عیماد عەلی : چەسپاندنی سیستمی فیدراڵیزم بۆ عیراق و سوریا دوا بریارە !

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا، جیڤری گۆڵبێرگ لە گۆڤاری ( زە ئەتڵانتیک ) دا وتی ؛ ئەمریکا داوای لە تورکیا کردووە بە راستەخۆ و دەست تێوەردان بەشداری لە یەکلاییکردنەوەی کێشە نێوخۆییەکانی سوریادا بکات و، سەقامگیری بە شێوەیەک بگەرێنێتەوە ئەو وڵاتە کە لەبەرژەوەدی ئەواندا بێت، بەڵام تورکیا ئەو داوایەی رەتکردۆتەوە . دیارە لەبەر ئەوەی کۆمەڵێک هۆکاری تایبەتی خۆی هەبووە، لەوانەش متمانە نەبونی ئەردۆگان بەسوپاکەی، کە بە قسەی بکەن، لە پێش کودەتاکە ناکۆکیەکی زۆریان لە نێواندا هەبوو، بەڵام ئێستا پاش پاکسازیەکەی دوای کودەتاکە، وا دیارە لە ملکەچبونی سوپا دڵنیا بۆتەوە .
ئەو داواکاریەی ئەمریکاش لەتورکیا لەبەر کۆمەڵێک هۆکار بووە، لەپێشەوەشیان تێچوی ئەو کارە گەورەیە لەسەر نێوخۆیی وڵاتەکەیان دەکەوێت، کە هەمیشە ئەمریکا وا هەستی کردووە سەرنشینەکانی پاسەکەی ئەو لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەدوای بێ کرێی و بەلاشیەوەن و، ئەویش بەدوای خۆقوتارکردن بووە لەو کارە، لە کاتێکدا وەزعی ئابووری وڵاتەکەی جێگەی متمانە نەبووە . بەڵام کە روسیا بە راستەوخۆ دەستی خستۆتە نێو سوریاوە، ئەمریکاش ناچار بووە پشت بە هێزی متمانەپێکراوی تر ببەستێت و گوێ بە تێچووی پرۆسەکە نەدات و هیزە کوردیەکانیش باشترین لایەن بوون بۆ جێبەجێ کردنی ئەو مەبەستە .
بە پێی زانیاریەکان لە پاش ئەوەی هێزەکانی یەپەگە روویان کردە بەنداوی تەشرین و زیاتریش پێشرەویان کرد و بە رۆژئاوای فوراتیشەوە نەوەستان، ئەمریکاش لەوبارەوە یارمەتیدەریان بوو . تورکیا ناچار بوو، داوا لە ئەمریکا بکات شەش مانگ مۆڵەتی بدات بۆ جێبەجێ کردنی داواکاریە کۆنەکەی، دوای ئەوە بەخۆی دەست دەخاتە نێو سوریا وە و ئەوەی ئامانجی ئەمریکا و تورکیایە جێبەجێی دەکات . بەلام پاش شەش مانگ، دیارە لەبەر هۆکارگەلێک کە دەستی ئەردۆگانی بەستۆتەوە، بە پێی زانیاریەکان، تورکیا نەیتوانیوە، پەیمانەکەی بباتە سەر، بۆیە ئەمریکا تیشکی سەوزی بۆ هێزە کوردیەکان هەڵکردووە بۆزیاتر پێشرەوی کردن بۆ رۆژئاوای فورات و، ئەوەبوو تەنانەت بە قوربانیدانێکی زۆرەوە مەنبەجیشیان رزگار کرد و روویان لە جەرابلوسیش کرد و لە زۆرێک لە ئامانجەکانەوە نزیک بوونەوە .
لێرەدا پاش کودەتاکەی تورکیا و ئەو پاکسازیەی ئەردوگان لە نێو سوپادا ئەنجامی دا، ئەردوگان نەیانتوانی دەستەوەستان لەمەر گۆرانکاریەکانی سوریا بوەستێت و بە ئەمریکای وت پەیمانە کۆنەکە جێبەجێ دەکەم . ئەمریکای خاوەن سیاسەتی پراگماتیزم و بەرژەوەندخواز، وەک ەدڵێن ئەوەی لە خوای دەویست . ئەمریکاش لەو پێناوەدا فەرمانیکرد کە هێزە کوردەکان بکشێنەوە رۆژهەڵاتی فورات و ئەوانیش ناتوانن رەتیبکەنەوە، کەچی تورکیا لە پێشرەویدا دەبێت تاوەکو گەیشتنە قەراغەکانی حەلەب .
هێزەکانی تورکیا ، کە وردە وردە بەرەو حەلەب پێشرەوی دەکەن، ئەوان لە پێناو ئامانجی زۆردا جموجوڵ دەکەن و هاوکێشەکانیش کۆڕانکاریەکی گەورەی بەسەردا دێت و، بە پێی بۆچونی ئەمریکا و وتووێژەکانی ئەم جواییەی لافرۆف و کیری، سوریا بە گشتی بەرەو کۆتایی بەقەراربونی سیتمێکی نوێ و کۆتاییهاتن بە بارەکە دەبەن و، لە دوارۆژێکی نزیکیدا ، کە بە پێی هەموو دەردان و فاکتەرەکان فدیراڵیزم بە گونجاوترین سیستیم دەسەپێنن، تەنانەت وڵاتانی خاوەن بەرژەوەندی لە ئەوانەی کورد دابەشبووە بە سەریاندا تا رادەیەک بە چارەسەری دەبینن و، لە دابەشبون و دەامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بە باشتری دەزانن بۆ خۆیان و، بۆیە وا ئێستا بەروونی دەدەکەوێت هەریەکە و جێگەی جوگرافی خۆی دیاریکراو دەبێت . ئەگینا داواکردنی زۆنی ئاسایش لە باکووری سوریا بۆ خۆپاراستن بوو لە لێکبەستنەوەی کوردی رۆژئاوا و باکوور و لێکنەدانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای فورات و رێگری کردن لە ئامانجە گەورەکەی کورد و، دروستکردنی جیاکەرەوەیەک لە بەرژەوەندی تورکیادا بێت، کە وادەرکەوت بە خۆی جێبەجێی دەکات و بە رەزامەندی و پیرۆزبایی ئەمریکا بە رێدەکرێت، کە بەو کارەش تەنانەت ئەمریکا تا رادەیەک تورکیا دەگەرێنێتەوە باوەشی خۆی و رۆژئاوا و، وەک دەزانین لەو بارەوە ئەردۆگان هیچ شەرمی نەماوە و هەر رۆژەو لە باوەشی لایەکدایە هیچ دوو دڵ نابێت لە روو وەرگێران، تەنانەت مەبەستی لە روو کردنە روسیا ئەمەبووە لە بنەرەتدا، کە بە قورساییەکی تازەوە وەک ستراتیجی هەمیشەیی لە سیاسەتەکانی تورکیادا رۆژئاوا هەڵدەبژێرێت . تەناەت روسیاس لێی دوودڵە و گومانی هەیە لە رەفتارەکانی .
هەڵوێستی روسیا و ئێران و سوریا چۆن دەبێت، ئەوا ئەم گفتوگۆیانەی کیری و لافرۆف لەم کاتەدا ئەو کارە یەکلایی دەکەنەوە .
بۆیە، ئەوەمان بە جوانی بۆ روون دەبێتەوە، کە هەموو لایەکی پەیوەندیدار بە رۆژهەڵاتی ناوەراست و بە تایبەتی سوریا و عیراقەوە بۆیان دەرکەوتووە کە فیداڵیزم وەک سیستمێکی گونجاو بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ئەم وڵاتە بۆ قۆناغێکی دیاریکراو دەگونجێت . ئێستاش روکەشی ئەم کارە لە ئاسۆوە بە شێوەیەک بۆ ئەوانەی زۆر بە وردی لە کارو رەفتار و هەنگاو و هەڵوێستەکانی سەرجەم لایەنە ناوەکی و دەرەکیە پەیوەندیارەکان بە سوریا و عیراقەوە دەخوێننەوە دەرکەوتووە و تەنانەت دابەشبونە جوگرافیەکەش لێکدەدەنەوە کە ئەمرۆ پاش رووداوە تازەکان چۆن دەکەوێتەوە . بۆیە، زۆرینە لەو بروایەدایە کە فیدراڵیزمی راستەقینە باشترین چارەسەرە بۆ ئەم قۆناغەی ئەم وڵاتانە .