بە توندی ئیدانەی کوشتنی پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژ نیوز دەکەین

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

13 ی ئابی 2016 :
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە رۆژنامەنوسان بە توندی ئیدانەی کوشتنی رۆژنامەنوس وەدات حسین ، پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژ نیوز دەکات و داوای لێکوڵنەوەی جدی دەکات لەم تاوانە ‌و ئەنجامدەرانیشی بدرێنە دادگایەکی ئاشکرا . سەرلەبەیانی ئەمڕۆ وەدات حسێن عەلی ڕۆژنامەنوسی ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆژنیوز ، لە شاری دهۆک ، لە گەڕەکی ماڵتا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو دەڕفێندرێت و پاش چەند کاتژمێرێک تەرمەکەی لە سەر ڕێگەی شارۆچکەی سێمێڵ – دهۆک ، دەدۆزرێتەوە .
سەڵاح خدر بەڕێوبەری ئاژانسی ڕۆژ نیوز بە میترۆی ڕاگەیاند ” بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز ، وەدات تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هیچ کێشەو گرفتێکی نەبووە ، دواتر لە ماڵ دەچێتە دەرەوەو لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دەڕفێندرێت و بۆ شوێنێکی نەزاندراو دەیبەن و پاش چەند کاتژمێرێک تەرمەکەی دۆزراوەتەوە . وە گوتیشی ” زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژەبەوەدەکەن ، وەدات بەگولە تیرۆر نەکراوەو تەنها بەهۆی ئەشکەنجەوە گیانی لەدەستداوە .
هێمن سلێمان ، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک ، کوژرانی ئەو گەنجەی پشتڕاستکردەوە و له تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە ، ئەو گەنجە لەسەر رێگای سێجێ لە قەزای سێمێل لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو لێیدراوە و تا گەیاندراوەتە نەخۆشخانەی دهۆک گیانی لە دەستداوە .
ئەوەشی راگەیاند ، بەپێی بڕیاری دادوەری ئێشکگر پەڕەی لێکۆلینەوە بۆ رووداوەکە لەلایەن پۆلیسی دهۆک کراوەتەوە و بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران .
وەدات حسێن عەلی لە 1988 لە پارێزگای دهۆک لە دایکبووەو ماوەی چەند مانگێکە گرێبەستی لە گەڵ ئاژانسی ڕۆژنیوزدا واژۆ کردووە .
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت تاوانی کوشتن بەهەر هۆکارو بیانویەک بێت ، نابێت کۆمەڵگا لێی بێدەنگ بێت . ئێمە ئیدانەی کوشتنی رۆژنامەنوس وەدات حسین دەکەین و داوای لێکوڵینەوە جدی دەکەین لەم تاوانە ، دەبێت ئەنجامدەرانیشی بدرێنە دادگایەکی ئاشکرا .
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان ، ڕێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن ، کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر ( رازاو شەریف ، هیوا عوسمان ، عمار الشابندر ، توانا عوسمان ، رەحمان غەریب ) دامەزراوە ، تا کۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی کراوە . لە تەموزی ساڵی 2010 لە کۆنفرانسێکدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێکخراوەکە هەڵبژێردران .
میترۆ لە بە پاڵپشتی رێکخراوەکانی (پاڵپشتی میدیای نێودەوڵتی IMS) لە ساڵی 2011 و ڕێکخراوی فریاگوزاریی میللەتی نەرویجی (NPA) لە ساڵی 2011 پێنج ڕڕپۆًڕتی لەسەرپێشێلکاریەکان بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان بڵاو کردۆتەوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت