ئامارە تەکاندەرەکانی خۆرهەڵات

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەعەرەبییەوە بۆ کوردی: هەورامان عەلی

موشی دایان وتی: عەرەبەکان ناخوێننەوە، گەر بشخوێننەوە لێی تێناگەن، گەر لێشی تێبگەن کاری پێناکەن، گەر کاریشیان پێکرد، بەردەوام نابن!

تەماشایەکی ئەم ئامارانە بکە تا ڕاستی ئەو وتەیەت بۆ دەرکەوێت!
بەپێی ئامارەکان تاکێکی ئەوروپی لە ساڵێکدا 35 کتێب دەخوێنێتەوە ، بەڵام عەرەبەکان بە 80 کەسیان یەك کتێب لە ساڵێکدا دەخوێننەوە! بەم پێیە بۆ ئەوەی 35 کتێبێک لە ساڵێکدا بخوێندرێتەوە ، پێویستمان بە 2800 مرۆڤی عەرەبی دەبێت! بۆئەوەی چل کتێب بخوێندرێتەوە پێویستمان بە 3200 مرۆڤی عەرەب دەبێت!
کەوایە یەك تاکەکەسی ئەوروپی ئاستی ڕۆشنیری لە 2800 تاکی عەرەبی زیاترە!
دەبێت زۆر گەشبین بین بەرامبەر ئەم ئامارە تەکاندەر، بەپێی ئامارەکانی یونسکۆ لە ساڵی 1991 دا هەموو ولاتانی عەرەبی 6500 کتێبیان بەرهەم هێناوە لەکاتێکدا لە ئەمەریکای باشوور ئەو ژمارەیە 102000 و لە ئەمەریکای لاتین و ناوچەی کاریبی 42000 .
بەرینایی کارەساتەکە لێرەدا نیە، پرسیارەکە ئەوەیە ئەو کتێبانە چین لەوێ دەنوسرێن و دەخوێنرێنەوە و ئەوانەی لای ئێمەش چین؟! پرخوێنەرترین کتێبەکانی جیهانی عەرەبی قورئان و دیارترین کتێبە نوسراوەکان تەفسیرەکانیەتی.
یابان ساڵانە 30 ملیۆن لاپەڕە وەردەگێرێتە سەر زمانی یابانی، ئەوەی لە ولاتانی عەرەبیدا وەردەگێردرێت یەك لەسەر پێنجی ئەو کتێبانەن کە ولاتێکی وەك یۆنان لە سالێکدا وەردەگێردرێت! دەرەنجام بەم شێوەیەیە:
ئەوەی لەسەردەمی مەئمونەوە تا سەردەمی ئێستامان وەرگێردراوە 100000 کتێبە کە ئەم ژمارەیە یەکسانە بە ژمارەی ئەو کتێبانەی لە ساڵێکدا بۆ نمونە لە ئیسپانیادا وەردەگێردرێتە سەر زمانی ئیسپانی!
بە بەراوردێکی ساکار دەردەکەوێت کە چ جیاوازیەك لە نێوان جیهان و ولاتانی عەرەبیدا هەیە، لە نیوەی دووەمی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا کەمتر لە کتێبێت بۆ ملیۆنێك عەرەب وەردەگێردرا لە کاتێکدا لە هەنگاریا 519 و لە ئسپانیا 920 کتێك وەردەگێردرا! بۆ ئەوەی لە بێ فەرهەنگی ئەم خەلکە بگەیت با شتێکی تریش باس بکەین . ئەو کتێبانەی لە جیهانی عەرەبیدا چاپ دەکرێن ژمارەیان لە نێوان 1000 تا 5000 نوسخە تێناپەڕێت لە کاتێکدا ئەوانەی لەخۆرئاوا چاپ دەکرێن لە چاپی یەکەمیاندا لانی کەم لە نێوان 50000 تا 100000 نوسخە دایە!
ڕاستیەکی تریش هەیە دەبێت بیزانین، لە کۆیی ژمارەی دانیشتوانی ولاتانی عەرەبی کە 333 ملیۆن بەسن بە پێی ئاماری ساڵی 2007 زیاتر لە 100 ملیۆنیان نەخوێندەوارن، نەخوێندەوارانی جیهان کەسانێکن کە نازانن ئایپاد و ویندۆز بە کار بهێنن، نەخوێندەوارەکانی ئەمان نازانن ناوی خۆیان بنوسن! لەکاتێکدا بڕی تێچوی فێرکردنی خوێندەواری بنەرەتی تەنیا پێویستی بە 6 ملیار دۆلارە ساڵانە، کەچی ئەو ولاتانە ساڵانە 1100 ملیار سەرفی تروتفاقی جەنگی و 300 ملیار بۆ ڕاگەیاندن و 500 ملیاریش خەرجی توتن و جگەرە دەکەن!

خوشك و برای ئازیزم دڵی خۆتان خۆش مەکەن، ئێمە کۆیلەو ژێردەستەی ئەمانەین !
ئێستا حالی بویت ئێمە لە کوێ شارستانیەتی مرۆڤایەتیدا لەنگەرمان گرتووە؟!

سەرچاوە/ raseef22.com

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت