عوسمان عومەر : هيچ …. لاشيء …. nothing …. nichts …. rein .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پار ساڵ لە 12 ى ئاب دا ئەم پۆستەم لە واڵەکەى خۆم لە فیسبوک دا بڵاو کردەوە وا ئەمسالیش هەر بڵاوى دەکەمەوە تا بزانم عەمر باقى بێ بۆ ساڵى ئایندە ئەو هیچە دەڕوێ یا دەڵێم دیسان هیچمان بەهیچ نەکرد …… هیچ هەنگاوێکمان نەنا و لە شوێنى خۆمان موراوەحەومان کرد و هیچمان زیاد نەکرد جگە لەوەى شتى هیچمان داهێنا چەند هیچێک لەوانە هەرچەندە دەمێکە ئەوە هەیە بەڵام خەریکە باوى دێتەوە ئەویش سەنگەر گواستنەوە ….. ئەوەی تر لە سایتەکاندا لە جیاتى پێشکەوتن و گرنگى دان بەمەسەلە چارەنوس سازەکان و ئەوەى فڵان کەس یا فیسار کەس لێى دەترسا بلاوى کردەوەو ترساندنى کۆمەڵگا بەوەى نها مەترسیەک بەریوەیەوەو دڵە راوکێ بۆ خەلگ دروستکردن سەرەڕاى هەموو ناخۆشى و موعاناتەکانى بەدەست قەیرانەکانەوە …. ئەو شتە هیچەمان داهێنا گەورەیە کوبونەوە لەگەل هەڤاڵانى دەکات لە جیاتى خاوکردنەوەو هێورکردنەوە دەڵێت : دەست کراوە بن بۆ هێرش و ناو زڕاندنى دوانەکەى تر , لەجیاتى ئەوەى خۆى بەتەنگ چارەسەرەوە بێ کەمێ گەورەیی بنوێنێ نوێنەرێ دەنێرێ …. شتێکى ناقۆڵاشمان بۆ ئایندەمان داهێناوە ئەویش تیرۆرى قەلەم کە درزێکى گەورەیە بۆ جەستەى ئازادى و شکاندنى ئاوێنەیەکى جوان لاى گەلان و دۆستان ئەویش دوورکەوتنەوەیە لە دیموکراسى و دەستاودەستکردنى دەسەلات کە هیچمان بۆ بەهیچ نەکرد . لووت بەرزى و خۆ بەزلزانى جگە لە زیان گەیاندن بە گەل و خاک هیچ ناکات خۆزگە لە جیاتى ئەو هیچانە بەردێکمان بخستایەتە سەر بەردێ بۆ ئەوەى دیوارێ لە متمانە دروستکەین …. سەیرى ئەردۆغان کە چەند لووت بەرز بوو بەرامبەر رووس لەکۆتایی بۆ بەرژەوەندى خۆى سەرى بە کۆشى پۆتین دا کرد و بۆ عەرەبیش ماستاوى کرد و خۆى لە جولەکە توڕە کرد کە دوایی بێ هیچ دەستکەوتێ سەرى بۆ ئەوانیش شۆڕکرد .

ووشەى هیچ لە 3 پیت پێکهاتوە یەکیان بزوێنە دوانەکەى تر نەبزوێن … ووشەى هیچ بەکوردىە و عەرەبیش پێى دەگوترێ لاشيء وبە ئینگلیزى nothing  بە زمانى سویدى ingeting , بە ئەڵمانى nichts  و بەفەرەنسى پێى دەلێن rein بە تورکیش هیچ بیرشەى …..خوێندکار لەهەموو قۆناغەکانى خوێندن ساڵێ دێت دەچێت و خؤی هیلاک دەکات هەندێ جار شەونخونى و خەو لەخۆ حەرامکردن کە ئەنجامى کۆتایی وەرگرتەوە دەرنەچوو واتە هیچ ….. جوتیارێ کە زەویەکەى کێڵاو تۆوى کرد و کە توشى ئافاتێ بوو چارەسەرى نەکرد یا بێ بارانى بوو کە بەرهەمى نەبوو واتە هیچ …. باهەر بڵێین دەوڵەت دروست دەکەین و سەربەخۆیی ئاشکرا دەکەین کە کەس بەم مەسەلەیە رازى نەبوو سەرى بۆنەلەقاندنى و پرۆژەکە لە بن سەرین یا گیرفانى کەسیک بێ بە من و هەموومان هیچ …. کەبۆکارێ ئەچیتە دەرێ یا دانیشتن و کۆبونەوەت کرد و هیچ وەڵامێکت وەرنەگرت واتە هیچ …. لایەنەکان با هەر سوور بن و پڕۆژەیان هەبێ گەر بەرامبەر نەى بوو یا بەرامبەرامبەر گوێى لێنەگرتى و خۆى بەگەورەتر لەهەموان زانى واتە هیچ …. با جەماوەر لەبن لێوەوە قسە بکات و جنێوبدات و تەنانەت خرۆشابێ گەر هیچ نەکات واتا هیچ …. لە رابوردودا هەرخەریکى ئیمارەت و پەلکیشى دوژمن  بۆ سەریەکتر و کلکایەتى و دابەش و شەرو لێکترازان و کورسى و پایەو سەرۆکایەتى بووین بۆیە هیچمان بەهیچ نەکرد …. ئەم هەمو هیچانە کۆبکەینەوەو کەمبکەینەوە یا لیکى بدەین یا دابەشى بکەین بۆ ئەوەى کەسەرمان خستە سەر سەرین و ویستمان بخەوین با نەلێین ئەمجارەو ئەمسالیش و ئەم فرستەش هیچمان بە هیچ نەکرد .

تێبینى : ئەم نوسینەم بەکورتى لە فیسبوکەم پار بلاو کردەوە و ئەمساڵیش بەهەندێ دەستکارى دووبارە بلاوکردەوە بەلام ئەوە دەقە تەواوەکەیەتى .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت