عوسمان عومەر : کۆنە ئەفسەرێکى موخابەرات ـ نهێنى چۆنیەتى لەناوبردنى عەدنان خەیروڵا ، ئاشکرا دەکات .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بە دەست تێکەڵکردنى پ د ک لە سالى 1996 لەگەل سەدامى خوێنرێژ و دارودەستەى کەچەندین تاوانیان دژى رۆلەکانى گەلەکەمان و بەتایبەت قڕکردنى بارزانیەکان و چەندین تاوانى کۆمەڵکوژى دژى رۆلەکانى عیراق بەکورد و شیعە و سوننەیەوە . کە بارزانى خۆشى دەیزانى سەدام چ تاوانبارێکە کەچى لە 31 ى ئاب پڕر بەدەم و بەزمانى ئینگلیزى فەرموى سەدام بە دوژمن نازانم چونکە هاوکارى هێزەکانى پ د ک کرابوو لەلایەن هێزەکانى گاردی کۆمارى بەراى بەندە بەهەڵکردنى چراى سەوز لەلایەن ئەمریکیەکانەوە وبەبڕواى من کلاویان لەسەرنرا بوو کە ی ن ک هێزى پاسداران هێنراوەتە هەولێر ئەمەش بەلاى ئەمریکیەکانەوە هێڵى سوور بوو .
لیرەدا یەکێک لە تاوانەکانى سەدام دەرحەق نزیکترین کەسى بنەماڵەى هاوسەرەکەى ئەنجام داوە . ئایا بارزانى ترسى ئەوەى نەبوو وەک براکانى ترى سەدام بە پلانێک ئەویش لە کۆڵ خۆى کاتەوە لە ساڵى 1996 ؟ .
مزهر دلێمى یەکێک لەئەفسەرەکۆنەکانى سوپاى عیراق و موخابەرات نهێنى کوشتنى عەدنانى خەیرولاى وەزیرى بەرگرى عیراقى ئەوکات ئاشکرا دەکات و ، باس لە دوو هۆکار دەکات بۆ لەناو بردنەکەى :
یەکەم : هۆکاری سیاسی بوو ـ پیش ماوەیەک لەروداوى کەوتنە خوارەوەى فرۆکەکەى عەدنان موخابەراتى سەردەمى رژیمى لەناو چوو چەند ئەفسەریکى پایەبەرز و هەندێ کەسایەتى مەدەنى دەگرن گوایە هەواڵى کۆدیتایان رێکخستوە دژى صەدام , دواى ئەشکەنجەدان و ئازاردانێکى زۆرى گیراوەکان لە ژوورە تاریکەکانى بیناى موخابەرات ناوى بەریوەبەرى نوسینگەى عدنان خەیروڵا هاتووە کە خەلکى سامەررا بووە دانى بەوەدا ناوە کە بەڵێ لەکاتى سەرکەوتنى کۆدیتاکە عدنان پاڵیوراو بووە بخریتە جێگەى صەدام .
دووەم : هۆکاریی ئابورى بوو ـ عەدنان یەکێک بووە لەو سێ کەسەى کە دەسەلاتى پارە راکێشانیان لەو بانکە نهێنیانەى سویسرا هەبووە , کە صەدام و بنەمالەکەى 5% ى داهاتى نەوتى عیراقیان بۆ خۆیان لەوبانکانە هەڵگرتبوو , سالى 1979 عەدنان حەمدانی کە یەکێک بووە لەوکەسانەى دەسىەڵاتى راکێشانى ئەو پارانەى لەو بانکانە هەبووە لە سێدارە داو لەناویى برد , دواى ئەوەى حسین کامیل بووە زاواى صەدام و مافى ئەوەى پێدرا کەپارە بخاتە ناو ئەوبانکانەو راکێشانى ، بەڵام عەدنان خەیرولا بەرهەڵستى لەوەکرد و دژى بوو , بەصدامى راگەیاند کە بۆچى ئەو مافە ، درا بە حسین کامیل تا نهێنی (دەستمایەى- رصید) ى ئەو بانکانە بزانێ و بۆ ریگەى پێدراوە عمولە لە کرینى ئەو چەکانە وەرگرێ .
مزهر دلێمى بەردەوام دەبێ لە گیرانەوەى چیرۆکەکە و دەڵێت : دواى 3 ڕۆژ تێپەر بون بەسەر کەوتنە خوارەوەى فرؤکەکەى وەزیرى بەرگرى لەنەخۆشخانە سەردانى ( لیوا نایف گصب جندیل)م کرد , کوشتنى عەدنان خەیروڵاى زۆر لا ناخۆش و گران بوو . پێى ووتم : لێژنەى کوشتنە بەدناوەکە فەرمانى دەرکروە بۆ گولـلە بارانکردنى فەرماندەى یەکێ لەلیواکان کەفەرمانێکى ناداد پەروەرانە بووە فەرمانەکە لەلایەن (ماهر عبد الرشید) ەوە بووە لیژنەى کوشتنەکان فەرمانى لە دوو کەس وەردەگرت ئەوانیش صدام و حسین کامل بوون , ماهر عبد الرشید منى راسپارد کە فەرمانەکە بە وەزیرى بەرگرى ڕابگەیەنم چونکە رۆژى دواتر لە بارەگاى لیواکە جێبەجێ دەکرا , قسەم لەگەل وەزیر کرد و پێم ووت ئەو ئەفسەرە یەکێکە لە هەرە ئەفسەرە بەتواناکانى سوپاى عیراق و خۆشت دەزانى خاوەنى ماڵ و مندالە یەکسەر وەڵامى دامەوە من قبوڵم نییە کەس بەبێ تاوان بکوژرێ .. من پێم ناخۆشە خەڵک بەزۆردارى ئەفسەرێ یا فەرماندەیە بکوژرێ لەئەنجامى هەلەیەک یا جۆرێک لەبیرکردنەوە .
پێى ووتم : پێویستە گیانى لێبوردەییمان هەبێ یەکسەر فەرمانى بە پوچەلکردنەوە فەرمانەکە دەرکرد و ئەفسەرەکەى ئازادکردو لە جیگاى خۆى هێشتیەوە .. هەروەها ووتى : عەدنان لەناو هێزەکانى سوپادا خوشەویست بوو بۆیە حسین کامیل رقى لێی بووە ، واى کرد بکوژرێ و بەردەوام عدنان ئەوەى دووبارە دەکردەوە . حسین کامیل هێشتا عەقلى منالانەیەو پێ نەگەیشتووە و ئێمە پێویستمان بە مناڵ نیە لە ریزەکانى سوپا تا چارەنوسى سەرکردەو فەرماندەکانى بەدەست بێ ئەم گرژى و ئاڵۆزیەى نێوان عەدنان و حسین کامیل وام لێ دەکات بروا بەوە بێنم کە حسین کامیل عدنانى لە ناو برد .
بەردەوام عەدنان لەهەلسوکەوتە منالانەکانى حسین کامیل نارازى بوو تەنانەت ئەوەى بۆ گیرامەوە ووتى رۆژێک حسین کامیل هاتە بەرەکانى پێشەوەى جەنگ بۆ جێبەجێ کردنى پلانێک ئەویش پەرینەوە بوو لە روبارێک بەناوى (جاسم) پەرینەوە لێى زۆر ئەستەم بوو توشى زیانێکى گیانى زۆرى دەکردین کاتێ ئەوفەرماندەو سەرکردە و شارەزا و بەئەزمونەکان پێیان ووت زۆر زەحمەتە جێ بەجی بکرێ وبیرۆکەکەى حسین کامیل یان رەت کردەوە فەرمانى دەرکرد بە گوللـە باران کردنى فەرماندەیەکى لیواى پیادەو 9 ئەفسەرى تری بەتوانا و لەناو ئۆتۆمبیلەکانیان بسوتێنرێن .
فەرماندەکانى فەیلەقى 3 شێت و هاربوون و یەکێ لە فەرماندەى لیواکان بەدەنگى بەرز هاواریى کرد من یاخى دەبم هەرچى دەبێ با ببێ بۆیە حسین کامیل دەمانچەکەى هەڵکێشاو فیشەکێکى نا بە شانى ئەو فەرماندە ئازاو بوێرە .
لیوا نایف بەردەوام دەبێ لە گیرانەوەکەى دەڵێت : بارودۆخەکە زۆرئالۆز بوو بۆیە پەیوەندیم بە وەزیرى بەرگرى کرد ، بەڵام لەوکاتەدا لە شوێنى خۆى نەبوو . لەوکاتەدا لە بەرەکانى پشتەوەى هێلى بەرگرێ فەیلەقى 7 بوو کە قسەم لەگەل کرد و باسى بارودۆخەکەم بۆ گێرایەوە دواى سەعات و نیوێک گەیشت و لەگەلى چوین بۆ شوێنەکە بۆ ئەوەى بەچاوى خۆى لاشە سوتاوەکان وگوێ لە ناڵەناڵ و هات و هاواریان بگرێ و ببینێ و بیر لەخێزان و منالەکانیان بکاتەوە و ، بە ئاشکرا نیشانەى توڕەبون و بێزارى و لە رووخساریى دەباریى و ، حسێن کامیل هیشتا لەوێ مابوو کە خۆى سەرپەرشتى سوتاندنى لاشەى ئەو فەرماندەو سەربازانەى کردبوو نیشانەى شانازى و لەخۆبایی و ڕازى بوون لەدەموچاوى دەبارى . بۆیە عەدنان خۆى پێ نەگیراو رووى کردە لاى حسین کامیل و ووتى : من لە مندالیتەوە دەتناسم کە زۆڵ و بێ رەوشت بووى و لە ژوورى ئۆپەراسیۆنەکان دەرىکردە دەرەوەو گەر دەرنەچى ئەوا فەرمان دەکەم بتکوژن بۆ سرینەوەى ئەو تاوانەى کردوتە .. تۆ رووى رەشى ئەو بنەماڵەیەیت لە مناڵیتەوە تا ئێستا کەحسین کامل رۆیشتە دەرەوە بەدەم ڕێگاوە ووتى : رۆژێک دێ باجى ئەوە دەدەیت و عدنان وەڵامى دایەوە بڕۆ دەرەوە چیت لەدەست دێت بیکە , ژیان بەدەستى خوایە نەک بەدەستى تۆ . حسین کامیل دەبینى چى دەکەم .
عدنان خەیروڵا بەردەوام بوو لە تورە بوونەکەى هەر دەیگوت زۆر بەداخەوە کەسانیکى بێ قیمەت و ، بێ ئەخلاق تەحەکوم بە فەرماندە سەربازیە ئازایانەوە بکات خوا بەگەورەیی خۆیى تۆڵەى ئەو بێتاوانانەى لێ بکاتەوە کە بەناحەق و زۆردارى کوشتنى و ماهر عبدالرشیدیش ووتى : هەست بە کەمى دەکات ئەوە بێ رەوشتە چۆن ئەوانەى بەو شێوەیە سوتاند لەکاتێکدا داواى بەزەیی و اللەئەکبەریان دەکرد و دەیانگوت بەزەییتان بەمنالەکانماندا بێتەوە بەڵام حسین هیچ بەزەیی نەبوو .. بەوەزیرى بەرگریم گوت : من دەترسم ئەو ناپیاوە زەفەرت پێ ببات عدنان وەلامى دایەوەوگوتى : خوا گەورەیە تەمەن بەدەست ئەوە … مرۆڤ لاى خوا بەرنەدا …. مرۆڤ بمرێ باشترە پێش ئەوەى تاوانکارى بەرامبەر براکەى بەو شێوەیە ببینێ ئەوە کارێکى بەربەریانەیە ئەنجامى داوە هیچ دوژمنێ ئەوەى نەکردووە .
وتوو وێژێکى توند لەنیوان عدنان و صەدام .
مزهر دیلیمى بەردەوام دەبێ لەگێرانەوەکەى و دەڵێت : بەرێکەوت لە نزیک صدام و عدنان بووم بە چەند مەترێ لە بارەگایەکى صدام لەسەر دەریاچەى حەبانیەى گەشتیارى گوێم لێبو صدام بە عەدنانى ووت : گلەیی زۆرم لێت هەیە . لەوەڵامدا عدنان ووتى : گەورەم لە چ رویەکەوە ؟ . بەهۆى ئەو گرژیەى نیوان تۆ حسین . هەموو کارەکانم لەکاتى خۆى وەکو خۆى ئەنجام داوە . گەورەم من لە هەلسوکەوتەکانى حسین زۆرنارازیم و دەست وەردەداتە کارەکانم . من وەزیرى بەرگریم لێپرسراوم لە هەموو هێزە چەکدارەکان .. چەند ئەفسەریکى بەتوانا شارەزاى بە سوتاندن ـ سوتان ، بێ ئەوەى هیچ تاوانێکیان ئەنجام دابێ .. صدام من گوێ بۆ ئەوقسانە ناگرم هەموى رەت دەکەمەوە لە سەرەتاوە تا کۆتایی .. پیویستە حسین کامیل رێزى لێ بگیرێ ئەوەى رێز لە حسین نەگرێ واتە رێزى صەدامیشى لا نییە ـ ئەویش سەربازەو فەرماندەیە .. عدنان قسەکانى صەدامى زۆر بەلاوە ناخۆش و بێزار بوو .. عدنان باوکى عودەى تۆ حسین باش دەناسى و دەزانى تواناکانى دیاریکراون بەروارد دەکەى بە ئەفسەرێکى بەتوانا کە هەموو تەمەنى لە پێناو سوپاى عیراق و خاکى وولات دا بەسەر بردووە . ؟
صدام زۆر بەتوندى و راشکاوانە ووتى حسین لە 90 % فەرماندە سەربازیەکانت باشترە . بۆیە عدنان هیچ هۆیەک نەبوو کە لەوێ بمێنێتەوە دواى ئەوەى کە زانى حسین کامیلى بەلاوە پەسندترە و بۆ دوعا خوازى کرد و رۆیشت .
سەرەتاى کێشەکانى عەدنان لەگەل صەدام
ئەو کێشەیە کاتێ سەرى هەڵدا کە عودەی سەردانى هەیسەمى کورى ئەحمەد حەسەن بەکرى کرد کە یەکێک لە کچەکانى خەیرولڵا تلفاحى کردبوو بە هاوسەرى ، کە خوشکى ساجیدە بوو عودەى داواى لێکرد کە تەلاقى بدات و هەیسەم ئەوەى رەتکردەوە . دواتر صدام خۆى سەردانى مالى هەیسەمى کرد بەڵام هەیسەم لەدەرگاى پشتەوە چووە دەرەوە لەو کاتەدا صەدام چاوەرێی دەکرد . ئەم هەلسوکەوتەى هەیسەم صەدامى توڕەکرد و عودەى نارد بۆلاى کە پێی بلێ دەبێ ئەو ژنە تەڵاق بدرێ یا کوشتنى . هەرچەندە منالیشى لێى هەبوو و دواى تەڵاق دانى کچەکەى تلفاح هاوسەرگیرى لەگەل وەتبانى زر براى صەدام کرد . ئەم رووداوە عەدنانى زۆر توڕە کرد و ڕوو بەڕوو بەصەدامى ووت : ئەوکارە یاساو شەرع و ئەخلاقیش ئەوە رەتى دەکاتەوە , ئەو ژنە هاوسەرەکەى خۆش دەوێ ! منالیشى لێی هەیە ، فەرمان بە تەڵاقدانى دەکرێ؟ صەدام بەو شێوەیە وەڵامى عەدنانى دایە بەرژەوەندى خێزانەکەمان وا دەخوازێ و ژنە هاوسەرگیرى کردتەوەو ووروژاندنى ئەو بابەتە پێویست ناکات .

فاو و …. بەکارهێنانى چەکى کیمیاوى
دواى شەرە سەختەکانى ساڵى 1986 لە نێوان سوپاى عیراق و ئێران لە فاو ئەوە شکستێکى گەورە بۆ پالەوانى قادسیە بوو ، بۆیە فەرمانى دا بەزوترین کات ئازاد بکرێتەوە هێزێکى زۆرى سەربازى و نا سەربازى بۆ ئامادەکرد و بەمەبەست صەدام هەرچى تاوانبارى بەندیخانەکان هەبوو هەمووى ئازادکردن بە مەرجى بەشدارى کردن لەو شەرە و فەرمانەکانى صەدام ڕوون ئاشکرابوو گەر ڕیژەى زیانەکانمان بگاتە 80% دەبێ بگیرێتەوە ,لەژوورى ئۆپەراسیونەکان گفتوگۆکان زۆر توند بوون لەنیوان صەدام و عەدنان و ماهر عبدالرشید و عدى و قوسەى .. صەدام سوور بوو لەسەر ئەوەى گەر زیانەکانمان لە 80% بێ هەردەبێ بیگرینەوە عەدنان لێرەدا ووتی : گەر زیانەکانمان 100% یش بێ لە کاتى ئێستادا ناتوانین بیگرینەوە ، با کەمێ چاوەروان بکەین و خۆمان بۆ شەرەکە ئامادە بکەین تا ڕێژەى زیانەکان کەمتر بێتەوە . صەدام توورە بوو سوور بوو لەسەر قسەکانى پێشوى و 400 کەس لە پاسەوانە تایبەتەکانى خۆشى نارد بۆ شەرەکە زۆربەیان کوژران و هەندیکیان بەچەکى کیمیاوى بوو چونکە لەوکاتەدا هەوا گازەکەى بەرەو لاى سوپاى عیراق برد .
ناخۆشى نێوان صەدام و عەدنان زیادى کرد کاتێ سالى 1987 کۆمەلکوژیەکەى بەرەکانى سەروو روویان دا کە فەرمان درابوو 400 ئەفسەر و سەرباز گوللە باران بکرێن .. مزهر دیلێمى بەردەوام دەبێ و دەلێت : موقدەمى فرۆکەوان سەمیر شێخلى کە فرۆکەوانى تایبەتى عەدنان بوو بۆى گیرامەوە ووتى : ماوەیەکە “ترسم لە عەدنان هەیە لەو توڕەییەى صەدام” عەدنان ئەوەى ئاشکرا کردووە و پرسیارى کردووە بۆچى ئەو 400 سەربازو ئەفسەرانە گوللـە باران دەکرێن ، تاوانیان چییە؟ فەرماندەى فەیلەقى یەک کەنەزار خەزرەجى بوو وەڵامى داوەتەوە : گەورەم ئەوانە لەبەرەکانى شەڕ هەلهاتون لەکاتى هێرشەکانى ئێران .. وەڵامى وەزیرى بەرگرى ئەوەبوو کە ئەو کارە دەبێتە هۆى بێ هێزکردنى سوپاى عیراق ئەوە تاوانێکى کۆمەڵ کوژیە ئەنجامدەدرێ . یەکێکى تر لە ناکۆکیەکانى نێوان صەدام و عەدنان پەیوەست بوونى صەدام بوو بە سەمیرە شابەندەرەوە . عەدنان ئەمەى وەک ئیهانەیەک بۆ ساجیدەى خوشکى دەزانى و لەهەمان کات دژى کوشتنى کامیل حەننا بوو لە دوورگەى ئوم الخنازیر بەدەستى عودەى و کامیل لێپرسراوى کاروبارى ژنانى نهێنى صەدام بوو ، عودەى بە دەمانچەکەى خۆى کوشتویەتى و بەبەرچاوى چەند شایەد حاڵێکەوە ، عەدنان داواى دەکرد سزاى عودەى بدرێ ..

درێژەى ڕووداوى کوشتنەکەى عەدنان
ساڵى 1989 پەیوەندی و دۆستایەتیم لەگەڵ فرۆکەوانى تایبەتى عەدنان بوو ، بۆ ئەوەى کاتێکم بۆ وەربگرێ لاى و لەوەڵام دا ووتى : لەگەل وەزیرى بەرگرى بەکارێک دەچینە باکور و ، بەڵێنى پێدام دواى چەژنى رەمەزان منیش ئاگادارم کرد کە لەگەڵ سەرۆک صەدام دەچین بۆ باکوور هەمومان رۆژى 3ى ئایار لە فرۆکەخانەى موسناوە بەئاراستەى موسل لەوێوە بەرەو سەرسەنگ و ئامیدى و لەوێ پێک گەیشتین و عەدنان ئۆتۆمبیلەکەى لێدەخورى و صەدام و خێزانەکەى لەگەل بوو ، حسین کامیلیشمان لەگەڵ بوو . هەستمان بە شتێک کرد کە لە ئارادایە چونکە صەدام هەر سەیرى عەدنانى دەکرد ( شێخلى فرۆکەوانى تایبەتى عەدنان ) پێى ووتم : کە عەدنان دوو دڵ لە هاتنەکەى تا ماوەى 10 خولەک قاچێکى لەسەر زەوى و قاچەکەى ترى لەسەر پلیکانەى فرۆکەکە بوو بێ ئەوەى یەک ووشە بلێ .

 هەستى عەدنان لەجێى خۆى بوو ، کاتێ حسین کامیل بۆمبێکى تەوقیتکراوى 4 بەشى کە لەگارگەکانى حسین کامیل ئامادەکرابوو , هەربەشێک لە بەشەکان 25 سم و تیرەکەى 3 سم لە کوشنى دواوە چێنرابوو , عەدنان خۆى فڕۆکەکەى لێخوڕى نەک فڕۆکەوانەکەى وەک لە هەواڵەکان باسکرا , کاتى تەقینەوەکەش دیاری کرابوو , بەپێى ڕاپۆرتەکانى کەشناسى ئەو ڕۆژە زۆر باش بووە و خێرایی مامناوەندى سوک بووە , دوا قسەى عەدنان لەگەل تاوەرى چاودێرى ئاسایی بووە و فرۆکەکە کاتژمێر 2.44 ى دواى نیوەرۆ بەرەو بەغدا بەرێ کەوت . لە رێگەى موسلەوە لەئاسمانى مەخمور لە نێوان تکریت و هەولێر لە بیابان بۆمبەکە تەقیەوەو عەدنان و ئەوانەى لەگەڵى بون تیاچوون ئەوانەشى رزگاریان ببو گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەو لەوێ بەهۆى دەرزى ژەهرەوە کوشتیانن لە روسیا دروستکرابوو .

لەکنوز میدیا وەرگیراوە و کراوەتە زمانى کوردی

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت