barzani_talabani

ڕێباز بابان : ده‌وڵه‌تی کوردی له‌ دیفاکتۆوه‌ گه‌رایه‌وه‌ سه‌ر نه‌خشه‌ .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

تا چه‌ند ساڵیک له‌مه‌وبه‌ر ، هه‌مو جیهان به‌ دۆست و دوژمنه‌وه‌ له‌ چاوه‌روانی ئه‌وه‌دا بون ، که‌ هه‌مو حیزب و لایه‌نه‌کان و تێکرای خه‌لکی کوردستان به‌یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ره‌نگ پشتگیری له‌ جیابونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن و ، له‌سه‌ر ده‌ستی به‌رزانی ئیعلانی ده‌وڵه‌ت بکرێت و ، هه‌موشمان هاتبوینه‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ی که‌ بارزانی هه‌ره‌شه‌ی جیابونه‌وه‌ی له‌ عێراق به‌ جدی وه‌رگرتوه‌و هه‌ر رۆژیکیش بێت ئیعلانی ئه‌کات و ، هێزی پیشمه‌رگه‌ش ئه‌نێرێ بۆ سه‌ر سنوره‌کانی هه‌رێم و عیراق بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌مو کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌غدا خه‌لکی هه‌رێم بپارێزێ .
رۆژگار هات و ڕۆی ، ئه‌و دراوه‌ به‌ ده‌رکه‌وت که‌ ئێمه‌ هه‌ردو رویمان به‌یه‌ک چاو ئه‌بینی ، ته‌فسیری هه‌ڵه‌مان بۆ هه‌ڵویستی جه‌لال تاله‌بانی هه‌بو سه‌باره‌ت به‌بێ ده‌نگ بونی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگی وه‌ک ده‌وڵه‌تی کوردی ، له‌ به‌رامبه‌رێشدا بارزانی ئه‌سپی خۆی له‌ هه‌مو بۆنه‌کاندا تاو ئه‌داو هه‌ره‌شه‌و گوره‌شه‌ی له‌ به‌غدا ئه‌کرد و هه‌مومان به‌تاسه‌وه‌ چاوه‌رانی کردار بوین و ، تا ئه‌و کاته‌یشی که‌ به‌ فه‌رمانی به‌رزانی له‌ سالی 2014 به‌ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ هاتنی داعش هێزی پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ی ده‌ورو به‌ری که‌رکوک کرا به‌ تایبه‌ت زنجیره‌ ته‌پۆڵکه‌کانی سێ کانیان که‌ درێژیه‌که‌ی نزیکه‌ی 20 کیلو مه‌تر ئه‌بێت و هه‌رچی بیری نه‌وت و غازی که‌رکوک هه‌بو له‌ بابه‌گورگوره‌وه‌ هه‌تاکو دوبز که‌وتبونه‌ به‌ر سیره‌ی لوله‌ی هیزه‌کانی پێشمه‌رگه . ئیتر ئه‌مه‌ سه‌ره‌تاو کۆتایی خه‌ونه‌کانی کورد بون سه‌ره‌تاکه‌ی زۆر دڵخۆشکه‌ر بو کاتێک هێزێکی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ کراوه‌ بۆ بەرگریی له‌ که‌رکوک و ناوچه‌ کوردستانیه‌کان و کۆتایه‌که‌شی له‌ ده‌ست پێکردنی شه‌ره‌ قسه‌ی نێوان پارتی و بەرزانی له‌گه‌ڵ مالکی ده‌سی پێکرد .
به‌ر له‌ هاتنی داعش و ده‌ستپێکردنی شه‌ری راگه‌یاندنی بەرزانی و مالکی ، مه‌سعود بەرزانی به‌ به‌غدای وت زۆر شتمان له‌ ده‌ست دێت و چاوه‌وان بن بزانن چی ئه‌که‌ین . ئاشکرایه‌ وه‌ک سه‌ره‌تا ئێمه‌ له‌ وه‌همی ده‌وله‌تی کوردی ئه‌ژیاین به‌لام له‌ وه‌همه‌شدا هه‌له‌ بوین ، چونکه‌ هه‌مو هه‌ره‌شه‌کان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌بو به‌غدا رازی بێت ، پارتی بێ هیچ سانسۆرێک نه‌وتی که‌رکوک و ناوچه‌کانی هه‌رێم بفرۆشێ و بێ ئه‌وه‌ی که‌س بزانێت به‌ چه‌ند و به‌ کێ و پاره‌که‌ی بۆ کێ بێت ؟
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی جوڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ پارتی نه‌خشه‌ی ئه‌وه‌ی دارشتبو ، چۆن تاکڕه‌وانه‌ ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر بیره‌ نه‌وته‌کانی ناوچه‌که‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ کێلگه‌ نه‌وتیه‌کانی بایی حسه‌ن و هاڤانا ئه‌یبینین که‌ به‌ده‌ست پارتیه‌وه‌یه‌ .
لێره‌وه‌ بیرۆکه‌ی ئیعلان کردنی ده‌وله‌تی کوردی ئه‌و هه‌مو هه‌ره‌شانه‌ مان بۆ ده‌رکه‌وت که‌ پێشتر پارتی و بەرزانی ئیدیعایان ئه‌کرد که‌ ته‌نهاو ته‌نها دو وشه‌ بون بۆ ئیستیهلاکی مه‌حه‌لی و خۆل خسته‌ چاوی خه‌ڵک زیاتر هیچی تر نه‌بون ، ئه‌وه‌شمان بۆ ده‌رکه‌وت که‌ بونیادکردنی ده‌وله‌ت پیاوی ده‌وله‌ت مه‌داری ئه‌وێت و بازرگانی سیاسی ته‌نها بازرگانی به‌ کالاوه‌ ئه‌کات و ته‌نانه‌ت ناتوانێت خاوه‌نی بریاری خۆی بێت و ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بینیمان له‌ ته‌رجومه‌ی بارزانی بۆ ده‌وڵه‌تی کوردی خۆی ته‌نها له‌ ده‌ست گرتن به‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات و نه‌وت و پاره‌و تێوەگلان بو له‌ هه‌ندێک گه‌مه‌ی سیاسی که‌ نه‌ ته‌نها له‌ دژی خودی شیعاره‌کانی بەرزانی خۆی بو به‌ڵکو له‌ دژی یه‌کخستنی ماڵی کوردیش بو له‌م هه‌رێمۆچکه‌یه‌ .
دیاره‌ زۆر به‌ڵگه‌ی تر هه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌مه‌کانی بەرزانی له‌ ناوچه‌که‌ که‌ هه‌ندێکیان له‌م دواییه‌دا وێکلیکس بلاوی کردنه‌وه‌ ، ئه‌و به‌ڵگانه‌ش گه‌واهی ئه‌وه‌ ئه‌ده‌ن که‌ بەرزانی چ رۆڵێکی هه‌بووه‌ له‌ روداوه‌کان و هه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌ش پێمان ئه‌ڵێت : خه‌ونی ده‌وڵه‌تی کوردی دیفاکتو بو ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێکی تر ئیدیعای بکردایه‌ جگه‌ له‌ بەرزانی ، به‌لام دیسانه‌وه‌ وه‌ک خۆی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ مایه‌وه‌ .