خلیل حرب : خلۆربونەوەی ئەمریکا بەرەو لێکدانەوەی کوردستانی سوریا .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

وەرگێرانی : عیماد عەلی

واشنتۆن یاری بە ( کارتی کورد ) دژ بە دیمەشق و ( هاوکێشەی هەمەدان ) و ئۆردوگان دەکات .

شەری حەسەکە بە توندی چووە نێوەخنی ململانێ نێودەوڵەتیەکەوە و ، ئەو وچانگرتنە ( برایانەی ) کە خۆی بەسەر پەیوەندی دیمەشق و جەنگاوەرە کوردەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی دووری سوریادا ، کە هاوشانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باشوری رۆژهەڵاتی ناوخۆی تورکیا و قەڵاکەیان لە شاخەکانی قەندیل ی عیراقی پەیوەند بە خاکی ئێران فەرزکردبوو ، لەناوبرد .
بەوەوە نەوەستاوە ، کە ناکۆکیەک لە نێوان هێزەکانی سوریا و تیمە کوردە چەکدارەکان لە سەر شوێنێک لێرەوە و پێگەیەک لەوێی نێو شارەکە بێت ، کە لە نێوان خۆیاندا دابەشیان کردبوو ، هەواڵەکانی ئەم دواییە وامان پێ رادەگەیەنن و ئاماژە بەوەدەکەن کە هێرشێکی گەورەی جەنگاوەرانە بۆ سەر پاشماوەکانی سوپای سوریا لە پێگەکانی شارەکەدا کە زۆرینەی عەشیرەتی عەرەبی تێدایە ، لە ئارادایە .
فرۆکەوانی سوپای ئەمریکا بە کتوپری گەیشتە ئاسمانی حەسەکە ، کەچی فرۆکە جەنگیەکانی سوریا بوردومانی پێگەکانی جەنگاوەرانی کوردیان لەشارەکە کرد بوو … موسکۆ هەندێک هەواڵی دزە پێکرد کە ئامادەیە بۆ ئۆپراسیۆنی عەسکەری گەورە لە سوریادا .. پەیامەکە چیە ؟
مەولود چاوش ئۆغلو لە سەردانێکی رانەگەیەنراودا ، پێرێ لە تاران بوو ، کەچی بۆ رۆژی دواتر باسیان کرد ، بەیاننامەیەکی سوپای سوریا جەنگاوەرانی ئاسایشی حەسەکە بە ( باڵی عەسکەری پارتی کرێکارانی کوردستان لەقەڵەم دا ) . ئەنقەرەش گوێی لە بەیاننامەکە بوو . رێکخراوی پەژاکیش لای خۆیەوە بە پێی گەورەکردنی راگەیاندنەکانی کەنداو ، چالاکیەکانیان لەو شوێنە سنوریانە زیاتر کردووە کە کۆمەڵگەی کوردی ئیرانی تێدایە . سالح موسلم ، سەرۆکی یەکێتی دیموکراسی کورد ، لە کوردستانی عیراق بوو بۆ کفتوگۆ لەگەڵ بریکار و پێخەسوی جیابونەوەی کورد مەسعود بارزانی ، لە کاتێکدا کە باس لە کۆبونەوەکانی لەگەڵ جەنەراڵی ئەمریکی شون ماکفرلاند فەرماندەی ( هاوپەیمانی ئەمریکا ) دا دەکەن .
پێکدادانی ئێستای حەسەکە بەدەرە لە پێوەر و هاوکێشەکانی پەیوەندی نێوان دیمەشق و هەندێک لایەنی کورد لە حەسەکەدا ، روداوێکی لاتەریک نیە لەوانی تر . چەند رۆژێک بەسەر ئەو ( بۆند ) ەدا تێدەپەرێت کە ( داعش ) ی لە شارۆچکەی مەنبەج دەرکرد ، کێ کردی و کێ سەرپەرشتی کرد و چی بەدوادا دێت ؟ هەمووی تا ئێستا دیار نیە ، بەڵام ئەوەی روون و دیارە کە یەکینەکانی کوردی هاوبەش لە ( هێزەکانی سوریای دیموکرات ) ، لایەنێکی سەرەکی ئەم ( بۆند ) ە یە . ئێستا پێشبینیەکان دەربارەی رێرەوێکی ئارامی تر بۆ ( داعش ) لە جەرابلس هەیە . سەرچاوەکانی ئۆپۆزسیۆن باس لەوە دەکەن کە ( فەیلەقی شام ) هێزەکانی لە خاکی تورکیا لە نزیک گوزەری مەرزی نێوان قەزای ( قرقمیش ) ی تورکی و شارۆچکەی جەرابلوس کۆکردۆتەوە ، وەک رێخۆشکردنێک بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی چونە نێو شارەکە و کۆنترۆڵ کردنی . ئەمە لە کاتێکدا دێت کە داعش هەوڵی دووبارەکرنەوەی بەرەی فرۆکەخانەی کویرس دەدات دژ بە سوپای سوریا .
ئەو تفەنگانەی کە وادانرابوو لە مەنبەج و کۆبانی ( عین العرب ) و شوێنی تر شەری دژ بەیەکتری پێ بکرێت ، ئێستا ، بەیەک دەگەن ، هەرچەند لە شوێنە جیاوازەکان ، دژ بە نەیارەکانی بونی سوپای ئەمریکا ، چ دژ بە هێزی مارینز بێت ، کە پێش دوو رۆژ باسی بونیان لە حەسەکە کرا ، یان لە بنکەی رمیلان و کۆبانی ، بە پشتی هێزەکانی فەرەنسا و ئینگلتەرا و ئەڵمان ، کە نوێنەری ئەو حکومەتانەن کە پێشتر بۆ پشتگیری داوەتی کورد جوڵەیان پێکراوە لە باکووری عیراق و سوریا ، ئەمەش بە خلۆربونەوەی ئامادەباشی ئەمریکا و هاوپەیمانی ئەتڵەسی لە سوریادا لەقەڵەم دەدرێت ، وەک خلۆربونەوەی لە عیراق لە سەرەتای نەوەتەکان و سەپاندنی پرۆفایت کۆمفرد ، دادەنرێت ، کە بە زەمینە خۆشکردن دادەنرێت بۆ لێکردنەوەی بۆ هەتاهەتایی .
ئەگەر رۆژئاوا لەو کاتەدا بە یاسا نێودەوڵەتیەکان چەکدار بوو ، رێگەی پێدرا کە رێگە لە هێزی ئاسمانی عیراقی بگرێت لە باکوری وڵاتەکە ، روداوی دوێنێی حەسەکە بۆ یەکەم جار راگەیاندنی پینتاگۆن بە سورانەوەی فرۆکەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی وڵاتەکە بە ناوی پاراستنی سەربازانی مارینز باسکرا ، کە ئەوانیش ناچار بوون بۆ خودپارێزی بەرەو سنورکانای تورکیا بگەرێنەوە ، ئەمەش گۆرانێک لە ئامرازی کاری ئەمریکا دەردەخات کە هیچ یاسایەکی نێودەڵەتی پشتگیری ناکات ، لەکاتیکدا پێکدادان لە نێوان کورد و دەوڵەتی سوریادا لە ئارادایە .
بەڵام پەیامەکانی حەسەکە ناوەرۆکی تر لەخۆ دەگرێت ، کە ترسناکیەکەی کەمتر نیە . پێکدادانی کورد و دەوڵەتی سوریا ، لە کاتێکدا دێت کە دەوڵەت لە لوتکەی روبەروبونەوەدایە لەگەڵ سوپای فەتح لە گوندەکانی حەلەب ، کەچی کوردەکانی حەلەب لە گەرەکی شێخ مەقسود بۆ نمونە ، شانبەشانی سوپای تورکیا بەرگری لە شارەکەدەکەن کە پێش چەند رۆژێک ناوقەدی خواروی رۆژئاوای بەزێنرا ، بەچەند رۆژێک پێش بەیەک گەیشتنی کۆبونەوەی لوتکەی ئەردۆغان و پۆتین ، کە یەکێک لە ناونیشانەکانی کۆبونەوەکە مەلەفی پەیوەندەیکانی روسیا و پرسی کورد بوو ، ئەنقەرە دوای کۆبونەوەکەی سان بترسبۆرگ چەندین جار رایگەیاندووە ، کە خۆی و مۆسکۆ و تاران ، پەرۆشی ( یەکێتی و سەلامەتی خاکی وڵاتی سوریا ) ن . پێکدادانەکەی حەسەکە ، لە پاش ئەو تورەبونەی تورکیا کە بەروونی لە دژی هەڵوێستی ئەمریکا لە مەر کودەتا شکستخواردوەکەی تەموزی تورکیا دێت .
ئەنقەرە بە ترسەوە چاودێری پێشرەویەکانی کورد بە درێژایی سنوری حەسەکە بە تێپەربون بە شارۆچکەی کۆبانی و بەستنەوەی بە عەفرین لە رۆژئاوا و بە تێپەربون بە رۆژاوای فورات پاش کۆنترۆڵ کردنی مەنبەج و ، دواتر پێکهێنانی پشتێنەیەکی کورد بەسەکبەستراوی کوردیەوە ، دەکات .
واشنتۆن ئێستا بریاری داوە یاری بە ( کارتی کورد ) ەوە بکات . خۆهەڵقورتانی روسیا لە دیمەنی سوریا لە رێگەی ( بنکەی هەمەدان ) ی ئیرانەوە ، لەگەڵ قسەکانی تورکیا لەسەر حەتمیەتی نزیکبونەوەی موسکۆ و تاران و ، رەتکردنەوەی هەر شتێکی زەلیلکاریانەی روسیا ، وادەکات ئەمریکا ئامادەباشی بکات بۆ وەڵامێکی روون لەو بارەوە و کوردانی باکوری سوریا بە کاردێنێت بۆ تێکەڵکردنی کارتەکانی کاری روسیا – سوریا – ئێران .
یەکەمین پەیامی ئاسایی لە سورانەوەی فرۆکەکانی ( پینتاگۆن  ) : بۆ وەستاندنی بوردومانەکانە لەدژی جەنگاوەرانی کورد لە حەسەکە .
بەڵام ناوەخنی دووری ئەم دیمەنە ، وەک چاودێران دەیبینن ، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هەوڵدانە بۆ ریشەکێشکردنی بونی دەوڵەتی سوریایە لە رۆژهەڵات و باکوری سوریا لەو سێ پێگەیەی ماوە ؛ دێر ئەلزۆر ، حەسەکە و قامشلی ، ئەمەش هەرەشە لە چارەنوسی عەشیرەتە عەرەبیەکانی دەکات لە شەرێکی دیموغرافی و هەڵکەندیان لە شوێنەکانیان و ، روبەروبونەوەی کردەوەی رەگەزیدان ، کە لەم داویانەدا لە ئاگربەردانە دۆکیومێنت و فایلی موڵکداری شاری مەنبەج کرا لە پاش چونە ناوەوەی جەنگاوەرانی کورد بۆ شارەکە .
سەرچاوەیەکی ئاگادار تێبینی ئەمە دەکات :
1 – واشنتۆن بە ئەردۆگان دەڵێت پۆتین ناتوانێت دەستەبەرت بکات لە بابەتی کورد دا .
2 – لە توانای ئەردۆگان دا هەیە کە بەدواداچون بۆ ئەوە بکات لە حەسەکە روودەدات و ، بزانێت کە هیچ لایەنێک لە شەرعیەتی حوکم لە دیمەشق پەرۆشتر نیە لە نەهێشتن و لێکەندنەوەی کورد و ئاگرە ئیقلیمیە سورەکەی .
4 – ئێمە لەبەرامبەر دوو مانگی زۆر پرین لە لوتکەی ترسی سوری . چاوپێکەوتنی لافرۆف و جون کیری لە هەفتەی داهاتوو و ، پێشتر بینی کیری و کەنداویە هاوکارەکانی لە جەدە چیمان پێ دەڵێن .
5 – کلپەسەندنی هێڵی پێکدادان : ئەلکاستیلۆ – راموسە ، مەنبەج — حەسەکە . تورکیا روگیرە لە نێوان هەردوو هێلەکە و بەرژەوەندیە ناکۆکەکانی لە هەردوو شەرەکەدا . بەیاننمانەکەی سوپای سوریا دەربارەی ئاسایش ختکەی شوێنێکی سەرکردایەتی تورکیا دەدات ، کە دوێنی دانی بەوەدا نا کە لە سیاسەتی سوریادا تاوەکو ئێستا شکستی هێناوە . پێرێ ئەردۆغان بەراشکاوی هەرەشەی لێدانی لە جەنگاوەرانی کوردی لە باکووری سوریا کرد ، ( ئەگەر زەروری بێت ) .
6 – بەیاننامەی سوپای سوریا ، خیتابێکی رووە و دەرەوەش بوو ، بە تایبەتی بۆ ئەمریکا ، بەوەی پەیامەکانتان لە لە دیمەشقەوە تێگەیشتوین .
روسیا
دەریاوانی روسیا دوێنێ لە دوو کەشتیەوە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراستەوە، جەبهەی نوسرەی لە دار عیزە لە رۆژئاوای حەلەب بە سێ موشەکی باڵدار لە جۆری (کالیبەر) بوردۆمان کرد .
ئاژانسی ئینتەرفاکس لە سەرچاوە عەسکەریە روسیەکانەوە گواستیەوە ،کە کەشتیەکانی ئەستوڵی دەریای قەزوین لە پرۆسە عەسکەریەکان بەشداری دەکەن، لەگەڵ ئەوەدا ئەوەشی روون کردەوە، کە فرۆکە ئیستراتیجیەکانی لە هەمەدانی ئیرانەوە دەرچوون ، ( ئەمەش ئاماژەیە بۆ پرۆسەیەکی گەورە لە سوریادا ) .
واشنتۆن
پنتاگۆن دەڵێت فرۆکە جەنگیەکانی بۆ پاراستنی ( راوێژکارە ) ئەمریکیەکان ناردووە کە راهێنان بە هێزە کوردیەکان لە ناوچەکانی دەوروبەری حەسەکە دەکەن .
جیف دیفیس گوتەبێژ بە ناوی پنتاگۆنەوە باسی لەوە کرد کە فرۆکە جەنگیەکانی وەک کردەوەیەک بۆ پاراستنی هێزەکانی هاوپەیمانی هاتوون ، ئەوەشی وت کە پاراستنی سەلامەتیان دەستەبەر دەکەین . لەسەر رژێمی سوریایە کە کاریکی وا نەکات توشی زەرەر بن ، بە جدیەتەوە تەماشای ئەوە دەکەین کە هاوپەیمانی توشی خەتەر بێت ، مافی جێگیری خۆمانە بەرگری لە خۆمان بکەین .
ئەوەشی خستە روو ( ئەمە بە هیچ شێوەیەک کارێکی ئاسایی نیە ، رژێمی سوریامان نەبینیوە کە بەم شێوەیە دژ بە یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد بجوڵێتەوە ) کە وڵاتە یەکگرتوەکان پشتکیری دەکات ، ئەوەشی رونکردەوە کە هێزە ئەمریکیەکانیان بۆ شوێنێکی تری دەروەی ئەو ناوچەیە گواستۆتەوە .
بە قسەی دیفیس ، لە دەستپێکردنی بوردومانەکەوە ، هێزەکانیان لەسەر زەوی پەیوەندیان بە فرۆکەوانە سوریەکانەوە بە بێ تەل کردووە بۆ ئەوەی داویان لێ بکەن بوردۆمانەکانیان بوەستێنن ، بەڵام بێ دەرئەنجام بووە ، دواجار پەیوەندیمان بە روسیاوە کرد ، ئەویش جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە فرۆکەکانی ئەوان نیە و هی هێزی ئاسمانی سوریایە .
ئاماژەی بەوەش کرد کە فرۆکەی هاوپەیمانی نێردراوە بۆ ناوچەکە ، بەڵام کە گەیشتنە ئەوێ فرۆکە سوریەکان لەوێ نەمابوون ، ئەوەشی راگەیاند کە فرۆکەکانی هاوپەیمانان لەمەودوا خولی جەنگی ئاسمانی زیاتر دەخۆن لە ناوچەکەدا  . دیفیس بەوەشدا گەیشت بڵێت : وەک پێشتر باسمان کرد ، وا باشترە بۆ رژێمی سوریا کە لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی یان هاوبەشەکانمان بەریەک نەکەون .
دواتر بەرێوەبەری ( روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ) رامی عەبدولرەحمان ، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە ، کە بۆ پاڵپشتی عەسکەری لە هەلیکۆپتەری زیاتر گەیشتۆتە بنکە ئەمریکیەکان ، شەش کیلۆمەتر لە باکوری حەسەکەوە دوورن ، ئەوەی رەتکردەوە کە سەربازی ( هێزی تایبەت ) ی ئەمریکی لەو شارەدا هەبێت . پێشتر چەند هەواڵێک لەئارادا بوو کە واسنتۆن 45 جەنگاوەری لە هێزی پیادەی ئەمریکی ( مارینز ) ی ناردوە بۆ گوندی مەبروکە ، لە گوندەکانی رۆژئاوای حەسەکەیە ، بەبەهانەی هەڵگرتنەوەی لوغم ( بۆمبی ژێر زەوی ) لەوێ بن .

جریدە السفیر