erdogan

عیماد عەلی: ئەردوگان لە رزگارکردنی موسڵ پلانی ( بی ) بەکاردێنێت ؟

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

دیارە پلانی ئەی بۆ ئەردوگان نوچووە سەر کە بریتی بوو لە بەشداریکردنی هێزەکانی تورکیا لە بەعشیقە و چەندین سەربازگەی تر لە دەوروبەری و، حەشدی نیشتیمانی سەر بە ئەسیل نوجەیفی شێخی بەرماڵی ئەردوگان لە شەری رزگارکردنی موسڵ. بەڵام وا دەرکەوت کە لە سەرەتاوە هیچ بوارێکیان بەم پلانەنەداوە و بە تایبەتی لە لایەنئەمریکاوە رێگەیان لێگراوە کە بە تاکە جەندرمەیەکیش بەشداری بکات لە کاتی دەستپێکردنی پرۆسەکە، بەڵام دواتر بەهەر شێوەیەک و ناوێکیش بێت خۆی لەقەرەی ئەم ئامانجەی دەدات.
بۆیە، وەک خۆی پێشتر رایگەیاند، ئەردوگان پشت بە پلانی ( بی ) دەبەستێت، کە بەو پێیو و هەندێک ناوەندی ستراتیجی جیهانی بڵاویان کردۆتەوە، دەیەوێت شوێن پێیەک بۆ داعش لە بەشێکی پارێزگای نەینەوا بە یارمەتی هێزی تورکیا بهێڵێتەوە و دواتر بە هەمان شێوەی سوریا و بە جوڵەیەک لە قۆناغێکی دیاریکراو لە کتوپرێک و بە زەمینەسازی بیەوێت زۆنی ئارام بە قسەی خۆی لە باکوری عیراقیش بسەپێنێت بە تایبەتی بە پاساوی هێرشکردنی پەکەکەوە، لەمەشدا وا دەردەکەوێت کە هەموو جموجوڵەکانی تورکیا بۆ ئەوە بێت موسڵ لە سوریا دابرێت و بتوانێت کۆنترۆڵی پەیوەندی و هاتوچۆی نیوان بەشەکانی کوردستان بکات و، تەنها مەبەستی لێدانی بەرژەوەندیەکانی کوردە لە و ناوچانەدا . بۆیە پلانی ( بی ) خۆی لە پشتگیری هێزەکانی داعش دەبینێتەوە بە نهێنی و بەهەر ناوێکەوە بێت لەگەڵ هێزی بەناو حەشدی نیشتمانی لە روبەرێکی گونجاودا هاوکاربن، کە دواتر بەو بۆنەیەوە مەبەستی خۆی جێبەجێ بکات . زۆرینەی چاودێران لەوباوەرەدان کە شوێنە تورکمان نشینەکانی دەوروبەری موسڵ بۆ ئەو پلانە قێزەونەی بەکار بێنێت و باشترین جێگاش بۆ ئەو مەبەستە بەکارهێنانی شاری تەلەعفەر و دەوروبەری و چەندین وردە شارۆچکە و دێهاتی ترە کە لەوێوە پلانە درێژخایەنەکەی جێبەجێ بکات، سەرەتا بە توانا و ئیماکنیاتی مادی خۆی و بیروعەقڵ و رەفتار و کردەوەی داعش و هێزە هاوپەیمانەکانی و، دواتر مەرجەکانی خۆی فەرز بکات لەسەر هەمووان لەوانەش پارتی دیموکراتی کوردستان و پاڵنانی بۆ هاوکاری لە شەرکردن دژی پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی گەورەی ئامادەکراودا . بۆ جێبەجێ کردنیئەو پیلانەی بە پاساوی بونی هێزەکانی پەکەکە لەم ناوچانەوە تاوەکو تەنانەت دەیەوێت دەست درێژی بکاتە سەر قەندیلیش . لەو بارەوە پارتی چەند هاوکاری دەبێت، ئەمەش لەسەر مانەوەی بەرژەوەندیەکانی پارتی وەستاوە کە چەند وابەستەیی بە تورکیاوە دەمێنێت و دوور دەبێت لە لایەنە عیراقی و کوردستانیەکان، ئەمەش رۆژگار بۆمان دەریدەخات .بەڵام پێویستە لەم بارەوە سەرەرای ئەوەی هێزە کوردستانیەکان بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێشتنەوەی پارتی لە بازنەی کوردستان بخەنەگەر و زیاتر پاڵ بە پارتیەوە بنێن کە لە ناوەندی عراقەوە نزیک بێت و پەیوەندیەکانیان ئاسایی بکەنەوە، هەر هیچ نەبێت بۆ زیاتر ملکەچ نەبون بۆ تورکیا و هاوکارری نەکردنی بۆ وەستان دژی بەرژەوەندیە باڵاکانی کورد، لەگەڵ قازانجە ئابوری و سیاسیەکان بۆ کوردستانی باشوریش لەم وەزعەیدا کە قەیرانی ئابووری جوڵەی لەکوردستان بریوە.
بۆیە پێویستە لەسەر هەمووان لەم کاتەدا هەر هیچ نەبێت پارتی ناچار بکەن کە لە جێبەجێ کردنی پلانی (بی ) ی تورکیا هاوکار نەبێت ئەویش بە :
A – هەوڵدان بۆ نزیککردنەوەی لە لایەنە سیاسیەکانی کوردستان ومانەوەی لە روبەری کرودستانی و دورخستنەوەی لە رەفتاری پاشکۆیەتی تەواو بۆ تورکیا و، بواردان بۆ هێشتنەوەی لەم پێگەیەی کە لە گرێژنە دەرنەچووە لە رەفتارەکانیداتاوەکو ئەم ساتەش.
B – هەوڵدان و یارمەتیدانی بۆ نزیککردنەوە و رێککەوتنی لەگەڵ بەغدادا، بۆ دوورخستنەوەی لە تورکیا بە رادەیەک تاوەکو بەیەکجاری خۆی نەخاتە باوەشی و ، بۆ ئەوەی زیاتر ملکەچی داواکاری و فەرمانەکانی نەبێت و بە ئاسانی یارمەتی جێبەجێکردنی پیلانەکانی نەدات و خۆی لە پلانی ( بی ) ی تورکیا دوور بخاتەوە .
C – لە پرسە نێوخۆییەکاندا بە شێوەیەک مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت لە پێستی خۆی دەرنەچێت و، بەهەر جۆرێک بێت ناچارنەکرێت رەفتاری نابەجێ و هەڵەی گەورەتر و خیانەتی لە جۆری 31 ئاب دووبارە بکاتەوە.
هەوڵێکی هەمەگیر بدرێت بۆ نزیکبونەوەی لایەنە سەرەکیەکانی کوردستان، پارتی و یەکێتی و گۆران بۆ خستنەوەی دەسەڵاتی کوردستان بۆ سەر سکەی خۆی هەر هیچ نەبێت بەکەموکورتیەکانی پێشویەوە تاوەکو لەم قۆناغە بە سەلامەتی دەپەرینەوە، ئەمەش بە یارمەتی و نەرمی نواندنی گۆران و یەکگرتویی بەک بریاریی یەکێتی دەبێت لەم کاتەدا.
بۆیە لەم کاتەدا بە خوێندنەوەی پێشهاتەکان و مەرامە درندەییانەکانی تورکیا، ئەرکی زۆر دەکەوێتە سەر سەرجەم هێزەکانی کوردستان بەسەرجەم بەشەکانیەوە بە تایبەتی هێزەکانی کوردستانی باشوور و پەکەکە و یەپەگە، کە چاو لە زۆر بەرژەوەندی بچوکی حزبی داخەن و ئەم قۆناغە و پێداویستیەکانی بخوێننەوە و بە لە خۆبردووی لەهەڵەی یەکتر خۆشبن کە گەورەییە بۆ هەر یەکەیان بەرژەوەدی میلەت بخاتە پێش بەرژەوەندیەکانی خۆیەوە بە کردەوە نەک تەنها بە لێدوان و بانگەشە، ئەگینا تەنها تورکیا و وڵاتانی داگیرکەر قازانج دەکەن و بەس.