محەمەد نورالدین : تورکیا لەگەڵ سوریا و روسیا و ئیران دا : سوڕانەوەیەکی مەحاڵ .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

وەرگێرانی : عیماد عەلی
دوو کەس لەسەر ئەوە ناکۆک نین کە هەوڵی کودەتا عەسکەریەکەی تورکیا ، پاشەڵێکی گەوەری لەسەر کۆی دیمەنە نێوخۆییەکانی تورکیای بەجێهێشتوە ، وەک چۆن کاریگەریی لەسەر سیاسەتی دەرەوەشی دانا .
سەرەرای ئەوەش ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان تەرکیاو روسیا لە پێش کودتاکەوە دەستیی پێکرد، بەڵام کودەتاکە پاڵێکی گەورەی پێوەنا، بەڵکو هەردوو سەرۆکی تورکیا ئەردۆگان و روسیا پۆتین چاورەێی بەستنی کۆنگرەی بیست وڵاتە ئابوریەکەیان لە سەرەتای مانگی ئەیلولی پەکین نەکرد، تەنانەت ئەردۆگان بە مەبەست وادەی سەردانەکەی بۆ 9ی ئاب پێشخست، بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم سەردانی بۆ بێشەی شێری رکابەرەکەی لە سان بترس بۆرگ، لە پاش کودەتاکە . پاش ئەوە قسەی زۆر لەسەر یەکتر بینینی دووبە دووی بەرپرسانی عەسکەری و ئیستخباراتی و سیاسی هەردو وڵات لە موسکۆ دەکرێت، ئینجا قسەش لەسەر لێکتێگەیشتن بۆ سەرەتایەکی نوێی قۆناغی هاوکاری بڵاو بووەوە .
لە لێکەوتەکانی کودەتاکە ئەوەبوو کە پەیوەندیەکان لەگەڵ ئێران گەرموگوریەکی زۆرتری لەوەی هەبوو بەخۆیەوە بینی، ئەمەش لە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئیران موحەمەد زەریف بۆ ئەنقەرە و بینینی بەرپرسانی تورک دەرکەوت . وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ باسی لەوە کرد، کە چۆن لە شەوی کودەتاکە زەریف چوار جار پەیوەندیی پێوە کردووە، بۆ دڵنیابوون لە وەزعەکە، چۆن زەریف بە راوێژ لەگەڵ سەرکردە ئێرانیەکان هانی هاوتاکەی داوە کە خەڵک بێننە سەر جادە بۆ شکستپێهێنانی کودەتاکە . لە نێو وەفدەکەی ئیران و ئامرازەکانی راگەیانندا باس لە وە دەکرا کە لەم نزیکانە پێشکەوتنی ئەرێنی لە سوریا روودەدات .
کاتێک هەمووان باس لەوە دەکەن کە گۆرانکاری لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا روودەدات، بێگومان چاوان لەسەر سوریایە کە بوەتە یەکەم برگە و لەوانەیە تاکە بەندێکیش بێت بۆ گرنگیپێدانەکانی حزبی ( داد و گەشەپێدان ) .
لە بەسەرچونی کاتدا، سوریا بوو بە قورساییەک بەسەر تورکیاوە و بووە هۆی نائارامی و نەبونی ئاسایش و ناسەقامگیری و تەقینەوەکان و شڵەژانی ئاسایش لەهەموو شوێنێکدا دروست بێت . ململانێی چەکداری لە نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستانی دووبارەبووەوە . کێشەی پەنابەران لە تورکیا لەگەڵ یەکێتی ئۆرپا تەقیوەتەوە . دواجار نەک کۆتایی، بنیاتنانی کیانێکی کوردی لە باکووری سوریا هاتە ئاراوە .
بە هۆی سوریاوە، پەیوەندیەکانی تورکیا و ئەمریکا دارماوە . ناکۆکی لەسەر سروشتی رۆڵی تورکیا و سنور و سەقفەکانی و، لەسەر رۆڵی هێزەکانی پاراستنی کورد لە قەیرانی سوریا. ناکۆکیەکن کە لە لوتکەدان، ئەمە هەمووی لەکاتی رودانی کودەتا شکستخواردوەکەدا بونی هەیە .
بێگومان کە تورکیا ئەمریکا تۆمەتبار بکات بەوەی کە لە کودەتا عەسکەریەکە تێوەگلابێت، ب ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە بە ەهەمان شێوەی ناکۆکیەکانی پێشووی نێوان تورکیا و ئەمریکا نیە، بەتایبەتی لەسایەی بونی کەسایەتی کەلەرەق و فیززلی وەک ئەردۆگان لە فەرمانرەوایی دەسەڵاتی سیاسی ئەنقەرەدا بێت .
ناکۆکی لەگەڵ ئەمریکا بە هۆی هەوڵی کودەتاکەوە برینێکی قوڵ لە پەیوەندیەکانی ئەنقەرە و واشنتۆن بەجێ دێڵیت، پێشبینی ناکرێت لە لە پێش کۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆکایەتی ئۆباما چاکبونەوەیەکی ئەوتۆی بە خۆیەوە ببینێت، یان پێش دەرنەکەوتنی شێوازی سیاسەتی دەرەوەی نوێی سەرۆکی نوێی ئەمریکا چاک بێتەوە .
چاوپێکەوتنەکانی تورکیا و روسیا و ئێران لە ئاستی باڵادا، پێکهێنانی هاوپەیمانی و لێکتێگەیشتن دەربارەی پرسەکانی ناوچەکە بۆچونەکانی پێشتری پشت راست کردەوە ، بە تیابەتی لە سوریادا . پێشبینیەک بوو کە نزیک بێت لە ئاواتەکانەوە، نەوەک لە شتی ترەوە نزیک بێت .
قسەکردن لەسەر گۆرانێکی جدی یان وەرچەرخانێک لە هەڵوێستی تورکیا بەرامبەر سوریا و ناوچەکە وا فەرز دەکات کە بە پێوەری دیاریکراو حوکم لەسەر ئەگەری ئەم گۆرانکاریە بکرێت، لەو پێوەرانە :
1 – سروشتی پرۆژەکەی تورکیا لە سوریا و ناوچەکە .
ئەم پرۆژەیە لە تموحی هەژمونی بە ناو عوسمانی نوێوە دەستی پێکرد و تیۆریزەناسی ئەم پرۆژەیە ئەحمەد داود ئۆغلۆ بوو، کە ئەم پرۆژەی جوڵاند . لەبەر ئەوەی سروشتی پرۆژەکە سەپاندنی هەژمونە بەسەر ناوچەکەوە، شکاندنی ئەمەش بە واتای شکستهێنانی دێت . تاوەکو ئێستاش ئۆردوگان ناوێرێت شکستهێنانی رابگەیەنێت و ئاشتەوایی لەگەڵ واقعدا بکات، لەبەر ئەوەی ئاشتەوایی هیچ شتێک نابێت بۆ ئەو جگە لە ناونیشانی شکستهێنان، هیچ بەهانەیەکی لەمەر ئەو هەموو ئیداعایانەی لەو ساڵانەی پێشودا لە دەستیدا نامێنێت، ئەی چۆن لە پاش راگەیاندنی شکستکە بمێنێت .
لێرەدا ئاماژە بەوە دەکەین کە سەرۆک وەزیران عەلی یەڵدرم دەریخست، کە پلانێک ئارادایە دەربارەی قەیرانەکەی سوریا لە سێ خاڵ پێکهاتووە، هیچ شتێکی تازەی تێدا نیە کە پشتی پێ ببەستیت، جگە لەوەی بە مانەوەی بەشار ئەسەد بە ماوەیەکی کاتی رازیە، بەمەرجێک لە ماوەیەکی دووردا هیچ جێگایەکی نەبێت لە سوریادا . پلانێک هیچ ئاماژەیەک بە کاری هاوبەش بۆ لێدانی رێکخراوە تیرۆریستیەکانی تێدا نیە . هەروەها ئەو نیازەی ئەردوگانی تێدانیە کە بۆ یەڵدرم گواستویەتیەوە، کە بەردەوام بون بێت لە فەرزکردنی چارەسەر بەسەر گەلی سوریاوە بەوەی کە دەبێت چی بکەن و چی نەکەن، وەک ئەوەی کاروباری نێوخۆی تورکیا بێت . یەڵدرم جیاوازیەکی ئەوتۆی نیە، جگە لە قسەی زارەکی رووت وەک لە سەردەمی داود ئۆغلو پێشتر دووبارە دەکرایەوە .
2 – تۆری پەیوەندیە بونیاتەکانی ئەردۆگان لەگەڵ داعش و توندرەوەکاندا .
پەیوەندیەکان لەگەڵ رێکخراوە توندرەوەکان و تێیاندا داعش و بەرەی نوسرە یەکێک لە ئامرازەکای ئەردوگان بوو بۆ جێبەجێ کردنی پرۆژەکەی لە سوریا و عیراق . لە باوەشگرتن و سەرپەرشتی کردنی ئەم ریکخراوانە هۆکارێک بوو لە دروستبونی ژینگەیەکی لەبار بۆ لە باوەش گرتنیان لە لایەن نێوخۆی تورکیا وە و هەروەها لە نێو حزبی ( داد و گەشەپێدان دا . ئەردۆگان تا ئێستا تا رادەیەک گرەو لەسەر رۆَڵی ئەم رێکخراوانە دەکات، ئەمەش لە دوا جەنگی حەلەب دەرکەوت کە (حزبی ئیسلامی تورکستانی ) (ئۆیگۆری چین ) رۆڵێکی ناوەندیی تیدا دەبینێت . هەروەها ئەگەر ئەردوگان لە سەرپەرشتی ئەم رێکخراوانە وازبێنێت توشی ترسناکیەکی زۆر و دڵەراوکێ دەبێت لە نێوخۆی تورکیادا، کە ئەویش ناچار نیە لەم قۆناغەدا ئەو کارە بکات لە کاتێکدا نەگەیشتۆتە ئەوەی چارەسەری سیاسی قەیرانەکەی سوریا بێتە ئاراوە .
3 – کە ئۆردوگان دەستپێشخەری هەنگاوێکی ریشەیی بکات، یان نیوە وەرچەرخانێکی لە سایەی پەیوەندیە هاوپەیمانێتیەکانیدا لە گەڵ وڵاتانی خاوەن کاریگەری وەک قەتەر و سعودیە بکات، ئەو گۆرانکاریانەی لە ئاست ئێران و روسیا و رەنگدانەوەی لەسەر سوریا بێت، پێویستی بە هەماهەنگی لەگەڵ سعودیا بە دیاریکراوی دەویت . لە سایەی ئەم پەیوەندیە شڵەژاوەی نێوان سعودیا و ئێران و رەخنەی توندی سعودیا لە روسیا و رۆڵی باڵای سعودیا لە سوریا بە ئامانجی روخانی سەرۆکی سوریا، ئەم واقعە یارمەتیدەر نیە بۆ گۆرانکاری لە هەڵوێستی تورکیا لە سوریا و پاڵنەریش نیە بەرەو پەیوەندی هاوپەیمانێتی لەگەڵ روسیا و ئێراندا .
4 – سروشتی پەیوەندیەکانی تورکیا – ئەمریکا .
بە رای ئێمە ئەمە خاڵی مەبەستە لەم قۆناغەدا ، تورکیا پاش کودەتاکە و تۆمەتبارکردنی واشنتۆن بە پاراستنی فەتحوڵا گولەن، بەڵکو تێوەگلانی بە کودەتاکە، دەردانێکی نوێی جیاوازی بەخشیە ئەو پەیوەندیانە کە پیشتر بەم شێوەیەنەبووە لە مێژووی پەیوەندیەکانی هەردوولادا . دەرخستەیەکی وای لێکەوتەوە کە ئەردوگان ناتوانێت بەئاسانی بەسەریدا بازبدات ، ئەم دەرخستەیەش وا لە پەیوەندیەکان دەکات کە بەردەوام شڵەژاو بێت، تاوەکو هاتنی سەرۆکێکی ئەمریکی نوێ، کە لەوانەی چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە بدۆزێتەوە . لەوانەیە هاتنی دۆناڵد ترامپ و جەخت کردنەوەی لە سەر بەشداریکردنی ئەفسەری ئیستخباراتی ئەمریکی لە کودەتاکە، کە تورکیا ئەمەی دەویست و ئەردوگان ئاواتەخوازی ئەمە بوو بۆ پیشاندانی هەڵوێستێکی جیاواز لە مەر سوریادا . ئەردۆگان بە تەنها ناتوانێت و پێویستی بە داپۆشینی ئەمریکا هەیەکە ئەم جارە ئۆباما دەستەبەری ناکات و لە چاوەرێی ئیداری نوێی ئەمریکا دەبێت .
5- سروشتی هەرەشە ستراتیجیەکان لەسەر تورکیا بەدرێژای مێژوو .
ەسروشتی ئەم هەرەشانە لە رەوتی ئەو وێستگە مێژوویانە و ئەزمون و شەرەکان و فاکتەری تردا دیاریدەکرێن، بە فاکتەری تازە یان گوزەر دیاری داناکرێت . لەم گۆشەیەوە، تورکیا توخمەکانی روسیا و سلاڤ و عەرەب و فارس و کورد و ئەرمەن و یونان و قوبرس بە هەرەشەی دیار لەسەر ناسنامەی خۆی و ئاسایشی نەتەوەیی تورکی دەزانێت . بۆیە سورانەوە و وەرچەرخانی تورکیا رووە و توخمەکانی ئەمرۆ لە ئارادا نابێت و ناکرێت، لەبەر ئەوەی ناتوانێت دەستی بۆ ئەوانە درێژ بکات کە بە هەرەشە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی لەقەڵەم دەدات و بە هەرەشەی ستراتیجی دەزانێت، وەک نمونەی روسیا و ئێران، سەرەرای ئەوەی وا دەبینرێت کە تورکیا پەیوەندیەکی نایاب لەگەڵ روسیا و ئێران دروست دەکات . بەڵگەش لەسەر ئەمە تەنها بە خستنەخوارەوەی فرۆکە روسیەکە لە لایەن تورکیاوە دەردەکەوێت، کە نزیک بوو شەر لە نێوان هەردوو وڵاتدا رووبدات . بەڵام تێوەگلانی ئەمریکا بە دوا کودەتا شکستخواردوەکەوە، وای لە ئەردوگان نەکرد جگە لەوەی رەخنەی لێ بگرێت و داوای رادەستکردنی گویلەن بکات، ئەنقەرە باڵوێزی بکشێنێتەوە و پەیوەندیەکانی بپجرێنێت و هیچ سزایەک بسەپێنێد . لەبەر ئەوەی پەیەوەندیەکانی لەگەڵ ئەمریکا و رۆژئاوا لە هەموو لایەکەوە بۆ تورکیا ستراتیجیە .
نمونەیەکی تری پر مەغزا و واتا و نیشانە ئەوەیە، سەرەرای بونی هەموو بەهانە ئەخلاقی و ئاینی و مرڤایەتی و یاسایی و ئایدیۆلۆجیەکان بۆ ئەوەی ئیسرائیل نەبێتە تەنانەت هاورێی، ئەی چۆن دەبێتە هاوپەیمانی، تورکیا وەک زەخیرەیەکی ستراتیجی تەماشای ئیسرائیل دەکات لە بەرامبەر هەرەشە جێگیرەکانی لە روانگەی تورکیاوە . سەرەرای هەموو شتێک، تورکیا دەگەرێتەوە بۆ پەیوەندیە سروشتی و ستراتیجیەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا، کە بەقەد زەرەیک سیاسەتە شەرانگێزی و فراواکاریەکانی دژ بە گەلی فەلەستین و ناوچکە نەگۆراوە . کە ئیسرائیل هاوپەیمانی ستراتیجی تورکیا بێت، ئەو باس و خواسەی سورانەوەی تورکیا هیچ واتایەکی نامێنێت، نە بە ئاراستەی سوریا و نە بەرەو ئیران و نەش رووە و عیراق . ئەوەشمان لەبیر نەچێت کە ئیسرائیل هاوکاری ئەمریکای کرد لە گرتنی عەبدوڵا ئۆجەلان لە ساڵی 1999دا و، لەولاشەوە ئەمریکا هەوڵی ئەرمینیای وەستاندوە بۆ دان پێدانان بە جینۆسایدیان لەلایەن کۆشکی سپیەوە . نمونەی تر زۆرن .
وەزعی نێوخۆ و ئاستی توانای تورکیا لەجموجوڵی دەرەکی لە سایەی سەرقاڵ بونی نێوخۆی دەسەڵاتی حزبی ( داد و گەشەپێدان ) تاوەکو ئێستا ، زۆر لایەنی کودەتا سەربازیەکیە روون نەبۆتەوە . کێ بەشداری کردووە و کێ لە پشتیەوەیە ( جگە لە تۆمەتبارکردنی فەتحوڵا گویلەن کە تەحەدای تورکیای کرد کە یەک لە سەت بیسەلمێنێت بەشێک بووە لە کودەتاکە ) . کاتێکی زۆر دەوێت پێش ئەوەی دووبارە تورکیا لەسەر قاچەکانی سەقامکیر بێت . ئەردوگان تەنها بۆ ئەوە کار ناکات ستونی دەسەڵاتەکانی و دەسەڵاتی حزبەکەی رێک بخاتەوە، بەڵکو کار بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی دەوڵەت دەکات، هەموو دەوڵەتەکە . ئەمەش ئەرکێکی قورس و درێژخایەنە و دەرەنجامەکەیشی دیار نیە، بەتایبەتی لەسەر ئاستی بنیاتنانی دەزگا عەسکەریەوە ، هیچ پێشبینی ئەوە ناکرێت کە تورکیا بتوانێت بریاری ستراتیجی گەورە بدات لە ئاستی دەرەوەدا، پێش ئەوەی رووکەشی وێنەی وەزعی نێوخۆی تورکیا بۆی دیەرنەکەوێت، کە ئەمەش کاتێکی زۆر دەبات .
ئاڵوزی بەردەوام
مانگێک بەسەر کودەتاکەی 15ی تەموزدا تێدەپەرێت . 81 هەزار فەرمانبەر لە کارەکانیان دەرکران و 11 هەزار کەس گیراون . لە ئاسایشەوە تاوەکو سەرۆکایەتی کاروباری ئاینی، لە عەسکەرەوە تاوەکو دیبلۆماسیەکان، لە دادەوەریەوە تاوەکو شارەوانیەکان و دەزگاکانی راگەیاندن . ئەوەی بە بیردا دێتەوە کە ئەوانە دانیان ناوە بە تۆمەتەکانیاندا و شایەتیان لەسەر خۆیان داوە . بەڵام تاوەکو ئێستا ئاڵۆزی باڵی بەسەر شەوی کودەتاکەدا کێشاوە .
پرسیارەکان زۆرن : بۆچی ئیستخبارات و سەرۆکایەتی ئەرکان لە پاش دزەکردنی هەواڵی ئەگەری کودەتا نەجوڵانەوە ؟ بۆچی هەردو سەرۆکی ئیستخبارات و ئەرکان ئاگاداری سەرۆک کۆماریان نەکردۆتەوە ؟ بۆچی چاوەرێی دەرچونی تانکەکانیان کرد بۆ سەر جادەکان ؟ بۆچی ئەردۆگان نەیتوانی بگاتە حاقان فیدان لەو شەوەدا ؟ ئایا ئەمە ئابروچون نیە کە ئەردۆگان لە زاواکەیەوە هەواڵەکە بزانێت نەک لە فیدانەوە ؟ پرسیارێکی زۆر هەیە لەوانەیە لە هەوڵی خودی کودەتاکە گرنگتر بێت .

رۆژنامەی ئەلسەفیر