عیماد عەلی : کەناڵی ( الشرقیە) رووی لە یارمەتی بەرپرسانی کوردستانە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پاش کەم کردنەوەی پاڵپشتیە مادیەکانی سعودیە بۆ سەعد بەزازی خاوەنی کەناڵی شەرقیە و برینی هەندێک بودجەی ئەو وڵاتە بۆ هەر گەناڵێک کە بە ملیم لە فەرمانەکانی ئەوان لادەدەن . کە شەرقیەیەک بە پارەی میراتی بەعس و پشتگیری ئەو وڵاتە لە پێناو کۆمەڵێک ئامانجی تایبەتی کرایەوە، لە پێشەوەی هەمووش گرنگیدان بەو کەسانەی کە لە بەرژەوەندی سیاسەتی سعودیا بن لە بەرێوەچونی کاروباری سیاسی لە عیراقدا و، تا رادەیەک لەو ماوەی پێشویدا کتومت ئەم فەرمانەیان جێبەجێ دەکرد و، تەنانەت لە چۆنێتی کارکردنیان لە کوردستان بە پێی پەیوەندیەکانیان لەگەل حکومەتی هەرێم یان راستتر بە پێی پەیوەیندیەکانیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بەرێوە دەچوو و، کێرڤی کاری ئەو کەناڵە بە مەرجی پەیوەندیان لەگەڵ پارتی دا دەردەکەوت ، یان راستتر بە پێی نزیکی پارتی و سعودیە رایی دەکرا و تا ئێستاش هەروایە . زۆر بەداخەوە ئێستا کەناڵی بەناو سەربەخۆی تریش هەن لە کوردستاندا بەو پێیە سیاسەتی کەناڵەکەیان رایی دەکەن، کە لەسەر حسابی خەڵکی کوردستان دەکەوێت .
ئێستاش پاش پەیوەندی توندوتۆڵی پارتی و سعودیە لەلایەک و گۆرینی رووی سعودیە لە پاڵپشتی کردنی سەعد بەزاز و جیگرتنەوەی خەمیس خەنجەر لە کارەکانی سعودیە لە عیراق، لەم کاتەدا لە پاش ئەوەی کە کەناڵی شەرقیە کۆمەڵێک هەڵەی لەو بوارەدا کرد لەم تەنگژانەی عیراق و کیشەکانی پەرلەمان و، سۆزی شەخسی سەعد بەزاز و پەیوەندیە شەخسیەکانی و سیاسەتی کەناڵەکە بە دڵی سعودیە نەبووە ، ئەوەتا تەنگژەی مادی رووی لەم کەناڵە کردووە و تەنانەت مەعاشی کارمەندانیشی کەم کردۆتەوە .
بۆیە لەم رۆژانەدا بە پێی بەرپرسێکی نزیکی ئەو کەناڵە و ئاگادار لە پەیوەندیەکانی بەزاز و کەناڵەکەش، رووی کەناڵی شەرقیە لە پارتیە لەم کاتەدا ئەگەر هیچ نەبێت ئەو کەموکورتیەی لە دەرئەنجامی برینی یارمەتیە مادیەکەی سعودیە بۆی پر بکاتەوە و، سەرەرای ئەم قەیرانە داراییەی کوردستانی تێکەوتوە، بێبەشی نەکات لە یارمەتیەکانی ئەو حزبە و پارەی نەوتی میلەتەکە . ئەو سیاسەتەی کەناڵەکە و چۆنێتی مامەڵە کردنی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو راستیە دەردەخەن کە کەناڵی شەرقیە چەند قازانجی لە پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسانی ئەو حزبە کردووە و تەنانەت لە رایی کردنی سیاسەتی ئەوکەناڵە لە کوردستان دا ئەو لایەنگیریەی بە رونی پێوە دیارە . جا ئێمە لێرەدا دەپرسین ، لەم تەنگژە دارایی و قەیرانە ئابووریەی کوردستاندا کامەیان لە پێشەوەن بۆ یارمەتیدان و خزمەت کردن ؟ فەرمانبەری داماو و هەژاری کوردستان یان کەناڵی شەرقیە موڵکی کۆنە بەعسیەکان ؟ ئایا هەژارانی کوردستان شایانی ئەو یارمەتیە زل و زەبەلاحانەن یان سەعد بەزازی نۆکەری عودەی ؟ ئایا خەڵکی داماوی کوردستان موستحەقی هەر یارمەتیەکن کە هەرچەند کەمیش بێت یان خاوەن کردەوە و تاوانەکانی ئەنفال و کیمیابارانی هەلەبجە ؟ ئایا کەناڵە راگەیاندنەسەربەخۆ و حزبیەکانی کوردستانیش شایانی ئەو یارمەتیەن یان کەناڵەکانی بەعس و پیاوە کاسەلێس و ملپانەکانی عودەی و قوسەی وپیاوانی بەعس ؟ وەڵامەکەی بۆ خەڵکی رۆشنبیر و گەلی کوردستان بەجێدەهێڵم .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت