کەژاڵ عەلی : هێرۆ برایم له‌ نێوان شه‌ڕی ژنبوون و ده‌سه‌ڵاتدا .

گومان لەوەدا نییە لەکۆمەلگایەکی پیاوساردا ، پێگەی ژن پلە دوو و پلە سێ بێ‌ . بەو مانایەی زۆرجار لە خوار ئاژەلیشەوە مامەلەی لەگەڵدا کراوە، وەختێک ژن دێ بەهەموو ماناکانی ژنێتی خۆیەوە دەست […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

گومان لەوەدا نییە لەکۆمەلگایەکی پیاوساردا ، پێگەی ژن پلە دوو و پلە سێ بێ‌ . بەو مانایەی زۆرجار لە خوار ئاژەلیشەوە مامەلەی لەگەڵدا کراوە، وەختێک ژن دێ بەهەموو ماناکانی ژنێتی خۆیەوە دەست بۆ یاری کردن بەلێگۆی تیۆری سیاسەت دەبا ، یا دەیەوی لەرەهەندە کاریگەرەکانی وەک بواری کۆمەلایەتی ئابووری فەلسەفیدا بەشداری کاریگه‌ر بكا، بێ سێ و دوو لەلایەن رەگەزەکەی تر کەپێکهاتە دەسەلاتدارە سەرەکییەکەی ناو ئەو هاوکێشە کۆمەلایەتییە سیاسییە تیۆرییه‌‌یە، وه‌هەموو دەستەواژەو چەمگە ئێتیکییەکانی ناو ئەو کارلێکەی پاوان کردووە, دەبێتە ئامانج و کەرەستەی دژایەتی کردنی راستەوخۆ و ناراستەوخۆی ململانێ و کێبەرکێ ناشەرعییەکانی ئەو عەقڵیەتی دۆگماو چەق بەستووەی پیاوانی ناو ئەو کایەیە، کاتی خۆی من لەچاوپێکەوتنێکی رۆژنامەییدا گوتم: کەئێمەی ژنانی ناو کایە دیارەکان لەژێر چەتری پاوانخوازی دەسەلاتداردا بچووکترینمان کەمترین و گەورەترینمان ریسواييترینمانە، لەبەرئەوەی ڕەهەندی ئایدیۆلۆجیای پیاوسالاری، لەهاوکێشەی حوکمڕانی و بەڕێوەبردندا وا دەخوازێ لەکایە سیاسی و کۆمەلایەتی و ئابووری و فەلسەفیەکاندا ژن بەو چاوە ببینێ، کەبەلێ دەبێ ژن ڕەنگی ژنانەی زەردوسووری هەبێ، بەلام نابێ ده‌نگ و ڕاو بۆچوونی ژنانەی هەبێ, واتە ژن لە ناو دامەزراوە وسیستمە کۆمەلایەتییە سیاسییە بارزگانیەنییەکانی کۆمەلی پیاوسالاریدا، تەنیا بوكه‌ڵەیەکە بۆ چێژوەرگرتن, یاری پێ کردن و دامرکاندنەوەی حەزە شەیتانییەکانی پیاو.

ئا لیرەدا زۆرداری رەگەزی وەک سوونەتێکی داهێنراو بە هەموو ئاستەنگەکانییه‌وه‌، باڵ بەسەر تەواوی جومگەو تەوەرەکانی دەسەلاتدا دەکێشێ ، ئەو ژنانەش کە دەکەونە مەدار و ناو ئەم هاوکێشە ئیفلیج و نادروستانەوە، بەر کارلێکی نەرێنی لێکەوتە چەوتەکانی دەکەون و راستەوخۆ و ناراستەوخۆ ئەو شەپۆلە دەیانگرێتەوە کە هەول دەدا گورزی گورچک بڕیان تێسره‌وێنێ و پەرتەوازەیان کا ،ئەوان لە بلاوە پێکردنیاندا بێڕەحمانە دەیانهاڕن و وردو خاشیان دەکەن،
ژنانیش لە ژێر بارگرانی ئەم هەلاواردن وستەمە رەگەزییە بێ شومارەدا، بێ ئەندازە دەنالێنن و پەرتەوازە دەبن، زۆر جاریش باجەکەی بە خوێنو گیانی خۆیان دەدەن، رۆژ نیە سوپای کوشتن و لەشکری خۆکوشنتی ژنان سەردێری هەوالو رۆژنامەکان سوورنەکەن ، پیاوانیش ختووکەیان دێ ودەسەلاتیش بسکەی سمێلیان، کەم ژن هەیە بتوانێ ئەم گرەوە مرۆییە بەرێتەوەو هیلاکی نەکەن ،یا پێی چۆڵ نەکەن و خۆیان لە شوێنی ئەو نەکەونە رمبازی و یەک لەناو بردن و چال هەلکەندەن بۆ یەک ، ئەمە لەکاتێکدا کە ئەگەر پیاو لە سیستمێکی وا هەستیاردا جارێک وەک مرۆڤ و جارێک وەک جیاوازی چینایەتی و جارێک وەک رەگەز بچەوسێنەوە ، ئەوا ژنان جارێک وەک مرۆڤ و جارێک وەک جیاوازی چینایەتی و چەندین جار وەک ژن دەنالێێن .
وەختێک هێرۆ خان بەنموونە وەردەگرین وەک تاکە ژنێک کە دەتوانێ لە ئەزموونی رۆژە سەختەکانی خەباتی شاخەوە بە حیکمەت و خۆراگری ژنانەی خۆی لە ژێر باری ئەزموونێکی ئەرشیفکراو و دۆکیۆمێنت کراوی دەولەمەندی خەباتی بەرەنگاری کۆمەلایەتی فەرهەنگی دا ، بگاتە پێگەیەک کە نکۆلی لە مێژووی ماندووبون و لێهاتوویی نەپساوە و سه‌ركه‌وتنی خەباتی سیاسیانه‌ی نه‌کرێ ، یەکسەر دەبێتە ئامانج و هەرەشە لەسەر پێگەو دەسەلاتی هاورێ و هاوخەباتەکانی، کە تەمەنێک ئەزموونی ئەزەلی خەباتیان پێکەوە هه‌بووه‌ و سەدەیەک لەژێرسێبەری سه‌نگه‌رێكدا یەک سێرەیان لەیەک دوژمن هێناوەتەوەو بۆ یەک ئامانج تێکۆشاون ،  هەمووشمان دەزانین کە بە پێی شیکاری ئەو لێکدانەوەیە پێگەو دەسەلاتی پیاو لەوەها نەخشەیەکی سیاسی دا چەند خەتەرناکەو، خۆ لێدان و نزیک بوونەوەش لێی له‌ لایه‌ن ژنانه‌وه‌ هێلێکی چەند سوورە ، ئا لیرەدا هەموو ئاماژەو دروشمەکانی دیموکراسیه‌ت و وەک یەکی و مافی مرۆڤ، کە لە پەیرەوی ناوخۆو پرنسیپی حکومڕانی و بەرێوەنردنی خۆماندا بەرزمان کردوونەتەوە دەکەونە ژێر دەیان پرسیاری ئەدەبی و ئەخلاقی جدییەوە و پێچەوانەی ئەم چەمکانە،هەیمەنەی دەسەلاتی خۆیان بەسەر کۆی بەها و مۆرالە مرۆیی و ویژدانی و کلتوورییەکاندا دەسەپێنن .
هەر بۆیە وشیاری رەگەزی و رۆشنگەری جێندەری پێویستە بخزێنرێتە زهنی تاکی یەکێتییەو و ببێتە ئەرکێکی مێژوویی نەتەوەیی و ئەخلاقی و، بکرێ بە بنەمای پرنسیپی نیشتمانی و هەموو ئەندام ولایەنگرانی پابەند بن بەرێزگرتن لێی ، ئەگەر چاوێک لە پێگە و رۆلی ژن لە فەلسەفەی ئاپۆییزم و جێگیرکردنی پرۆژە یاسای خۆسەری لە حوکمرانی کانتۆنی رۆژئاوادا بکەین و بینرخێنین، دەگەینە دەرئەنجامی ئەو راستییەی کە لینینی مەزنیش پشتراستی کردۆتەوە ، لەوەی هیچ پرۆژە و نەخشەڕێگایەکی ئازادی وسەربەخۆیی لە سەر هیچ جوگرافیایه‌ك، بێ بەشداری کۆمەلاتی و فەرهەنگی و زانستی و سیاسی کارای ژن ناگاتە بنبەست، وەتا هەتا ژن رزگار نەبێ ،سەربەخۆییش هەر خەونی شاعرانە بووە و دەبێ.
بەلام ئایا ئەو ژنانه‌ی کە لەناوەندەکانی دەسەلات و بریارداندا هەم لەناو یەکێتی و هەم لە رێکخراوە مرۆییو مەدەنییەکانیش دان، لەسەریان نەبووە ئەم ئەرکە جێندەرییە وەک کەیسێکی نیشتمانی و نەتەوەیی فمینستی بجولێنن ولەسەری بووەستنەوە ؟
یان هەر سێبەرو بەرژەوەندی باڵ و حیزبەکەیان بوون و نەچوونە ژێر بەرپرسیاری پەیامی پیرۆزی فمێنستی و جێندەرییەوە؟
من لێرەوە بەوپەری سەرسامیم بە ئەزموونی خەبات و خۆراگری و بێدەنگییە جوانەکەی هێرۆ خان لە ئاست ئەو هەموو ناعەدالەتییە کە بەرامبەری دەکرێ پێی دەلێم :
خەم مەخۆ ئەوەی بە تۆی دەفرۆشن ، هەر شەری سیاسی نیە ، بەتەنیا گێچەلی کورسی و دەسەلات نیە . وەک هاورێیەکم گوتی تۆ لە کەسیان زیاترت نەخواردووە ، لە کەسیشیان کەمترت نەکردووە، ئەوە شەری ژن بوونە، ئەوە باجی ژن بوونە تۆ دەیدەی ،
سلاو لە ئازەیەتیت
سلاو لە ئامادەیی بەردەوامت
تۆ دیانای کوردی
سلاو لە خزمەتەکانت بە دۆزی مرۆیی
سلاو لەوەی کە هەمیشە هاوپشت و،
هاومال وهاو خەباتی سوارچاکێکی مەزن و قەلایەکی بەرز، مامی کوردان بووی .

 

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
کەژاڵ عەلی

ئەرشیڤی بەڕێز: کەژاڵ عەلی