هەژار نامیق: بۆ حکومەت و خەڵک.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەگێڕنەوەو دەڵێن: گرانى ڕووی لە وڵاتێک کردبوو خەڵکێکى زۆر ڕۆشنبیر و ئاقڵیان هەبوو ، ڕۆژێک کەسێک ئەچێت نیوکیلۆ پەتاتە ئەکڕێت ، کەسێک لێ ئەپرسێت باشە ئەو کەمە پەتاتەیە بۆ ؟ خۆ ئەوەتا پەتاتە زۆرە لەو دوکانە ؟ ئەویش لە وەڵام دەڵێت ئەی نەتبیستووە وڵات بەرەو قات و قڕی ئەڕوات من بەو کەمە ئەتوانم ماڵ و مناڵم تێربکەم با کەسێکى تریش تێربێت واتە هەموومان وەک یەک بین نەبادا کەسێک پارەى ئەوەی نەبێت و بەهۆى چاوچنۆکی ئێمەوە گران ببێت و نەتوانێت بیکڕێت !
لەم چەند ڕۆژە چوومە بازاڕ سەیرم کرد خەڵک لە برى شتێک کە تەنها پێویستى پێەتی شتی زیاتر ئەبات لە هاوڕێیەکم پرسی ووتم بازاڕ چۆنە ووتى : هەژار لەبەر ئەم شەڕە و ئەوانە مقۆ مقۆى ئەوە بڵاو بوەتەوە ئێران سنور دادەخات و تورکیا دایدەخات و ئەوانە ، ئیتر خەڵک ئەڵێت شت گران ئەبێت نەوەک نەمێنێت منیش ووتم : باشە خۆ تا ئێستا هیچ کەسێک ئەوەی نەوتووە و، ئەوەش ئەوەندە بە ئاسانى ڕوونادات. ڕاستە شەڕ ئەبێت، بەڵام ناکرێت خەڵک بەو شێوەیە بکەن، کە ئەمە ئەبێت بە هۆى گرانى لە ناو بازاڕ .
بەداخەوە خەڵک متمانەى بە حکومەت نەماوە ، حکومەت ئەبێت لیژنەى تایبەتى ئامادە بکات بۆ دانانى نرخى شت و مەک تا هەر کەسە و بە ویستى خۆى نرخى شتەکانى دانەنێت و بە دڵى خۆى یارى بە گیرفانى ئەو خەڵکە بکات ، خەڵک حکومەتێکى ئەوێت لەم سەرى وڵات بۆ ئەو سەرى وڵات تەنها یەک بێت نەوەک لە دوکانێکەوە بۆ دوکانێکى تر نرخەکان زۆر جیاواز بن ڕاستە پێ ئەوترێت بازاڕى ئازاد بەڵام نرخەکان لە یەکەوە نزیک بن باشترە نەوەک ئەوەى کە ئێمە ئەیبینین لە بازاڕ کە جۆرێک لە پەرپوتى و بەڕەڵایى پێوە دیارە.
خەڵکیش ئەبێت وابکەن شتەکان جێگربێت ، ناکرێت چەند کەسێک دەنگۆی گرانى و ماڵ وێرانى بڵاو بکەنەوە لە ناو بازاڕ جا بەهۆى ئەوە بێت کە شتێکیان دەست بکەوێت یان ترس و دڵەڕاوکی بخەنە دڵى هاوڵاتیانەوە کە ئەم زۆر جار ئەبینین کە چەند کەسێک وەک باند ئیش ئەکەن بۆ ئەوەی ترس و دڵە ڕاوکێ بڵاو بکەنەوە تا خۆیان قازانج وەربگرن لەو بەشەى کە هەیانە ، خەڵک نابێت ئەوەندە چاوچنۆک بێت کە خواردنى چەند مانگێک بباتەوە ئەمەش ئەبێتە هۆى گرانى لە وڵات، کە تەنها هەژارەکان تێدا زیانمەندى یەکەمن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت