ئەسعەت قەرەداخی: پەندی ڕۆژگار.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئێتاليايی ئۆريانا فاڵاچی Oriana Fallaci ( 1929-2006 ز )، ناسرابوو بەوەی کە ديمانەی لەگەڵ زۆر لە سەرکردەكانی جيهاندا كردووە. لەوانەيش وينستۆن چەرچل سەرەك وەزيرانی بەريتانيا. لێی دەپرسێت:
چۆن توانيتان ساڵانێكی زۆر وڵاتی هيندستان داگيربكەن، كەجی ئيرلەند لە لاتانەوەيە نەتانتوانی داگيری بكەن.
چەرچل لە وەڵامدا دەڵێت: لە سياسەتماندا پێويستيمان بە دوو شت هەيە.
زۆرينەی نەزان & كەمينەی خۆفرۆش
ئەم دوو شتەمان لە ئيرلەند بەدیم نەكرد
كە ئەمە دەخوێنمەوە، تەوس دەمباتەوە و خەياڵ دەمگەيێنێتە کەشکەڵانی فەلەك و لەپر دەمداتەوە بە خاكدا. ئەو خاکەی کە پێيدەڵێم كوردستان و هەازاران ساڵە هەيە و كوردی تێدا دەژی. سەدان ساڵە خەبات، ڕاپەڕين، بەرخودان ، شۆڕش دەكات و شۆڕش بەرپادەكات بۆ ئازادی و سەربەخۆيی، دەگەينە لوتكەی سەربەخۆيی و هەر ئەوە دەمینێت فوو بەو ناوە پيرۆزەدا (سەربەخۆيی) بکەين لەپڕ وەك ياری ماروپەيژەی منداڵان دێينەوە سەر: دەست بێنەو ئاوبشۆ (نەوەك ئاوبێنەو دەست بشۆ).
لە خۆم و دۆستانی خۆشەويم دەپرسم: داخۆ ئێمەی كورد تا چ ڕادەيەك ئەو گوزارەيەی چەرچل دەمانگرێتەوە، لەكاتێكدا تا ڕادەيەك ڕای وابوو كە كورد دەبێت وڵاتێكی سەربەخۆی هەبێت، بەڵام پاشقولێك لەو ڕايەی گيرا… بۆ؟. چونكە……….

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت