ده‌یڤید فیلیپس: له‌ هه‌ولێر پێمانوتن, سه‌ربه‌خۆیی كوردستان مه‌كه‌ن به‌ قوربانی سه‌رۆكایه‌تی بارزانی.

ئامادەکردنی: ئەسعەد قەرەداخی ئه‌مه‌ریكا: لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ رێوشوێنه‌كانی سه‌ربه‌خۆكردنی كوردستان پێكهێنراوه‌. ده‌یڤید فیلیپس, له‌ په‌یمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مافی مرۆڤ, زانكۆی كۆڵۆمبیا, ماوه‌ی 30 ساڵه‌ له‌سه‌ر فایلی كورد كار ئه‌كات. […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

ئامادەکردنی: ئەسعەد قەرەداخی

ئه‌مه‌ریكا: لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ رێوشوێنه‌كانی سه‌ربه‌خۆكردنی كوردستان پێكهێنراوه‌.

ده‌یڤید فیلیپس, له‌ په‌یمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مافی مرۆڤ, زانكۆی كۆڵۆمبیا, ماوه‌ی 30 ساڵه‌ له‌سه‌ر فایلی كورد كار ئه‌كات. رۆژی 13ی10ی2015, ده‌یڤید له‌گه‌ڵ دوو هاوه‌ڵی تریدا, ئه‌نجامی راپۆرتێكیان خسته‌ڕوو كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رێوشوێنانه‌ی كه‌ ده‌توانێت كوردستانی عێراق به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت ئاراسته‌ بكات. ئه‌م راپۆرته‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه‌ كوردستان ده‌توانێت و پێویسته‌ ببێت به‌ ده‌وڵه‌ت به‌و مه‌رجه‌ی كه‌ ریفۆرمی سیاسی و ئابوری و ده‌ستوری له‌ كوردستاندا جێ به‌جێ بكرێت, په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و وڵاتی دراوسێ و عێراق به‌هێز بكرێت و به‌چاودێریی نێوده‌وڵه‌تی, كوردستانی عێراق به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بڕوات. راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه‌ پێویسته‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا, مه‌سه‌له‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت نه‌خرێته‌ سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه‌ كه‌ سه‌ربه‌خۆییه‌, لیژنه‌كه‌ ئه‌وه‌شیان داوا كردوه‌ كه‌ گه‌نده‌ڵی له‌ كوردستاندا شه‌ڕی له‌گه‌ڵ بكرێت و به‌رپرسانی ره‌سمی, بدرێنه‌ دادگا و ببرێنه‌ به‌رده‌م گه‌ل و یاسا.

به‌شێك له‌ وته‌كانی ده‌یڤید فیلیپس:
كورد ئه‌ڵێ: ته‌نها شاخه‌كان هاوڕێمانن, ئێمه‌ ئه‌بێت وا بكه‌ین كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بڕوات. نابێت ته‌نها سه‌رنجمان له‌سه‌ر كوردستانی عێراق بێت به‌ڵكو له‌سه‌ر ته‌واوی هه‌رێمه‌كه‌. ئێمه‌ چه‌ك و هاوكارییمان گه‌یاندوه‌ به‌ یه‌په‌گه‌ و په‌یه‌ده‌ و ئه‌وان چه‌كی پێشكه‌وتوتریان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ناوچه‌یه‌كی پارێزراو له‌ هاوسنوری توركیا دورست بكه‌ن. ئێمه‌ پێویسته‌ په‌یه‌ده‌ بگه‌یه‌نینه‌ ئاستی په‌یوه‌ندی به‌رز له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا. پێویسته‌ له‌ داڕشتنه‌وه‌ی سوریادا, ئۆتۆنۆمی له‌ سوریا زامن بكه‌ین بۆ كورد. پێویسته‌ صاڵح موسلیم بۆ ئه‌مه‌ریكا داوه‌ت بكرێت و له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌گه‌ڵی كۆببنه‌وه‌.
پێویسته‌ له‌ توركیا ئه‌نكه‌ره‌ و كورد هانبده‌ین بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌شه‌ڕ. ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان ده‌یكات, ئامانجه‌ باڵاكانی توركیا ناپێكێت.
پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا پرۆژه‌ی داهاتووی كوردستان دابڕێژێت به‌ به‌شداری كه‌سانی شاره‌زا و كوردی عێراق بۆ به‌هێزكردنی توانا ئابوری و ئه‌منی و دیموكراسییه‌كانی كوردستان.
بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد, پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا نێرده‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ كاروباری كوردستان دامه‌زرێنێت كه‌ بتوانێت فایلی كورد له‌ بیرۆكراسی رزگار بكات. كه‌ ئه‌م نێرده‌ تایبه‌ته‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ بێت و كار بكات بۆ رێكخستنی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر كوردستان.
سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئابوری, هه‌رێمی كوردستان گوشاری هه‌مه‌لایه‌نی له‌سه‌ره‌ له‌ شه‌ڕی داعش و ئاواره‌ و دابه‌زینی نرخی نه‌وت.

پێشنیارمان وایه‌ كه‌:
A – حكومه‌تی هه‌رێم یاسای وه‌به‌رهێنان سه‌رله‌نوێ دابڕێژێته‌وه‌ كه‌ ژینگه‌یه‌كی گونجاوی یاسایی بۆ بازرگانی بڕه‌خسێنێت, هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی زه‌ریبه‌ رێكبخات.
B – حكومه‌تی هه‌رێم, گه‌شه‌ی سیستماتیكی نه‌كردوه‌ و پێویسته‌ له‌بواری بودجه‌دا خۆی به‌ره‌وپێشتر به‌رێت.
C – پێویستی به‌ پێشخستنی سیستمی بانكی هه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌ حكومه‌تی كوردستان:
هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵی 2006 ره‌شنوسی ده‌ستوری خسته‌سه‌رپێ. ئێستا گفتوگۆیه‌كی چڕ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا سیستمه‌كه‌ په‌رله‌مانی بێت یان سه‌رۆكایه‌تی. به‌م دواییه‌ش پێكدادانێكی توند هه‌یه‌ له‌سه‌ر ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی و یاسای سه‌رۆكایه‌تی.
ئێمه‌ وا تێگه‌یشتوین كه‌ كوردستان پێویستی به‌ ریفۆرمی ناوخۆیی هه‌یه‌ و یه‌كێك له‌ سه‌رچاوه‌ گرنگه‌كانی ئه‌و ریفۆرمه‌ش به‌ناو ده‌ستوردا ده‌ڕوات كه‌ ده‌ستورێكی نوێ بێت
كه‌ زۆر به‌داخه‌وه‌ ئێستا برینێكی خۆیی هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا كه‌ عێراق لاواز بووه‌ و هه‌ستی نیشتمانیی كوردستان په‌ره‌یسه‌ندووه‌. من ماوه‌ی 30 ساڵه‌ له‌گه‌ڵ كوردا په‌یوه‌ندیم هه‌یه‌ و سه‌رئه‌نجام له‌و باوه‌ڕه‌دام كه‌ كورد به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌خه‌نه‌ سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ته‌وه‌. ئێمه‌ ئه‌مه‌مان به‌ لایه‌نه‌ ره‌سمییه‌كانی هه‌ولیر وتوه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت نه‌خه‌نه‌ سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه‌وه‌ له‌ تێپه‌ڕاندنی مه‌سه‌له‌ و یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
ئەسعەد قەرەداخی

ئەرشیڤی بەڕێز: ئەسعەد قەرەداخی