محمد نورالدین : ئایا تورکیا کەوتە ( تەڵەی جەرابلوس ) ـەوە ؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێڕانی : عیماد عەلی
دوای کەمتر لە هەفتەیەک بەسەر پرۆسەی ( قەڵغانی فورات) ی تورکیا لە جەرابلوس و دەروبەری لە سەر ئەرزی سوریادا، وا دەردەکەوێت هەندێک پەڵەهەوری تێدا پەیدا بێت کە دەکرێت بگۆرێت بۆ پەڵەی رەش . ئارەزووەکانی تورکیا بۆ ئەوەی سەربازەکانی پێیان بنێنە نێو خاکی سوریاوە، لە یادی شەری کەرج دابق دابە لێشاو بوو، بۆئەوەی قەرەبوی مەعنەوی هەندێک لە شکستەکانی لە مەیدانی شەرەکانی لە سوریا وە بۆ میسر، لە سعودیەوە بۆ لیبیا و، لە تونسەوە بۆ عیراق، بکاتەوە .
لەگەڵ ئەوەی داگیرکردنی تورکیا بۆ خاکی سوریا پیرۆزبایی ئەمریکای لە پشتەوە بوو و، بە بێ ئەوە نەیدەتوانی ئەم دەستێوەردانە بکات، سەرەرای ئەوەی هەندێک ( هاورێی نوێی تورکیا ) وەک روسیا و ئێران بپێشوەخت، بە پێی قسەکانی جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا نوعمان قورتولموش بێ پێیان زانیوە، لەگەڵ ئەوەشدا بە پێی قسەی قورتولموش بێت دیمەشقیش لە رێگەی روسیاوە ئاگادار بووە . تەنها لە پاش چەند رۆژێک لەو داگیرکاریە ، گۆڕانکاری لەسەر ئەرز و لە هەڵوێستە ناوچەیی و جیهانیەکە روویدا .
واشنتۆن پشتگیری لە داگیرکاریەکە کرد، بەڵکو روماڵی عەسکەری و ئاسمانیشی بۆ کرد، روسیا و ئێران هیچ نارەزایەتیەکیان دەرنەبری و پرۆتستۆیەکی رونیان نەکرد . بەڵام هەڵوێستی دیمەشق بە پێی ئەوەی بۆ تورکیا دەرکەوت هیچ توندیەکی تێدا نەبوو .
وابێت سوریا بە پێی ( لێکتێگەیشتن) ی لەگەڵ ئەمریکا و ( تێگەیشتن) ی لەگەڵ ئەولایەنەنانەی تردا، کە بە درێژایی ئەو ماوانە لە ناکۆکی و دوبەرەکیدا بوون لەسەر سوریا و ناوچەکە، چووەتە ناو خاکی سوریاوە.
لەسەر ئەم بنەمایە، تانکەر و هێزە تایبەتیەکانی تورکیا هاوشانی ئەو توخمانەی کە پێیان دەڵێن ( سوپای سوریای ئازاد ) کە بابەتێکی لەبیرکراوە بوون، بەڵام ئەنقەرە ئیسکە داروخاوەکانینای زیندوو کردەوە . لێرەدا ئەگەر( سوپای ئازاد ) توانای ئەوەی هەبوایە بە تەنها ئەم کارە بکات، تورکیا بەخۆی نەیدەکرد، بەڵام لە وە بێ تواناترە کە بتوانێت ئەوە بکات . کە سوپای تورکیا ئەوەی کرد، تورکیا توخمەکانی ( ئازاد ) وەک دیکۆرێک بۆ داپۆشینی ئەو داگیرکاریە بە گشتی بەکارهێنا .
بەڵام لەگەڵ هەر رۆژێکدا کە لە سەر داگیرکاریەکە بروات، پەرەسەندنە مەیدانیەکان شێوەیەک وەردەگرن جیاواز لەوەی ئەنقەرە رایگەیاندبوو، لە بە ئامانج گرتنی رێکخراوی داعش و پاککردنەوەی جەرابلوس و دەوروبەری لەو رێکخراوە. بەڵام دواتر بینیان هێزە تورکیەکان رووە و جێگایەک ملدەنێن کە ( هێزی سوریای دیموکرات ) تێدایە و ( هێزەکانی پاراستنی کورد ) بربرەی پشتین .
بەیاننامەی هێزە کوردیەکان ئەوەی راگەیاند، کە ئەوان بەرەو بنەکەکانیان لە رۆژهەڵاتی فورات دەکشێنەوە بۆ ئەوەی بەهانەکانی تورکیا بۆ پێشرەوی رووەو مەنبەج بنبر بکەن، بەڵام لەو کاتەدا کە وتیان (ئەنجومەنی سەربازی منبەج ( بەرگری لە منبەج دەکات ئەگەر رووبەروی هەر دەرستدرێژیەکی تورکی بێتەوە) ئەوا (بزمارەکەی مەلا نەسەرەدین) یان لە ئەرزی مەیداندا بۆ بەجێهێشت .
لەهەمان کاتدا، لێدوانەکانی بەرپرسە عەسکەریە کوردەکانی تر ئەوەیان دەرخست کە ئەوان لە ئەرزێک ناکشێنەوە کە بە خوێنی شەهیدان لە داعشیان رزگار کردبێت و ئەوان بەرەنگاری هەر هەوڵێکی سوپای تورکیا دەبنەوە ئەگەر پێشرەوی بەرەو ئەو شوێنانە بکات کە جەنگاوەرانی کوردی لێبێت .
کارەکە زۆر بەسەر روسیادا تێنەپەری، نیگەرانی خۆی لە پەرەسندنە مەیدانەکان دەربری و داوای لە تورکیا کرد هێرش بکاتە سەر ئەو شوێنانەی کە داعشی تیدایە نەک شوێنی تر . ئینجا بەیانامەکەی ئێران دەرچوو، کە داوای لە تورکیا کرد پرۆسەکەی لە سوریا بوەستێنێت و بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ داوای کرد هێزەکانی تورکیا لەوێ بکشێنەوە ، لەو کاتەدا کە وایدانا مانەوەی هێزەکانی تورکیا بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات .
بەڵام زۆر سروشتیە کە سوریا یەکەمین لابیەن بێت گرنگی بەوە بدات کە روودەدات و نەهێڵێت شرۆڤەی جۆربەجۆر بۆ یەکەمین بەیاننامەکە بکەن، نامەکەی بەشار ئەلجەعفەری بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ خاڵ خستنە سەر پیتەکان بوو، ئەو ئاڵۆزی و تێکەڵیەی لە بەیاننامەکەی یەکەمدا رەواندەوە .
ئینجا هەڵوێستی ئەمریکای هاتە سەر، کە بە تورکیا بڵێت، کە رووکردنە هەر شەرێک لەگەڵ جەنگاوەرانی کوردا لای ئەوان پەسەند نیە . ئینجا راگەیاندنی شەروەستان لە نێوان تورکیا و کورد لە لایەن ئەمریکاوە راگەیەندرا، ئەمەش گەردەلولێکی کاردانەوەی تورکیا لەسەرجەم ئاستەکاندا لەگەڵ خۆیدا هێنا، کە ئیدانەی هەڵوێستی ئەمریکایان دەکرد و بە پەشیمان بونەوەی ئەمریکا لەو پەیمانەی بە تورکیای دابوو بۆ کشانەوەی کورد بۆ رۆژهەڵاتی فورات لەقەڵەم دا، لەگەڵ ئەوەی بە ئیهانەیان دانا کە تورکیا رێکەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ( رێکخراوێکی تیرۆریستی ) وەک ( هێزەکانی پاراستنی کورد ) ببەستێت ( بەڵام، ئەوە ئیهانە نیە کە هاوپەیمانی لەگەڵ رێکخراوگەلێکی تیرۆریستی وەک ( داعش) یان ( نوسرە) یان تیمەکانی ( نورەدین زەنکی) و (ترکستانی) و (سوپای ئازاد) و هیتر ببەستێت ! ) .
لە هەناوی ئەم گۆرانکاریانەدا، بە خێرایی پرسەکەی فەتحولا گویلەن هاتەوە مەیدان و بووە کراسەکەی عوسمانی پەیوەندیەکانی ئەمریکا – تورکیا . وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ ئەوەی هێناوە یاد کە دەبێت ئەمریکا گولەن تەسلیم بکاتەوە، ئەگەر نا بە یەکجاری متمانەی لەگەڵ واشتنتۆن دا نامێنێت . ئەم هەڵوێستەی تورکیا ئاماژەیەک بوو بۆ گەڕانەوەی پەیوەندیەکانی تورکیا – ئەمریکا بۆ چوارگۆشەی پێش داگیرکاریەکەی تورکیا .
هیچ گومانێک نیە کە تورکیا حسابی بۆ گۆرانکاری لە هەڵوێستی ئەمریکای هاوپەیمانی نەکردبوو . بەڵام حیساباتەکەی تورکیا لەو روانگەوە بوو، کە بە دەست پێکردنی ململانێ یان گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم لایەنەکاندا لەسەر دەردان و رەهەندە نوێیە میەدانیەکاندا دەبێت، لە کاتی داگیرکردنی جەرابلوس و دەروبەریدا و، پێشرەوی کردن بە پێی ئەو بارودۆخە تازەیە دەرەخسێنێت و بۆی دەلوێت، کە ئەمە لەو ململانێ – گفتوگۆیەی لەگەڵ مانەوەی سوپای تورکیا لە پشت سنورەکانیەوە بۆ ئەو باشترە . بۆیە داگیرکاری سوریا بە نیسبەت تورکیاوە هەلێکە بۆ دروستکردنی دینامیکیەتێکی نوێ بۆ ململانێیەک، کە بە سەرکەوتن یان شکست بە پێی ئەوەی چەند بە باشی بەکارهێنانی کارتە تازەکان کۆتایی دێت .
وەک دەردەکەوێت تورکیا چاوەروانی ئەوە نەبوو کە ئەمریکای هاوپەیمانی بەو خێراییە ملوەرگێرێت . پێیخۆش دەبوو ئەگەر هەڵوێستی ( هەردوو هاورێی ) روسیا و ئێران بەم خێراییە بەرەو هۆشداریدان نەرۆن .
لێرەوە، تورکیا خۆی لە مەیدان و سیاسەتێکدا دەبینێتەوە کە لە تەنگژەیەکی راستەقینەدا بێت . لەوێدا ئەمریکا هێڵی سوور یان نزیک لە سوور ی بۆی داناوە، تورکیا لە نێوان دوو بژاردەدایە، یان پابەند بون بە ئەو سەقفەی ئەمریکا بۆی دایناوە، یان بپەرێتەوە و، واتە پێشرەوی بەرەو منبەج و شوێنەکانی تر بکات.
بەڵام هەڵوێستە سیاسیەکانی روسیا و ئێران، ئیستێکیان بۆ بەردەوامی تورکیا بۆ فراوانخوازی دادەنێن، ئەمەش ئەو پرسیارە قوتە دەکاتەوە؛ ئایا تورکیا لە لایەن ئەمریکا و روسیا و ئێرانەوە کەوتە (تەڵەکەی جەرابلوس، ەوە یان تورکیا کارتی تری پێیە کە بتوانێت یاری پێ بکات و گرەوی لەسەر بکات، بۆ ئەوەی لەم ئاستەنگە تازانەی کە بەربەستیان لەبەردەمی دروست کردووە دەربازی بێت ؟ ئایا تورکیا دەتوانێت بە یەکجاری لەسەر یەک رێرەوی تاک جەمسەرێکدا بروات دژ بە جەمسەرەکەی تر هەنگاو بنێت : جەمسەری روسیا — ئێران و جەمسەری ئەمریکا – سعودیا – ئۆروپا ؟ ئایا تورکیا دەتوانێت بە هەڵپەسێردراوی لە نێوان هەردوو جەمسەرەکەدا جموجوڵ بکات، بە تایبەتی لە سایەی ئەو گفتوگۆیانەدا بێ بونی هیچ ئامانجێکی روونی سیاسی تورکی لەو پرۆسەیەیدا ؟ ئایا تەنها مەبەستی کوردە یان دەیەوێت کورسیەک بۆ خۆی لە سەر مێزی گفتوگۆکردنەکان بەدەست بێنێت، یان بە تموحەکانی کۆتایی بە هەڵمەتەکە دێنێت، کە بە بەهانەی زۆنی ئارامەوە بەشێک لە سوریا بکاتەوە ؟ لەمەشدا، ئایا ئامانجەکانی غلۆر دەبنەوە بە پێی پەیوەستی بە پەرەسەندنەکانی شەر لە سوریا وە، کە شەرێکی کراوە و زۆر لایەنەیە بێت و بەسەر گۆرانکاری بەردەوامدا کراوەبێت، بەو پێیەی تورکیا نەزانێت لەگەڵ کێدا بێت و دژ بە کێ بجەنگێت ؟ لە دواجاردا هێزە تورکیەکان چەند لە سوریا دەمێننەوە ؟
شارەزا عەسکەریەکان وای دەیخوێننەوە کە تورکەکان لەسەر رۆشنایی ئامانجە سیاسیەکان، ئەو حاڵەتە و ماوەی مانەوەیان روون نیە، لەوانەیە مانەوەیان لە سوریا پێنج تاوەکو دەساڵ بکێشێت !!
وەک ئەوەی لە عیراق هەوڵی بۆ دەدات لە رێگەی چەقبەستن لە بەعشیقە بە بێ رەزامەندی حکومەت و گەلی عیراق .
ئەم قسەیە لە رۆژی پێنجشەمە لە لایەن بەرپرسێکی باڵای تورکیاوە، بۆ رۆژنامەی میلیەت وتراوە، کە نەیویستووە ناوی بڵاو بکرێتەوە،، هۆشداری لە ( یاریە قێزەونەکە ) دەدات کە دژ بە تورکیا دەکرێت و، دەڵێت :

تورکیا بە وەرگرتنی زانیاری ئیستخباراتی هەڵەوە چ لە لایەن ئەمریکا یان روسیاوە، بۆ ئەوەی فرۆکەکانی ئامانجی مەدەنی بپێکن کە بە خراپ بۆ ناوبانگی تورکیا بکەوێتەوە، ئەمەش دەبێتە خەتەرێک بەسەر تورکیاوە  .
هەروەها دەڵێت : ئەوانە نایانەوێت هێزەکانی پاراستنی کورد و داعش بروخێنن، بەڵکو سوپای سوریا هێرشی کردە سەر سوپای ئازاد لە دەوروبەری حەلەب بۆ ئەوەی نەهێڵێت بە کارایی بەشداری پرۆسەی سوپای تورکیا بکات و، رێگری لە سوپای تورکیا کرد کە پێشرەوی بۆ ناوچەی ئالباب بکات .
ئەو بەرپرسە وا دادەنێت ( لە کاتێکدا تورکیا ئامانجی پاراستنی یەکپارچەیی سوریا بێت، ئیران پاڵپشتی ( سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد) لە رووی مەزهەبیەوە دەکات و روسیا لە رووی ئایدیۆلۆجیەوە پاڵپشتی دەکات، وەک رژێمی بەعس و، هیچ رێگریەکیان نیە لەبەردەم دارشتنێکی دابەشکاری بۆ سوریا . بەڵام ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئامانجی بە ( لوبنان کردنی ) سوریا و دروستکردنی کانتۆنە بەربڵاوەکانە، کەناتوانرێت بەرێوە ببرێت و ئارامی ناگەرێنێتەوە بۆ سوریا و، پاڵپشتی کانتۆنێک لێرەو یەکێکی تر لەوێ دەکات .
بەرپرسە باڵاکەی تورکیا لەوەدا کۆتایی بە قسەکانی دێنێت کە دەڵێت : لەدەرئەنجامی ئەوەدا، سەرەرای ئەوەی کە بارودۆخەکە وا دەروات وەک ئەوەی بەرەو چارەسەر بروات، ئێمە بە بەردەوامی لەبەردەم بەرەی جیاوازی تازە و گۆراودا دەبین . لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵدان بۆ چارەسەر، فشار دەخاتە سەر هەمووان، لەبەر ئەوەی ئەگەر بارودۆخەکە لەمە زیاتر توشی دارمان بێت، لە توانادا نابێت بگەیتە چارەسەرێک لە دوارۆژدا کە بەرژەوەندی هەموانی تێدا لەبەرچاو بێت .

سەرچاوە / السفیر

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت