەکی ناوکی و خاوەنداریەتی یەکێک لە سوپا گەورەکانی جیهان دەکات بە بوونی کەرەستەی سەربازی پێشکەوتوویی لەگەڵ بوونی راهێنانی گەشەسەندوانەی سەربازی ،  لەبارەی تەندروستیشەوە لە لایەنی ئەکادیمی و چارەسەری نەخۆشەوە بۆتە چەقێک بۆ وڵاتانی ئاسیا ، هەروەها لەلایەنی سیاسیەوە هیندستان بە یەکێک لەو وڵاتە سەقامگیر و ئارامەکان دادەنرێت لە پاڵ واقعی سیاسی و سروشتی ئەو سیستەمە سیاسیەی کە ئەو وڵاتە پێی دەناسرێتەوە لە جێبەجێبوونی رێژەیەکی بەرزی پرینسیپە دێموکراسیەکان لەلایەنی پلۆڕاڵی و بەشداری سیاسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و گروپ و رەگەزە جۆربەجۆرە ئیتنی و نەتەوەیی و ئایینیەکان و راگرتنی باڵانسێکی سیاسی لەنێوانیاندا ، هەرچی لەبارەی سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەیە ئەوا بەهەمان شێوە بە توانا ئابووری و سەربازیەکەیەوە لەپاڵ هەڵکەوتەی جوگرافیەکەیەوە ، ئەوا لەماوەی رابردوودا کە هاوپەیمانی زلهێزی جیهانی ئەمریکا بووە پێ بەپێ خواستی پەلهاویشتنی نێودەوڵەتی زیاتری هەبووە لەپاڵ ئەو ئەرکەی کە لەلایەن ئەمریکاوە پێی سپێردراوە لەپێناو راگرتنی هاوسەنگی هێزی جیهانی هەم لەسەردەمی جەنگی سارد بەرامبەر هەژمونی سۆڤیەت و لە ئێستاشدا لە بەرامبەر چین و روسیا کە دوو رکابەری توندی ئەمریکان لە ئێستادا ، هەروەها بەهۆی ئەو کێشانەی کە لەگەڵ وڵاتانی هاوسنوری بە تایبەت لەگەڵ پاکستان هەیبووە و ئەو ململانێ توندەشی کە لەگەڵ چین هەیبووە بۆیە هەمیشە سیاسەتی هیندی بریتی بووە لە زاڵبوون بەسەر ئەو دوو وڵاتەدا بە تایبەت لەلایەنی سەربازیەوە ، ناوچەی ستراتیژی هیندیش خۆی لە زەریای هیندیدا دەبینێتەوە کە بەردەوام ستراتیژی سەربازی ئەو وڵاتە بەشێکی زۆری بریتی بووە لە گەشەدان بە هێزی دەریایی و هێشتنەوەی کۆنتڕۆڵی ناوچەکە لەژێر دەستی ئەو وڵاتەدا ، هەر بۆیە ستراتیژی نیشتیمانی هیندی لەماوەی رابردوودا بە توندی خۆی لە گەشەی کەرتە جۆربەجۆرەکان لە سەرووی هەموویانەوە لایەنی سەربازی و ئابووری بینیوەتەوە کە یەکێکیشە لە گەورەترین کڕیارانی چەک لە ئاستی جیهانیدا ، هیند خاوەنی هەڵکەوتەیەکی جوگرافی بەهێزە کە ئەویش بوونی سنورێکی ئاوی زۆرە و بە نیمچە دوورگەیەک دەناسرێتەوە و دەستواڵایی زۆری هەیە بۆ پەیوەندی دەریایی جیهانی ، لەپاڵ ئەوەشدا خاوەنی سیاسەتی جوگرافیایی بەهێزە کە بریتیە لە سود وەرگرتن لە پێگەی جوگرافیەکەی و ستراتیژی کۆنتڕۆڵی ناوچەکە ، هەرچی لەبارەی پێگەی جیۆستراتیژیەکەیەتی ئەوا لە سەدەکانی رابردوودا شوێنی لەنگەرگرتنەوەی هێزی دەریاییە رۆژئاواییەکان و بەتایبەتیش ئینگلیز بووە و لەوێوە پەرە بە فراوانخوازیەکانەوە دراوە و کە ناوچەیەکی گرنگی ئابووریش بووە لەبارەی ئاڵگۆری بازرگانی و ماددەی خاوی جۆربەجۆرەوە ، لە دوایشدا و لە دوای دروستبوونی دەوڵەتی هیندستان لە پاش جەنگی جیهانی دووەم هەر لەسەرەتاوە پەیوەندیەکی بەهێزی سیاسی ئەو وڵاتە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دروست دەبێت ، کە ئەوەش دەگەڕیتەوە بۆ گرنگی پێگە جیۆستراتیژیەکەی بۆ ئەمریکا لە ململانێی یەکیەتی سۆڤیەت و پێشگرتن لە هزری چەپ و لەهەمان کاتتدا کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچەکە ، کە لە ئێستاشدا بەو پەیوەندیە توندوتۆڵەی کە لەنێوان هیند و ئەمریکا هەیە لەلایەک دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پەیوەندیە مێژووەیەی کە لەنێوان ئەو دوو دەوڵەتەدا هەیە ، هەرچەند لەمێژووی ئەو پەیوەندیەدا خاڵی نەبووە لە گرژی پەیوەندیەکانیان لەوانەش سەرکێشی هیند لە بەدەستهێنانی چەکی ناوکی و جەنگە لەگەڵ پاکستان ، بەوەش وڵاتانی زلهێز لە نێویشیاندا ئەمریکا کەوتنە سزا و لێپێچینەوە و سنور دانان بۆ هیند لە پێشڕەوی زیاتر لەم بارەیەوە ، بەڵام گرنگی پێگەی هیند کە لە ناوچەکە هەیەتی و هاو سنوری رکابەرێکی بەهێزی ئەمریکا کە چینە لەلایەکی تر و هەروەها گرنگی ئەو پەیوەندیە ئابووریەی کە لەنێوانیاندا هەیە ، وایکردووە پەیوەندیەکانیان بەبەهێزی و گەشەکردوویی بمێنێتەوە و هیند گرنگی خۆی لەدەست نەدات ، بەڵام ئەمریکا رووبەڕوویە بەرامبەر تەحەدایەک کە خۆی دەبینێتەوە لە گەشەیەکی بەرزی ئابووری و سەربازی هیند ، ئەمریکاش ئەو بەهێزبوونە گەورەیە بە هەرەشەیەک بۆسەر بەرژەوەندیەکانی خۆی دەزانێ و لە راستیدا هەرەشەشە بۆ هاوسەنگی هێزی ناوچەکە .

 

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــ پێگەی ستراتیژی هیندستان