براند ڕاسێل: ترس لە گۆڕان .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێڕانى : هەژار نامیق
بۆچى ئینسانى دەمارگیر ناتوانێت نیسبەت بە بیرکردنەوەکانى شک بکات و ڕێگاکەى چارە بکات؟!
چوونکه هەمیشە لە گەڵ خۆى بیر ئەکاتەوە چۆن ئەتوانم بە پێیەکانم بڵێم تەواوى ئەو ڕێگایەى کە بڕیومە هەڵە بووە؟ ئەمە کێشەیەکى گەورەیە کە زۆربەى مرۆڤەکان لە ئێستا بە دەستیەوە دەناڵێنن ، لە هەموو بوارەکان لە دین و مەزهەب بیگرە تا بیرو باوەڕ و بۆچوونەکان و خۆشویستنەکان و ڕق لێبونەوەکان ، کاتێک مرۆڤەکان بۆ شتێک نرخگەلێک سەرف ئەکەن ( ماددى یا مەعنەوی ) کاتێک تەواوى ووزەو تواناى خۆیان ئەخەنە گەڕ لە ئێشێکدا ئیتر تەنانەت بە خەیاڵیشیان نایەت کە لەوانەیە شتێک کە ئەم هەموو پارەو تەمەنە و ووزە و تاقەی بۆ سەرف کراوە لەوانەیە هەڵە بێت .
بۆنمونە سەربازێک کە پێیەکانى لەجەنگ لە دەست داوە هیچ کات ناتوانێت بیر لەم بابەتە بکاتەوە کە لە بنەڕەتدا دەستپێکردنى جەنگ هەڵە بووە ، چوونکە تەواوى ناسنامەى خۆى و بوونى لەو جەنگە دەبینێت و ئەگەر بیەوێت بە ڕاست بوون یا هەڵەبوونى ئەو جەنگە بیر بکاتەوە ئەگۆڕێت بۆ بوونەوەرێکى بێ ناسنامە ، بێ ڕابردوو، ئەگۆڕێت بۆ هیچ ! لەبەر ئەوەى بۆ ئەم جەنگى قوربانى داوە !وەک ژن و پیاوێک وان کە بۆ هاوبەشى ژیان کۆڵێک پارەیان سەرف کردووە و ناتوانێت بیر لەوە بکاتەوە کە هاوبەشى ژیانى بەڕاستی ئەوە نیە کە پێشتر بیرى لێ کردووەتەوە ، وەک کەسێک وایە کە چەندین کۆرس لە بەشێک خوێندوویەتى و پارەیەکى زۆر و کاتێکى زۆرى سەرف کردووە و ناتوانێت بیر لەوە بکاتەوە کە هەڵبژاردنى ئەم بەشە نەیتوانیوە ڕەزامەندى ئەو بە دەست بهێنێت، بەڵام ئازایەتى ئەوەی نیه کە واز لەم بەش بهێنێت و بەرەو بەشێکى تر و کارێکى تر هەنگاو بنێت ! وەک کەسێک وایە کە دواى تەمەنێک ئەزانێت ئەو ڕێگای ژیانەى کە کردوویەتى گونجاو نەبووە بەڵام غیرەتى وازهێنانى لەو ڕێگایە نیە ، بۆچى ؟!
لەبەر ئەوەى نرخى لە سەر داناوە، قوربانى لە پێناو داوە .
بریا ! ئێمە مرۆڤەکان ئەمانتوانی ناسنامە و بوونمان لە ڕووداوەکانى ژیان جیا بکەینەوە ، کاتێک کە زانیمان ئەوانە هەڵە بوون ، بێ ناسنامە نەمێنینەوە ! بریا مرۆڤەکان هەر کاتێک شکیان لە خۆشەویستى و ڕق ، بیرو بۆچونەکانمان هەستمان کرد کە هەڵەین هەر لەوێ بوەستین ، وەک ووتراوە پێشگرى کردن لە هەڵە و بەردەوام بوون جۆرێکە لە سوود و قازانج ، لێرەدایە کە بەڕاستى گۆڕانکارى غیرەتى ئەوێت..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت