شه‌ریف هه‌ژاری : زۆر عه‌یبه‌ بۆ یه‌كێتیی و گۆڕان كه‌ وه‌ك پێویست نین له‌ ئاست ئه‌م جینۆسایده‌دا .

ڕوونبووه‌ و ڕوونه ‌، كه‌ یه‌كێتیی و گۆڕان له‌ به‌ره‌ی په‌كه‌كه‌ دابوون و ، شه‌و و ڕۆژ به‌سه‌ر باشی و خراپییه‌كانی په‌كه‌كه‌یان هه‌ڵ ده‌دا . كه‌چی ئێستا دۆخی خۆراوای كوردستان […]
سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ڕوونبووه‌ و ڕوونه ‌، كه‌ یه‌كێتیی و گۆڕان له‌ به‌ره‌ی په‌كه‌كه‌ دابوون و ، شه‌و و ڕۆژ به‌سه‌ر باشی و خراپییه‌كانی په‌كه‌كه‌یان هه‌ڵ ده‌دا .

كه‌چی ئێستا دۆخی خۆراوای كوردستان له‌ جینۆسایدكردنێكی ترسناكی كرداری توركی سه‌گخۆری مه‌غۆلی – ئه‌نادۆڵی و عه‌ره‌بی پێ په‌تی و فێڵوفڕی فارسی فاشیست دایه‌ و، هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتیی و گۆڕان وه‌ك پێویست نییه‌.
ئاشكرایه‌ – وه‌ك شه‌ریف هه‌ژاری- هه‌میشه‌ به‌ پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆم، ئازادانه‌ ده‌یان بابه‌تم له‌سه‌ر لایه‌نه‌ ئه‌رێنیی و نه‌رێنییه‌كانی په‌كه‌كه‌ نووسیووه‌. به‌ڵام ئێستا دۆخی خۆراوای كوردستان له‌ پلانگێڕییه‌كی ده‌وڵه‌ته‌ داگیركه‌ره‌كانی كوردستان و زلهێزه‌كان دایه،‌ هه‌ربۆیه‌ هێزه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ و به‌تایبه‌ت ( یه‌كێتیی و گۆڕان ) ی خۆ به‌ هاوپه‌یمانزانی په‌كه‌كه‌ هه‌ڵوێستیان وه‌ك پێویست نییه‌ . بۆ نموونه‌ :
هه‌ر هیچ نه‌بووایه‌ ده‌بوو ئێستا ڕاگه‌یاندنه‌كانیان وه‌ك ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستانی ساڵی 1991 به‌ حه‌ماسه‌ و به‌رنامه‌ی ته‌واو هانده‌رانه‌ و هوشیاركه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌ ببوایه‌ به‌ بڵندگۆی پشتیوانی بۆ شۆڕشگێڕانی خوێناوی خۆراوای كوردستان و ( خوشك و برا و دایك و باوك) ـه‌ جینۆسایدكراوه‌كانمان له‌ خۆراوای كوردستان دا .
ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ زۆر به‌ وردی بابه‌ته‌كانی ڕۆژنامه‌ جیهانییه‌كانم خویندووه‌ته‌وه‌. به‌ڕاستی له‌و كوشتوبڕه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن توركی تورانیه‌ت و عه‌ره‌بی داعش و به‌ فرتوفێڵی فارسی فاشیست له‌ خۆراوای كوردستان ئه‌نجام ده‌درێ دژی گه‌له‌كه‌مان، ئه‌وا كه‌م-وینه‌یه‌ له‌ مێژووماندا و جینۆسایدكردنێكی زه‌ق و ئاشكرایه‌.
هه‌ربۆیه‌به‌م پێیه‌، نه‌ك هه‌ر زۆر پێویسته‌ كه‌ له‌ ڕووی ( گیانیی، ماددی، داوده‌رمانی پزیشكی و شتومه‌ك ) ـه‌وه‌ هاوكارییان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رخۆدانه‌كه‌یان ڕزگاری ته‌واوه‌تی به‌دوای خۆیدا بێنێت، ئه‌وا هه‌ر هیچ نه‌بێت ده‌بوو یه‌كێتیی و گۆڕان كه‌ پێشتر خۆیان به‌ هاوپه‌یمانی په‌كه‌كه‌ ده‌زانی، هه‌ڵوێسته‌كانیان زۆر له‌وه‌ی ئێستا كوردانه‌تر و حه‌سره‌تاوی تر بووایه‌ و، گه‌ر ئه‌وه‌شیان نه‌كردووه‌، ئه‌وا چی ده‌بوو كه‌ ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆكانیان وه‌ك ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستانی ساڵی 1991 چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ی تایبه‌تیان بۆ شۆڕشی خوێناوی خۆراوای كوردستان له‌م ساته‌وه‌خته‌ی جینۆسایدكردنیان دا بخستایه‌ته‌كار.
له‌ كۆتاییدا، هیچ گله‌یم له‌ پارتی نییه‌، چونكه‌ پارتی و په‌كه‌كه‌ دژی (باشی و خراپییه‌كان)ی یه‌كترین و پارتی له‌ به‌ره‌ی دژی په‌كه‌كه‌ دایه‌ .
هیواداریشم سوڵتان ئه‌ردۆگانی تورانییه‌ت سوپایه‌ك له‌ سواره‌ی ئه‌ردۆگانییه‌ هاوشێوه‌ی ( سواره‌ی حه‌میدییه‌ی سولتان عه‌بدولحه‌مید ) بۆ یه‌كگرتووه‌ – ئه‌ردۆگانپه‌رسته‌كان بكاته‌وه‌ و، خامنه‌یش یه‌كه‌كه‌یه‌كی پاسداران بۆ كۆمه‌ڵه‌كانی پاشكۆی ئێران دامه‌زرێنیت .
كوردبوون شه‌ره‌فمه‌ندییه‌، هه‌ڵاتن لێی و بوونه‌ پیاوی داگیركه‌ر ئه‌وپه‌ڕی بێ شه‌ره‌فییه‌.

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
شەریف هەژاریی

ئەرشیڤی بەڕێز: شەریف هەژاریی