Barzani-Erdogan

بێستون حەمەساڵح: بۆچى لاى بارزانى موسڵ گرنگە؟

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

تورک پرێس بابەتێکى (ئەمین بازارچى) لە (ڕۆژنامەى ئەقشام) وەرگێڕاوە دیبەیتى نێوان ئەمەریکاو تورکیا باس لێ دەکات.

بۆچى موسڵ؟.
ناوبراو دەڵێت: موسڵ سنورەکەى بەسنورى تورکیاوەیەو تورکمان تێیدا نیشتەجێیە، وێڕاى ئەوەى مێژوویەکى هاوبەشمان هەیە،لەبەرئەوە موسڵ بۆ ئێمە گرنگەو هەرجموجۆڵێکى تیرۆریستى کاردانەوەى لەسەر ئاسایشى نەتەوەیى تورکیا دەبێت.
بەردەوام دەبێت و دەڵێت: ئایا پێ دەزانن کە تا کۆتاییەکانى ساڵانى هەشتاى سەدەى رابووردوو بەشە پترۆڵى موسڵ پارەکەى دەچووە سەربودجەى کۆمارى تورکیا ئەم بەشە بودجەیە بەپێى ڕێکەوتنامەى ( لۆزان ) بۆمان دیاریکراوە.
شتێکى تریش ئەویش زۆرینە نایزانن ئێمە واتە تورکیا کەفیلى موسڵ بووین لە (5) حوزەیرانى /1926 واژۆ لەسەر ڕێکەوتنامەى ئەنقەرە کرا لەنێوان ئێمەو بەریتانیا چونکە لەو کات و قۆناغەدا عێراق لەژێرچەترى دەسەڵاتى بەریتانیەکان بوو ، بڕوانن ڕێکەوتنەکە بەدەق دەڵێت:
1 – ولایەتى موسڵ بۆ عێراق دەبێت.
2 – مافى پارێزگارێتى دەدرێتە دەوڵەتى تورکى بۆ پارێزگاریکردنى ڕەگەزى تورک لە موسڵ واتە کەفالەت بەتورکیا دەدرێت.
ئێمە مافى ئەوەمان هەبوو بە قوڵاییى و ڕووبەڕى 90 کم دووجا لەموسڵ بۆ خۆمان بێت تادەگاتە شارى کەرکوک و ناوچە تورکمانەکان ، بەپێى ڕێکەوتنەکە هەر دەست درێژیەک بکرێتە سەرتورکمانەکان لەهەر ناوچەیەک بۆمان هەیە ئاسایشى ناوچەکە بپارێزین.
ئێستا ئەم ڕێکەوتنە ماف بەتورکیا دەدات کە ڕۆچێتە نێو شارى موسڵ چونکە:
1 – داعش لەناو موسڵ نیشتەجێیە لەوانەیە دزەبکەنە نێو تورکیا هەڵسن بەکارو هێرشى تیرۆریستى.
2 – هەروەها ڕێکخستنەکانى (پەکەکە) دەتوانن دزە بکەنە نێو موسڵ و لەوێوە بۆتورکیا بەهەمان شێوە کارى تیرۆریستى ئەنجام بدەن.

وەک ئەو دەڵێت: بەپێى دەقى مادەى (51) لە میساقى نەتەوە یەکگرتوەکان ماف بەتورکیا دەدات بچێتە نێو موسڵەوە هەروەک چۆن تورکیا لەپرۆسەى (درع الفرات) چوە نێو خاکى سوریاوە.
هەروەک دەزانن پاش داگیرکردنى عێراق لەلایەن ئەمەریکاوە نەخشە پلانێکى ئەمەریکا هەبوو کە موسڵ و کەرکوک بخاتە سەر ئیدارەى هەرێمى کوردستان بەڵام تورکیا شکستى بەم پلانە هێنا، بەوە هەڕەشەمان کرد کە ڕێکەوتنى ئەنقەرە ناچارین بەکاربهێنین.
موسڵ و کەرکوک لەژێردەسەڵاتى هەرێمى کوردستان مایەوە بەمەرجێک ڕاستەوخۆ پەیوەند بن بە حوکمەتى ئیتیحادیەوە بەشێوەیەکى تایبەت.
ئەو بەردەوام دەبێت و دەڵێت : تورکیا بەهیچ شێوەیەک دەستى لە خاکى موسڵ و کەرکوک هەڵنەگرتووە و بەکارێکى مەشروعیشى هەژماردەکەین هەروەک چۆن ئۆردوگان جەختى لەم بابەتە کردۆتەوە لە دیدارەکانیدا.
ئیدى لەو ڕۆژەوە تا ئەمڕۆ بارودۆخەکە گۆڕاوە بەشێوەیەک ئیدارەى هەرێمى کوردستان و تورکیا بیروبۆچونیان هاوشێوەو چونیەکن، بەجۆرێک مەسعود بارزانى بەتورکیا دەڵێت: فەرموون وەرن بۆ هەرێم تا پێکەوە جوڵەکردن دەست پێ بکەین .
ئیدى هەمووشتێک ڕوون و ئاشکرایە هەریەک لەوانە بەهەر پرۆسەیەک هەڵسن لە هەرێمى کوردستان یان تورکیا جێگە پێى خۆى دەکاتەوە یاخود مۆڵەت و ئیجازەى پێش وەختى تورکیا پێویستە وەربگیرێت.
بەشێوەیەکى تر ئێمە لەڕاستیدا هەڵساوین بەئۆپراسیۆنێک لەموسڵ لە سەربازگەى (بەعشیقە)تۆپخانەکانمان مۆڵگەکانى داعشیان تۆپ باران کردووەو زیاتر لە 650 تا 700 داعشمان لێ کوشتون.
بۆچى ئەمەریکیەکان نێردەو دەستە سەربازیەکانى خۆى بەپەلە گەیاندە تورکیا؟ چونکە زانیان جوڵەى ئێمەو سوپاى ئازاد لەسوریا دەستى پێکردووەو ترسان لەوەى کە ئۆپراسیۆنێک لە عێراقیش دەست پێ بکەین لەگەڵ مەسعود بارزانى ، لەهەمان کاتدا لەبەرئەوەى موسڵ لەسەر دەریایەکە لە پترۆڵ مەلە دەکات و کۆمپانیا ئەمریکیەکان لەوێن ، بەعەقڵى کێ ڕەوایە ئەمەریکا ئەم خواردنە حازرە هەروا بەئاسانى دەست لێ هەلگرێت؟ .
ئەمە تەواوى دۆسیەى موسڵەو ناوبراو پێى وایە لە زووترین کاتدا ئۆپراسیۆنى گرتنەوەى موسڵ و نەخشەکەى ئامادەیەو ئەنجام دەدرێت.

پرۆژەى دابەشکردنى موسڵ، لەبەرژەوەندى کێیە؟.
پرۆژەى دابەشکردنى موسڵ وەک پەرلەمانتار (عبدالرحمن لوێزى ) لەسەر زارى سیاسەتمەدارێکى موسڵ پێش دوومانگ لەمەوبەر دەڵێت پرۆژەکە بەنیازن (6 تا 8 ) پارێزگا لەموسڵ و دەوروبەرەکەى دابتاشرێت. ئەمە لەسەرەتاوە وەک نوکتەیەکى خۆش وەریدەگریت بەڵام کە ڕۆدەچیتە نێو قوڵایى بابەتى پرۆژەکە جۆرێک لە جدیەتى پێوەدیارەو هەر زیاتر لەمانگێکى نەبرد پارتى دیموکراتى کوردستان لەسەر زارى بەرپرسێکیەوە هەمان پرۆژەى خستە ڕوو، لەهەمان کاتدا کۆنگرێسى ئەمەریکى تەبەنى پرۆژەى پارێزگایەکى نوێیان خستە ڕوو بەبیانوى پارێزگاریکردن لە کەمە نەتەوەکان لە موسڵ، بەوردبونەوە ئەم پرۆژەیە شتێکى سۆزدارو هەرەمەکى نیە بگرە لەژێرناونیشانى ( پارێزگارى لەکەمە نەتەوەکان ) بیرۆکەى دابەشکردنى موسڵ دەچێتە وارى جێبەجێکردنەوە.
بەکورتى پرۆژەکە زادەى بیرو بۆچونى ( ئەمەریکا ، پارتى دیموکراتى کوردستان و بنەماڵەى نجێفیە ).
دابەشکردنەکە کامەیە کە موسڵ دەکاتە (6 تا 8 ) پارێزگا؟!..
1 – پارێزگاى یەکەم (سنجار) بەخستنە سەرى شارەدێکانى (الشمال و القیروان ) و خستنە سەرى شارەدێى قەحتانیە پاش ئەوەى لە قەزاى بەعاج و شارەدێى ڕەبیعە دادەبڕدرێت بەجۆرێک پێکبەستنى سنجار و هەردووشارەدێى زومارو وانە دەبێت بەمجۆرە ئەم پارێزگا نوێیە دەخرێتە سەر هەرێمى کوردستان.
2 – پارێزگاى دووەم پارێزگاى (مەخمور) کە پێکدێت لە قەزاى مەخمور و هەرسێ شارەدێى ( گوێرو فایدەو قەراج ) بەجۆرێک ئەم سنورە جوگرافیەو دیموگرافیاکەى ئامادەکراوە کە بلکێنریتەوە بەهەرێمى کوردستان.
3 – پارێزگاى سێهەم پارێزگاى ( دەشتى موسڵ) پێکدێت لە قەزاکانى ( حەمدانیە و تەلکێف و شێخان و سەرجەم شارەدێکانیان بەزیادکردنى شارو دێى بەعشیقە کە لە قەزاى موسڵ دەکرێتەوە کەدەکاتە سەنتەرى پارێزگاى موسڵ . هەر سێ قەزاکە لەڕووى ئیداریەوە پێش 10 / 6 / 2016 لەلایەن هەرێمى کوردستان ئیدارە دەکران .
4 – پارێزگاى چوارەم پارێزگاى ( گەیارە) بەخستنە سەرى هەردوو شارەدێى شۆرەو حەمام عەلیل دەخرێتە سەرى ، زۆربەى دانیشتوانەکەى عەرەبە و مەترسى گۆڕینى دیموگرافى لێ دەکرێت.
5 – پارێزگاى پێنجەم پارێزگاى (تەلعفەر) بەزیادکردنى شارەدێى المحلبیە کە ئەمەى دوایى وابەستەى ناوەندى قەزاى موسڵە . بەم پێیە تەنها یەک شارە دێ دەمێنێتەوە سەر بە موسڵ بێت ئەویش شارەدێى ( حمیدات). ئەمیش دەخرێتە سەر هەرێمى کوردستان و لەلاى ڕاستیەوە بەتەنها ڕێگەى تەلەعفەر دەمێنێتەوە. لەلاى چەپیشەوە کە شارەدێى بادوش و دێکانیەتى دەخرێنە سەر شارە دێى وانە و زومار کە پێشتر وتمان دەخرێنە سەر سنورى پارێزگاى سنجار.
6 – پارێزگاى شەشەم پارێزگاى (حەزەر) و (بەعاج) کە پێکدێت لە قەزاى حەزەر شارەدێى تل عەبتە و قەزاى بەعاج بەجۆرێک لەم قەزایە شارەدێى قەحتانیەى لێ دەبڕدرێت .
7 – پارێزگاى حەوتەم پارێزگاى موسڵ کە تەواى شارەدێکانى ( بەعشیقە و المحلبیە و گەیارەو شۆرە و حمام العلیل) ى لێ دەکرێتەوە و وێڕاى ڕێگاى موسڵ ـ تەلەعفەر لەباشورەوە ( بادوش و دێکانى ) .
پێشنیارێکیش هەیە بۆ دابەشکردنى موسڵ بۆ دوو بەش موسڵى ڕاست و موسڵى چەپ بەم جۆرە ژمارەى پارێزگاکان دەبێتە ( 8 ) پارێزگا.
لە کۆتایدا پێشهات و ئەگەرەکان پێمان دەڵێت: کارێکى هەرەمەکى نیە ئەم بەبرسیکردنەى دەڤەرى سلێمانى و گەرمیان و ڕاپەڕین و هەڵەبجە و سنورەکانى ، گرنگە تەماع و ڕێکەوتنەکان بزانین و بابەتیانە خوێندنەوەیان بۆ بکەین تاکار لەکار نەترازاوە .