عەدنان سەید ئەمین : هێرشى ئەمریکا بۆ سەر ئەفغانستان و لێکەوتەکانى .

  پێشەکى : ئەمە لێکۆڵینەوەیەکى  مێژوویی سیاسیە لەسەر جەنگى ( ئەمریکا – ئەفغانستان ) ،  یان ( داگیرکردنى ئەفغانستان لە لایەن ئەمریکا) وە. ئەم ڕووداوە یەکێکە لە ڕووداوە گرنگەکانى مێژوو […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

 

پێشەکى :

ئەمە لێکۆڵینەوەیەکى  مێژوویی سیاسیە لەسەر جەنگى ( ئەمریکا – ئەفغانستان ) ،  یان ( داگیرکردنى ئەفغانستان لە لایەن ئەمریکا) وە. ئەم ڕووداوە یەکێکە لە ڕووداوە گرنگەکانى مێژوو کە تاوەکو ئێستەش نوسین و توێژینەوەى بەردەوامى لەسەر دەکرێت و کاریگەرى گەورەى هەیە لەسەر ڕەوشى سیاسى ئێستاى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و  چەند جەنگ و ململانێیەکى دیکەشى بەدواى خۆیدا هێنا.

ئەم ڕووداوە کتوپڕ نەبووە و لە ئەنجامى کۆمەڵى هۆکار بووە کە بنچینەکەى بۆ مێژوویەکى دورتر دەگەڕێتەوە. بۆیە پێویستە بۆ بەرچاوڕونى خوێنەر هەموو ئەوانە بە وردى باسبکرێت. هەر بۆیە لەم نوسینەدا بە وردى بارودۆخى ئەوکاتەى ( ئەفغانستان ) مان باسکردووە لەڕووى ( جوگرافى و سیاسى و ئاینى و کۆمەڵایەتى و ئابوورییەوە) وە،  گرنگى ناوچەیى و خاکى ( ئەفغانستان) لەو کاتەدا و  هەروەها ئەو داگیرکارى و پەلامارانەى کە بە درێژاى مێژوو ڕوبەڕووى بۆتەوە.

 دەوڵەمەندى ئەو وڵاتە و باسکردن لە بەرژوەندییەکانى (ئەمریکا) لەو ناوچەیە . دواتر چۆنیەتى هاتنەسەر دەسەڵاتى کۆتا دەسەڵاتى پێش جەنگەکە و مەترسییان بۆ سەر ( ئەمریکا) و بەرژوەندییەکانیان. تێکچوونى پەیوەندییەکانیان و هۆکارەکانى هێرشى ( ئەمریکا) بۆ سەر (ئەفغانستان). دواتر باسکردن لە هێرشەکە و روخانى دەسەڵات لەو وڵاتە و پێکهێنانى حکومەت .

بۆ ئەم بابەتە سەرچاوەیەکى زۆرى (عەرەبى و فارسى) مان بەکارهێناوە کە بەشێکیش لەوانە سایت و ماڵپەرى ئەنتەرنێنتن. لەم باسەدا سەرچاوەى کوردى زۆر دەگمەنە یان دەتوانین بڵێین کە هەر نییە.

لەگەڵ بوونى کەم و کوڕییەکى زۆر تیایدا بەڵام هیوام وایە کارێکمان کردبێت کە جێگەى دڵخۆشى خوێنەرەکەى بێت و چێژ لە زانیارییەکان وەرگرێت . بەرچاو ڕونیەک بدات چونکە وادەزانین ئەم ڕووداوە پەیوەندییەکى زۆرى بە سیاسەتى ئێستەى (ئەمریکا) وە هەیە لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا .

پێڕستى بابەتەکان :

بەشى یەکەم/ بارودۆخى ئەفغانستان و ناوچەکە

باسى یەکەم/ ئەفغانستان لەڕووى جوگرافیاییەوە

باسى دووەم/ ئەفغانستان لەڕووى ئاینى و کۆمەڵایەتییەوە :

باسى سێیەم/ لەڕووى کۆمەڵایەتی و دابەشبوونى دانیشتوانەوە :

باسى چوارەم/ ئەفغانستان لەڕووى ئابوورییەوە :

بەشى دووەم/ گۆڕانکارییە سیاسییەکان و جەنگەکە .

باسى یەکەم/ بارودۆخى سیاسى ئەفغانستان ناوچەکە .

باسى دووەم/  ئەمریکا و هۆکارەکانى هێرش بۆ سەر ئەفغانستان .

باسى سێیەم/ هێرشى (ئەمریکا) بۆ سەر (ئەفغانستان) .

باسى چوارەم/ ئەنجامەکانى جەنگەکە

ئەفغانستان لەڕووى جوگرافیاییەوە

ئەفغانستان سەر زەمینێکە  بە ژمارەیەک شاخ دەورە دراوە و دەورا و دەورى  وشکانییە، دەکەوێتە دڵى قاڕەى ئاسیاوە، ئەم سەرزەمینە لە نیوە گۆى باشورە و لە نیوە گۆى ڕۆژهەڵاتە،   دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە،  ڕوبەرەکەى نزیکەى (652،225) کیلۆمەترى چوارگۆشەیە، (40) هەمین وڵاتى جیهانە لەڕوى زۆرى ڕوبەرەوە ، درێژى سنورەکانى ئەفغانستان نزیک بە (5800کم) .(2384کم) لە باکورەوە لەگەڵ وڵاتانى ( تاجیکستان – ئۆزبەکستان – تورکستان).  وە هەروەها (2240کم) لە باکورى ڕۆژهەڵاتەوە لەگەلڕ(پاکستان). (73) یان(93کم) لەڕووى باکوریەوە بەتەنگەبەرى (واخان) و بە ناوچە موسوڵمان نشینەکانى سنجان (سین کیانگ) . لە جمهورى چین (855) یان (930کم).لە ڕۆژئاواشەوە لەگەڵ (ئێران) (619کم)  لەگەڵ ناوچەى (خۆراسان) ـە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــ هێرشى ئەمریکا بۆ سەر ئەفغانستان و لێکەوتەکانى

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
عەدنان ئەمین

ئەرشیڤی بەڕێز: عەدنان ئەمین