کەژاڵ نوری : پێش ئەوەی کوردستان ببێت بە کابول ، با وەدەنگ بێین .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە دەڤەری زەرد ؛ سنوری ئازادییەکانی تاک لە ژێر هەرەشەی گەورەدایە .
لە بەرواری 27-7-2016 گەنجێکی کورد کە لە سەر ئایینی کاکەییە ، بەناوی مازن کاکەیی لە بازگەی ئاسایشی دەفەری بالەکایەتی ، بۆ ماوەی چەند سەعاتێک دەست بەسەردەکرێت و دەخرێتە ژێر لێکۆڵینەوەیەکی توند و کۆمەڵێک پرسیارگەلی زۆر بێمانا و سوکایەتییەکی لە رادەبەری پێدەکەن و لێی دەدەن ، هۆکاری لیدان و سوکایەتی پێکردنەکەی ئەوە بووە کە موسلمان نیە و سەر بەئایینی کاکەییە و لە ناو ئوتومێلەکەیدا بوتلێک عەرەق و سێ کتێبی کتێبی عەلی وەردی و نیکۆس کاسانزاکی و ئۆجەلانی پێ بووە و سەرەرای ئەوەی کە تاتۆیەک لە سەرشانی کوتراوە و دەستەبەنێکی لالش لە دەستیدا بووە ، سەرەتا لێیان پرسیوە کە ئاینی ئەو چییە و خوای ئەو کییە ؟ کە وەلامی داوەتەوە کە لە سەر ئایینی کاکەیییە ئیدی کەوتوونەتە پشکنینی ئوتومیلەکەی و ئاسایشێکی بازگەکە پێی وتووە تۆ بۆ نابیت بە موسلمان و بۆ نویژ ناکەی ، پاشان بە توندی دەستەبەنەکەی لالشیان لە دەستی راکیشاوە و بۆ ماوەی چەندین سەعات بەو سوکایەتیەوە هیشتویانەتەوە .
لەبەرواری 1-8-2016 گۆرانیبێژێکی کوردی رۆژهەلاتی دانیشتووی شاری هەولێر بەناوی واحیدی عەلی نەژاد بۆتەواوکردنی کارێکی هونەری چۆتە ناوبازار بۆ بەرخانەقا ، بەلام بە سێ کەسەوە بە سواری ماتۆر ، هێرشیان کردۆتە سەرو زۆریان لێداوە ، سوکایەتیەکی زۆری پیکراوە و ئازارێکی زۆری جەستەیی و دەروونیان داوە ، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەرێننەوە کە ستایلی جلوبەرگ و هەلسوکەوت و شێوەی ژیانی ئەو گەنجە هونەرمەندەیان بەدل نییە .
بۆ ماوەی سێ سال دەبێت کە واحیدی عەلی نەژاد بە بەرجاوی هەموومانەوە لە تۆرە کۆمەلایەتییەکان سوکایەتی پێ ئەکرێت و هەرچی جوێن و قسەی ناشرین و نابەجێ هەیە بەو کورە گەنجە دەدەرێ و دەوترێ ، تەنیا لەبەرئەوەی کە شیوازی ژیان و ستایلی خۆگۆرینی بەدلی ئەم کۆمەلگە سەقەت و دارزاوە نییە . بەداخەوە تا ئێستاش هیچ لایەنێکی داکۆکی کار لە مافی هونەرمەندان و هیچ ریکخراوێکی کۆمەلگەی مەدەنی و مافی مرۆڤ ، لەسەری وەدەنگ نەهاتوون و بچوکترین بەرگریش لەلایەن ئێمەی ئازادی خوازان و ئەوانەی کە بۆ هەموو دیاردەیەکی ناشیرین وەدەنگ هاتووین لەو کورە نەکراوە و ئێمەی ئازادی خوازان تا ئیستاش تەنیا تەماشاکار و گوێگرین لە هاتوهاواری ئەوکورە بۆ هاوکاری و نەهیشتنی ئەو هەموو سوکایەتییە لەسەری ، هەتا ئێستا خۆمانمان کردووە بەکەرەی شەربەت و چەندین جار ئەو کورە هاواری کردووە کە هەرەشەی لێدان و کوشتنی لێ ئەکری ، بەلام کەسێک نەبوو لەسەری وەدەنگ بێت ، بەداخەوە ، ئەمرۆ هیرشیان کردە سەری و زۆر بە توندی ئازاری جەستەیی و دەروونی دراوە و لێیان داوە . تەنانەت ئەو گەنجە لە فیدۆیەکی دەنگیدا کە ئەمرۆ بلاوی کردەوە شلەژانیکی دەروونی ئیجگار گەورەی پیوەدیارە و ئەوەش دەلێت ، کە ماوەیەکی زۆرە تەنانەت بەهۆی ئەو هەرەشە و سوکایەتیانەوە توانای لەمال جوونە دەرەوەشی نەماوە .
ئەگەر هەموومان لە بیرمان مابێت چەند سالێک پێش ئێستا لە ناوچەکانی باشوری عیراق بە تایبەتی شاری بەغداد خەلکانی کۆنەپەرست و دژە ئازادی تاک کەوتبوونە کوشتنی ئەو گەنجانەی کە لە رەفتار و پۆیشینی جلوبەرگدا ئیمۆ بوون ، چەندین گەنجی ئیمۆ بە بلۆک کوژران و سەریان پانکرایەوە بە بەردەم هەموو دنیاو ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مەدەنییەوە .
گەلۆ ئیستا لە سنوری زەرد و بە دیاریکراوی لەهەولیر ، خەرێکە کارەساتەکان و بەرتەسک کردنەوەی سنوری ئازادی تاک و پۆشین و ئازادی ئایین وای لێدێت کەماوەیەکی دیکە وەک کارەساتەکانی بەغداد و کوشتنی ئیمۆکان بکەونە کوشتنی هەرکەسێک بە هەلسوکەوتی بە دلی ئاسایش و خەلکانی کۆنەپەرست و چەقاوەسوو سەرسەری نەبێت ، ئیدی هەولێر بەرەو نائارامی ئازادی تاک ،هەموو جۆرەکانی ئازادی پۆشین و ژیانێکی بەکەرامەتەوە ژیانە .
ئەری تاکەی ؟
بەهیوام ئازادی خوازان بەتایبەتی لە سەر ئەو دوورداوە بێنە دەنگ و نامەیەکی کراوە ئاراستەی لایەنەکانی ماڤی مرۆڤ و کۆمەلگەی مەدەنی و نیودەولەتیش بکەن ، تکایە با لەسەر ئەم دووروداوە چالاکانی بواری ماڤەکانی مرۆڤ وەدەنگ بێن .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت