بەرهەم کادار: گۆڕان لەنێوان شکستی مانەوەو, پاشەکشە لە حکومەتدا.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

هیچ پاساوێک بۆ مانەوە لەناو حکومەتدا نەماوە لە لایەن گۆرانەوە، یان دەکرێ بڵین ئایا هیچ پاساوێک ماوە بۆ مانەوە لەحکومەتدا؟ دەکرێت بەدەیان بەڵگە هەبێت لە حکومەتێکدا کەسەرکەوتو بیت بۆ ئەوەی لە ناویدا بمێنیتەوە، بەڵام حکومەتێکی شکست خواردو هیج پاساوێکیی نیە بۆ مانەوەی، ئەمە لەکاتێکدا دایە بزوتنەوەی گۆران لە بێ ئیرادەی یان لێ نەهاتوی یان هۆکاریک نیە کەپەیوەندی پێیەوە هەبێت کە رێگر بێت بۆ ئەوەی سەرکەوتو نەبێت لە حکومەتدا، ئەوە گۆران نیە کەسەرکەوتو نابێت لە حکومەتدا بەڵکو ئەوە جەند رێگریەکە کەناهێڵێت کاربکرێت لە ناو حکومەتدا یان ئەوە گۆران نیە کە ناهێڵێت حکومەت سەرکەوتو ىیت بەڵکو ئەوە هیزیکە کاناهێڵێت، سەرکەوتنو شکست لەئیمکانیاتدا بەدی دەکرێت، ئەگەر مادە یان دارای نەبو شکست نیە بەشێویەکی تر دەکرێت بڵێن ئەگەر داهات بۆ ناوحکومەت نەیەت چۆن دەکرێت هەڵسەنگاندن بۆ کاری ئەو حیزبە بکرێت لەحکومەتدا، بەڵام بەدەیان بەڵگە هەیە کە مانەوەی گۆران نە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانە نە لەبەرژەوەندی خودی حیزبەکەیە دەتوانین بلێین مانەوەی گۆران لەناوحکومەتدا لەبەرژەوەندی هەرحیزبێکە نەک گۆران، چونکە مانەوەی بەشدارو پشکی دەبێت لەحکومەتێکی شکست خواردووە, وەک.

یەکەم: پرسی کشانەوەی یان نەکشانەوە زۆر درەنگ بووە, چونکە لەکاتی دەرکردنی وەزیرەکانو رێگری کردن لەسەرۆکی پەرلەمان دەبو بزوتنەوەی گۆران لەحکومەت بکشایەوە، بەڵام بەمانەوەی لە ناو حکومەتێکی وەزیر دەرکراودا هیچ مانایەک بۆ مانەوە یان چاکسازی ناهاێڵێتەوە، چونکە بزوتنەوەی گۆران لەرێگەی بەکارهینانی هێزی تفەنگەوە کراوە ( بەئۆپۆزسیۆنێکی بەشدار لەحکومەتدا ) گرینگ ترین هەلویست لەم کاتەدا ئەوەیە کە بزوتنەوەی گۆران چاوی لەهیچ حیزبێکی تر نەبێت، بەوەی لە ناو حکومەدا دەکشێتەوە یان نا. چاوەرێکردن لەوەی چ حیزبێک هەمان هەڵوێستی دەبێت جۆرێکە لە نەنگی یان کەموکوری، چونکە بزوتنەوەی گۆران خۆی بجوک دەکاتەوە کە پێی وابێت بە دروست کردنی جۆرێک لەهاو هەڵوێستی دەسکەوتی زیاتری تیا دەبێت، یان فشاری زیاترە. بزوتنەوەی گۆران بەردەوام لەم کاتەدا دەیەوێت ئەو وەڵامەی دەست کەوێت، کە کشانەوە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانە یان مانەوە؟ دەیەوێت ئەوەبکات ئەگەر نەتوانێت هیچ گۆڕانکارییەک بکات، کەواتە مانەوەی چمانایەکی هەیە. یان دەکرێت بڵێن بونی چوار وەزیری دەرکراو لەحکومەتدا چ دەستکەوتێکی هەیە بۆ حیزب یان چ کارێکی پێدەرکرێت بۆ هاوڵاتی ؟
دوەم: ترس لەراگەیاندن/ بزوتنەوەی گۆران ترسێکی میدیایی گەورەی هەیە لە هەردو حیزبی یەکێتی و پارتی، بەو میدیا فراوانە زەبەلاحاوە پەیامی خیانەت و بێتوانایی بەگوێی هاوڵاتیاندا بدات لە کشانەوەی حکومەتدا بە هۆکاری ئەوەی لەشەری داعش داین، بەلام هەر لەشەریی داعشدا بو بزوتنەوەی گۆران دەرکراو، لەکاتی پێش شەری داعشدا بو، بەدەیان کردەوەی ناشیرین لەگەڵ ئەندام پەرلەمان و هاوڵاتیان دا دەکرا. دەتوانین بڵێن ئەوە پارتیە، کە لەیەکێتەوە فێر بووە چۆن شکۆی پەرلەمان ئەتک بکات، هەر یەکێتی نەبو بەهێزی سەربازیەوە چوە ناو ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی ؟
سێیەم: کشانەوە لە رێکەوتن نامە/ بزوتنەوەی گۆران لە کاتی ئەنجام دانی ڕێکەوتن نامەیەکدا، بەڵێنی گەورەو گرانی بەهاوڵاتیان دا کە هیچ نەبێت باری دارای شاری سلیمانی باش بکات لە ماوەیەکی زەمەنی کەمدا، بەڵام ئێستا پێنج مانگ تێپەریوە دوای سەردانی کردن بۆ بەغداو هاتنی عەبادی و سەردانی کردن بۆن ئێران بۆ فرۆشتنی نەوت، هیچ لە بابەتەکە نەگۆرا، جگە لە پەراویز خستنی گۆران لە لایەن یەکێتی هیج دەسکەوتێکی تری نەبووە، بەڵکو باشترین دەستکەوت بوە بۆ یەکێتی، جونکە فرۆشتنی نەوت بەقاچاخ هەر بەردەوامەو، لەهەمان کاتدا یەکێتی کاتی بەو رێکەوتن نامەیە بەرێ کردوە و،  ترسی هاوڵاتیانی شاری سلیمانی لە خۆی دور خستۆتەوە. ئەم خۆپیشاندانانەی کەدەکرێن هێندەی دژی حیزب دەکرێت هێندە دژی حکومەت نیە بەڵام ئەوەیە ناوی حیزب ناهینرێت لەم خۆپیشاندانانە ، چونکە دەڤەری سەوز داهاتی نەوەتەکەی لای یەکێتییە نەک حکومەت. لەلایەکی تر سەیرە بەلامەوە بزوتنەوەی گۆران بەئەندازەیەک خۆی بچوک بکاتەوە لەگەل حیزبێکی خاوەن چەکداردا،  ڕێکەوتن بکات لەکاتێکدا هیچ مەرجێکی زانستی سیاسی حیزبی تیانەبێت. ئیستا گۆران بوە بە (یەکێتیەکی بێ چەکداری بێ ئابوری) بچوک بونەوە بەمانا کۆمەڵایەتیەکەی نا، بەڵکو بەما سیاسیەکەی ناکرێت پاساوی ئەوە بهێنرێتەوە کە ئەمە سیاسەتە یان بەرژەوەندیە.
چوارەم / ئەنجام : گۆران کاری مێژوی لە سێ حالەتدا رودەدات ( گۆرانی کۆمەڵایەتی گۆرانی سیاسی گۆرانی ئابوری ) لەم کاتەدا ئەم جۆرە هەڵوێستە پێویستە لەکاتیکدا درەنگی لی هاتوە بەم کشانەوەیە مۆدێلی سیاسی کارکردن گۆرانی بەسەردادێت، هەروەک چۆن دەست پێشخەر بو لە دروستکردنی ئۆپۆزسێۆن، ئاواش دەست پێشخەر بێت لە کشانەوە لەحکومەتدا. ئەمەش لەپێناوی مۆدێلی کشانەوەدا نا،  بەڵکو لەبێناو دروستکردنی کلتوری سیاسی کشانەوە لەحکومەت. لەئەنجامی کشانەوەی بزوتنەوەی گۆران قەیرانی دارای و سیاسی و پەرلەمان چارەسەر نابن، جونکە قەیرانیکی ئابوری دروستکراو هەیە. هیچ یەکیک لەو ولاتانەی کە سەفارەت و قونسوڵیەتیان لێرە هەیە، بێ ئاگا نین لەوەی پەرلەمان پەک خراوە، ئاگادارن کە قیرانێکی ئابوری دروست کراو هەیە. بەم هەمو فشارەوە ئەگەر کشانەوەی گۆڕانی بێتەسەر، لای پارتی دنیا ئاخر نابێت و هیچ لەسیاسەتی خۆی ناگۆرێت هاوشێوەی ئۆپۆزسێۆنی جاران مامەڵە لەگەڵ گۆران دەکات. بەڵام ئەم جۆرە بریارەی گۆران بۆ ئاخر بون و نەبونی دنیا نیە، بەڵکو پەیوەندی بە سیاسەتی حیزبەکەوە هەیە.