گرتە ڤیدیۆ : ببینن وا ڕاپەڕین دەستپێدەکات .

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە

ئەوەی دڵخۆش دەکات، لە هەولێر دەنگە ناڕازیی و بەدووکەوتووەکانی ناو پارتی، قسە لەسەر گەنیو بوونی پارتی دەکەن .

دوێنی لە کەناڵی ڕووداو تیڤی ، یەکێک لە خەتیبەکانی پارتی ، کە ئەندامی سەرکردایەتی و هەروەها پەڕلەمانتاریی ئەو حیزبەیە ” ئاری هەرسین” وتی : پارتی چەند ساڵێک لەمەوبەر لە ملوێنێک ئەندام تێدەپەڕی ، کەچی ئێستا لە 100 هەزار تێدەپەڕێت.
ئێستا دەپرسین کوا ئەو هەموو گۆرانی بێژ و سەماکارەی ناو تیڤییەکان ؟ جیان لێهات . کوان حەمکۆ و کێ و کێ ، بۆ کوێ ڕۆیشتن . ئەمانە خۆ پارتی عەیارە 24 چوار بوون . هەر دوێنێ شەوبوو لە کەناڵی کوردستان24 لەتەنیشت حاجی کاروان و گۆران ئازاد ، ئاری هەرسین وتی : ئەم بزوتنەوەی گۆڕانە وای لە خەڵکی سلیمانی کردووە، پارتی بوون بۆتە عەیب.
ئەی ئێستا وا بڕوات لە هەولێری نوستووی دوێنێ ، لەوە دەچێت بە خەبەر هاتبێت، وا ئەو هەموو دەنگانە بڵند دەبنەوەو، سەر ئەنجام وەک سلێمانی لێدێت . کێ وای کرد پارتی بوون لەم هەرێمە عەیبە بێت . ئەوە تاڵانکردنی نەوت بوو ، پچڕاندنی پردی خۆشەویستی خەڵک و پارتی بوو . ئەمە لە خۆوە نەبوو، بەڵکوو هەڵەی زەقی سەرکردە تاڵانچییەکانی خودی پارتی بوو . ئەمە بەرهەمی سەرەوەیە کاتێک خەریکی گیرفان پڕکردنن، چاویان لەخوارەوە نییە چی ڕوودەدات و ، گوێی بە داڕمانی کۆمەڵگایان نەدا ، ئەوسا سەرئەنجام خۆیشیان هەرەس دێنێت و کۆتاییان پێ دێت .

کاتێک خەڵک لە مێدیا و بەچاوی خۆیان دەبینین بنەماڵەی بارزانی بە پاپۆڕ سەرمایەی ئەم گەلە کەڵەکە دەکەن بۆخۆیان و لەخوارەوەش خەڵک لەبرساندا کۆرپەکەی دەفرۆشێت ، یان بۆتە هۆکاریی شیتاڵکردنی شێرازەی خێزانی و بەدەیان خێزان لێک جیادەبنەوە ، چۆن ئەم هەموو قین و بوخزو هەڵچوونە کڵپەناکات .

ببینن چۆن و کەی، ئەم گەلە هاوتای ڕژێمەکەی سەدام لەم هەموو گەندەڵچیانەی هەریم ڕادەپەڕن ، هەر لە دهۆکەوە تا سلێمانی، کۆشک و تەلاریان دەهاڕن . ببنینن فەرهاد پیرباڵ چۆن گڕ دەگرێت بۆ بنەماڵەی بارزانی و بەدەمی خۆی دەڵێت: بزوتنەوەی گۆڕان هەموو خەڵکی هەولێریان کردۆتە دوژمن لە پارتی .

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە
وتاریکورد

about وتاریکورد