ڤیان دوای شەهیدبوونی مێردەکەی خۆی کوشت و سێ منداڵی بێ ناز کرد.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکاری ئەم ڕاپۆرتە لە ڕۆژنامەی ڕێوان: فەریق هەبیب.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی رێوان، ژنێک پاش ئەوەی مێردەکەی لە هێرشەکەی 20 ی ئەم مانگەی سەر کەرکوکدا شەهید دەبێت دواتر خۆی دەکوژێت و سێ منداڵیان لە پاش جێ دەمێنێت.

ماڵپەڕی رێوان بڵاویانکردووەتەوە ” رۆژێك بەر لەوەی داعش پەلاماری چەند گەڕەكێكی كەركوك بدەن، ڤیان تاهیر نەجم (25 ساڵ) كە لەناو خانەوادەكەیدا بە” نیان” ناسراوە, لەگەڵ هاكاری مێردی ژیانێكی ئاساییان هەبوو لەگەڵ هەرسێ منداڵەكەیان. چەندین ئاواتیان هەبوو، لەوانە تەواوكردنی ئەو خانووەی كە سەرقاڵی درووستكردنی بوون و هێشتا تەواویان نەكردووە. ئۆتۆمبێلێكی تویۆتا كرۆلای 2016 شیان بەقیست كڕیبوو. بەنیازبوون مانگانە قیستەكەی بدەنەوەو لەبەهاریی داهاتوودا پێكەوە لەگەڵ براو خزمەكانی تردا وەكو ساڵانی پێشوو بچن بۆ سەیرانگا جیاجیاكانی كوردستان. بەڵام ئەمجارەیان بەئۆتۆمبێلێكی مۆدێل بەرز، نەیاندەزانی پاش چەند كاتژمێرێكی تر هەموو خەونەكانیان لەگەڵ خۆیان دەبەنە ژێر گڵەوە.
ماڵپەڕەکە بڵاویشی کردووەتەوە: هاكار & ڤیان جگە لەوەی ژن و مێرد بوون، پورزای یەكتریش بوون، سێ منداڵیان لەدوای خۆیان بەبێ ناز جێهێشتووە، هونەر 6 ( ساڵ)، هێرۆ 5 ( ساڵ)، ئاریان ( كەمتر لە دوو ساڵ.
رائید سەباح كەئەفسەری فەوجی كاكەییەكانی سەر بەهێزی پێشمەرگەیە ڕایگەیاندووە: راستە لەدەستدانی ئەو دوو ئازیزەمان كارەساتێكی زۆر گەورەیە، بەڵام لەوە گەورەتر جێهێشتنی مناڵەكانیانە، ئەمڕۆ لەناو پرسەكەداو لەكاتی نانخواردندا هەموو مناڵەكان لای دایك و باوكیان بوون، تەنها مناڵەكانی ڤیان و هاكار نەبێت بەتەنها بوون، دیمەنێكی زۆر دڵهەژێن بوو، راستە كەسوكارەكانمان هەوڵدەدەن مناڵەكان لەخۆیان بگرن و نازیان بدەنێ، بەڵام هەرگیز جێی دایك و باوكیان بۆ ناگرنەوە.

س – ش

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت