هەژار نامیق: گەڕانەوە بۆ بەغداد.

ئێمە جارێکى تر بەرەو ناوەند گەڕاینەوە یان ناوەند ئێمەى بۆ خۆی گەڕاندەوە ؟ ئەو هەموو برسیکردن و بڕینى قوت و مووچە و داهاتى کوردستانە تاوانی ئێمە بوو یا نەزانی سیاسی […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

ئێمە جارێکى تر بەرەو ناوەند گەڕاینەوە یان ناوەند ئێمەى بۆ خۆی گەڕاندەوە ؟ ئەو هەموو برسیکردن و بڕینى قوت و مووچە و داهاتى کوردستانە تاوانی ئێمە بوو یا نەزانی سیاسی و کاربەدەستەکانمان بوون ؟ باشە جارێکى تر گەڕانەوە بۆ ناوەند بۆچى ؟ لە پێناو چى ؟ خۆ ئەوان مووچەى فەرمانبەرەکانیان نادەن ؟ لە پێدانى زانیارى لەبارەى نەوت و داهات و شەفافی بودجە و… هتد، سڵ ئەکەنەوە و ڕاشکاو نین ؟ ئەوان لە نەخۆشخانەکانیان دەرمانی پێویست نیە، ئەها چەند کەس بە هۆى نەبوونى دەرزى دژە ژەهرى دووپشک گیانیان لە دەستدا ؟ ئەى باشە گەڕانەوە بۆ بەغدادێک کە لایەنى کۆمەڵایەتیەکەى لە هەڵوەشاندنەوەدایە ؟ گەنجەکانى بێکارن ! خەڵکەکەى برسین و سیاسیەکانی هەر خەریکى دزى و قۆڵ بڕینن و سامانى سەرزەوى و ژێر زەوى وڵات ئەفرۆشن لە پێناو چى ؟

وەڵامى ئەوانە لای هەر یەکە لە تاکى کوردە ، لاى سیاسیەکان و کاربەدەستەکانى هەرێمە ، باشە ئێمە ئە گەڕێنەوە بۆ ناوەند ئەبێت چیان پێ بڵێن! خۆ ئەوان مووچەیان دوا ناکەوێت ، خەڵکیان برسی نیە ، بەو هەموو نەهامەتى و تەقینەوە و فەسادە ئیدارى و ئەخلاقیەی کە هەیانە قوت و داهاتى خەڵک وەک خۆى ئەدرێت ! بەڵام بەڵێ سوپاس بۆ ئێوە کە ئە گەرێنەوە ئەوێ چونکە شکۆ بۆ ئێمە ئە گەڕێنەوە ، چونکە لەو بێزاریە ڕز گارمان ئەکەن ، تازە بە تازە هەرێم باسى ئەوە ئەکات ئەمساڵ نەوت دابەش ناکەین ، ئاخر خەڵکی ئەم وڵاتە چی بۆ ئێوە نەکردوە ؟ چیتان پێ کردوون و ئەوان قبوڵیان نەکردووە ؟ ئاخر چى زوڵمێکە لەو خەڵکەى ئەکەن ؟
ئەتانەوێت لە بەغداد بڵێن دەوڵەت و سەربەخۆیمان ئەوێت ؟ یان ئەتانەوێت پێان بڵێن قوت و مووچەى خەڵک بنێرن ؟ یان بەڕاستى ئەتانەوێت پشکى زیاتر وەربگرن و حەپەلوشى بکەن ؟ نە بەڕێوەبردنى دەوڵەت ئاوا دەبێت نا داواى دەوڵەت کردن ئاوا دەبێت ! دەوڵەت بە قسەى ناو فەیسبوک و ئەوانە نابێت بە ووتنى لە سەر شاشە نابێت! ئێوە کە هیچتان نەکردووە و هەر هیچ نەبێت بۆ ژێرخانى ئابورى وڵات بە چى دەوڵەتى دروست ئەکەن ؟ ئەتانەوێت بە بەغداد بڵێن ئیتر ئێمە گەورە بووین خەڵکەکەمان داواى دەوڵەت و جیابونەوە ئەکات ؟ یان ئەتانەوێت بڵێن چاو لە ئێمە بکەن و ئێوە فەشەلتان هێناوە ؟ بەو هەموو نەهامەتى و گەندەڵیە لە ئەوێ هەیە ڕۆژى پەرلەمانەکەى پەک نەخراوە ، چەندین وەزیر لێپێچینەوەى لێ کراوە دەرکراوە بە کوردەکانیشەوە ! نا نا ئێوەش کردووتانە بەڵام بە یاسایى نا بە شەق و زۆر ؟ ئاخر خۆ کەس لێرە ناڕازى نیە جگە لەوە نەبێت خەڵک بێتە ناو ئەکاونتەکەی و دەست بکات بە جنێو و توڕەیی و دواتریش وەک مریشکى کڕ کەوتوو یا بێدەنگى ئەکەن یان خۆى بێدەنگ ئەبێت!u
بەڵێ بۆ گەڕانەوە بۆ بەغداد . بەڵێ، چونکە هەر هیچ نەبێت نان و ئاوی ئەوێمان هەیە مووچەى مانگانەمان هەیە ، ئەوان باسی پاشەکەوت ناکەن بەڵام ئێوە خۆتان ناتوانن پاشەکەوت بکەن بە خەڵکى فێر ئەکەن ! گەڕانەوە بۆ بەغداد وامان لێ ئەکات ئارامتر بژین بێدەنگتر وەک ئەو کاتەى خۆمان هەڵنەکێشابوو خەڵک هیچ کێشەى نەبوو نە لە مووچە نە لە پارە نە لە دەسەڵات بەڵام کە ئێوە ووتان نەوت بۆ حیزبەکان و داڕوخان و هەرەس و پاشماوە بۆ خەڵکەکە ئیتر ئێمە بەدبەخت بووین ! ئەگەر ئەتانەوێت دەوڵەت دروست بکەن مەردانە داوا بکەن و بڵێن ئێمە جیا ئەبینەوە ئەگەر نا ئیتر بەسە چەوساندنەوە لە ژێر ئەوەى عەرەب دوژمنى نەتەوەیەو و چى و چى و … هتد، ئێوە بوون بە دوژمن ئێوەن چەوسێنەرو داپڵۆسێنەرى خەڵک با ئیتر بەس بێت لە ژێر ناوی دەوڵەتى کوردى نە تاکى کوردى ماوە لە کوردستان نە دۆى کوردى نە جلی کوردى نە ئینتمای دەوڵەت و نەتەوەی کوردى .

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
هەژار نامیق

ئەرشیڤی بەڕێز: هەژار نامیق