ژیلوان شۆڕش حەمەساڵح: مەترسیەکانى ئیسلامى سیاسى لە سەر هەرێمى کوردستان.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

چەمکى ئیسلامى سیاسى نزیکەى سێ دەیە لەمەو پێش بوو بە زاراوەیەکى باوى نێو میدیا نێودەوڵەتیەکان. هەندێک جار ئەم چەمکە بۆ ئیسلامى بەسیاسى کراو، یاخود شرۆڤەى سیاسى بۆ ئیسلام بەکار دەهێنرێت و، وا وێناى دەکەن، کە ئیسلام لە بنچبنەدا سیاسى نیەو رەهەندى سیاسى بەسەردا سەپێنراوە.
لەڕاستیدا ڕاى جیاوازمان هەیە سەبارەت بە سەرهەڵدانى ئیسلامى سیاسى، هەندێک بنەڕەتەکەى دەگەڕێننەوە بۆ سەردەمى خەلافەت.
زاراوەى ئیسلامى سیاسى وەک ووشە دواى نەمانى دەوڵەتى ئالى عوسمان و دروست بوونى ئیخوان موسلیمین هاتە نێو فەرهەنگى نوێى سیاسیەوە، بەڵام بەکردەوە تێکەڵ کردنى دین و سیاسەت مێژووەکەى زۆر کۆنەوە، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى حکومڕانى خەلیفە لە جیهانى ئیسلامدا لە بەر ئەوەى خەلیفە حاکمی باڵادەست و بەڕێوبەرى هەموو بوارەکانى ژیانى سیاسى وکۆمەڵایەتى وئابورى خەڵک بووە ئەو مەرجەعى دینى و دونیاى بووە.
ڕایەکى ترمان هەیە کە پێى وایە ئیسلامى سیاسى وەک فکرو رێباز دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاى سەدەى نۆزدەو سەرەتاکانى سەدەى بیستەم. ئیسلامى سیاسى وەک فکرو ڕێباز وو بزوتنەوە لەکۆتاى سەدەى نۆزدەوە، وەک کاردانەوەیەکى ناکۆک و دژ بەرامبەر بەفکرو کەلتورو مەعریفەو شارستانیەتى ڕۆژئاوا لە جیهانى ئیسلامیداو کارلێک کردنیان لە سەر جیهانى ئیسلامى سەرى هەڵداوە و کەوتۆتەوە بەرەنگار بونەوەیەیان لەم ڕووەوە ئەرکى سەرەکى خۆى لە ڕووبەڕوو بونەوەو بەرپەرچدانەوەى ئەوچەمکە ڕۆژئاوایەنەدا بینیوەتەوە، ئەو چەمکانەیان لە جیهانى ئیسلامیدا بەنامۆ و شاڵاوى دڕندانەى کەلتورو مەعریفەى ڕۆژئاواى بەسەر کەلتورو مەعریفەو شارستانیەتى ئیسلامدا ناساندووە ئیسلامى سیاسى وەک دیاردەیەکى فیکرى لەکۆتاییەکانى سەدەى نۆزدەو دیاردەیەکى سیاسى لە بیستەکانى سەدەى بیستدا، پێویستیەتى مێژووى خۆى لە پاراستنى ناسنامەو کەلتورو مەعریفەى ئیسلامیدا نیشانداوە.
ئیسلامى سیاسى لە هەرێمى کوردستان لەگەڵ بزاوتە ئیسلامیەکان دروست بووە. من لێرەدا پێم باشە، کە باسى ئیسلامى سیاسى بکەم لە دواى ڕاپەرین، کە ئەو کات چەندین حیزبى سیاسى ئیسلامى دەردەکەون و رۆڵ دەگێڕن لە ڕاستیدا، ئەو کاتە لە بەر بوونى شەرى ناوخۆ، مەترسى ئەم حیزبە ئیسلامیەنەمان نە ئەزانى. بەڵام دواى 2003 ئەو راستیەمان دەورکەوت کە ئەم حیزبانە تیرۆر دروست دەکەن و مەترسى گەورەن.
ئەم حیزبانە لەلایەن ووڵاتانى تورکیاو ئیران و سعودیە و ئیمارات و چەندین وولاتى ترەوە هاوکارى دەکرێن، کە ئەم ووڵاتانە بنەماى دروست بوونى تیرۆرن.
حیزبە ئیسلامیە سیاسیەکان لیرە مەترسى گەورەن لە سەر پرسە نەتەوەییەکانى کورد بۆنمونە یەکگرتووى ئیسلامى سەرکردە باڵاکانى بە شان و باڵى تورکیادا هەڵدەدەن. ئەمە لەکاتێکدایە، کە تورکیا بە بەردەوامى گەنجانى کورد دەکوژێت و، مەترسین بۆ سەر بابەتە نەتەوەییەکان.
هەندێکى تر لە پارتە سیاسیە ئیسلامیەکان، بوونەتە هۆى دروستبوونى تیرۆرو چەندین نمونەمان هەیە، کە ئەم پارتانە کادرەکانیان پەیوەندیان لەگەڵ ئەلقاعیدە و بەرەى نوسرە و داعش و چەندین گروپى تر هەیە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت