زه‌به‌نگ بەهادین: توركیا له‌ زه‌ماوندایه‌ یان له‌ زه‌لكاودایه‌ ؟

ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ ئه‌یبینین توركیا په‌لى بۆ هه‌موو ئاراسته‌كان كێشاوه‌ , ئه‌وه‌تا له‌ سوریا هێزى بردۆته‌ ناو سوریاوه‌و هه‌ره‌شه‌ى په‌لامارى ره‌ققه‌ ده‌كات و به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ پاش ئاشت بوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ روسیا […]
سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ ئه‌یبینین توركیا په‌لى بۆ هه‌موو ئاراسته‌كان كێشاوه‌ , ئه‌وه‌تا له‌ سوریا هێزى بردۆته‌ ناو سوریاوه‌و هه‌ره‌شه‌ى په‌لامارى ره‌ققه‌ ده‌كات و به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ پاش ئاشت بوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ روسیا گڵۆپى سه‌وزى بۆ هه‌ڵكراوه‌ بۆ چوونه‌ ناو سوریا , كه‌ پاش چوونه‌ سه‌رچۆكى توركیا بۆ روسیاو سه‌ردانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ روسیا ملى بۆ داواكارىیه‌كانى روسیا كه‌چ كرد و سه‌رى بۆ شۆركردن  له‌ دواى ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندى یه‌كانى سوریا و روسیا ئاشت بوونه‌وه‌یكى به‌ خۆیه‌وه‌ بینى و روسیا ئێستا پشتگیرى توركیا ئه‌كات به‌ڵام له‌ ئاست به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كانى خۆیدا . ئه‌بینین ئه‌وه‌ى توركیا ده‌یه‌وه‌ێت زیاتر كردنى پێگه‌ى خۆیه‌تى له‌ ناو سووریاداو  له‌ هه‌مان كاتدا لێدانى كوردانى رۆژئاوایه‌  له‌و ناوچه‌یه‌و كه‌م كردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى یه‌په‌گه‌و كورده‌كان له‌و هه‌رێمه‌ فیدراڵى یه‌ى پێكیان هێناوه‌ هه‌وڵدانه‌ بۆ نه‌هێشتنى دۆزى كورد له‌ سوریا  . له‌ عێراقیش هاتنه‌ ناوه‌وه‌ى سوپاى توركیا بوونى هه‌یه‌و له‌ ناوچه‌ى باشیك و سه‌ر سنوره‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق , له‌م چه‌ند رۆژانه‌ى دوایشدا هێزى زیاترى بۆ سه‌ر سنوره‌كانى عێراق ناردووه‌  و رۆژانه‌ش هه‌ره‌شه‌ى به‌شداریكردنى شه‌رى رزگاركردنه‌وه‌ى موسڵ ده‌كات . ئه‌وه‌تا له‌ دواین لێدوانى به‌رپرسه‌كانى توركیادا ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر رێگه‌مان نه‌ده‌ن به‌شدارى شه‌رى موسڵ بكه‌ین ئه‌وا پلانى بى به‌كار ده‌هێنین , وه‌ك بینیمان ئه‌وهێرشه‌ى داعش كردى بۆ سه‌ر فه‌رمانگه‌كان و بنكه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى عێراقى له‌گه‌ركوك توركیا بوونى راسته‌وخۆى هه‌بووه‌ له‌و هێرشه‌دا به‌ پێ ى دانپێدانانى دیله‌كانى داعش كه‌ ده‌ستگیر كراون, به‌ شێوه‌یه‌كى ئاشكرا توركیا هاوكارى داعشى كرد بۆ چوونه‌ ناو كه‌ركوكه‌ وه‌ ئامانجى تێكدانى ره‌وشى كه‌ركوكه‌و وه‌ك په‌ستانێك به‌كارى دێنێ بۆ رێگه‌ پێدانى تا بتوانێت به‌شدارى شه‌رى موسڵ بكات .

له‌ دوا سه‌ردانى به‌رپرسانى ئه‌مریكا بۆ توركیا هه‌ر له‌ ئه‌نقه‌ره‌وه‌ وه‌زیرى به‌گرى ئه‌مریكا به‌شدارىكردنى توركیایى له‌ شه‌رى موسڵدا راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده‌ له‌ پاش سه‌ردانى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا بۆ عیراق، له‌ دواى سه‌ردانى بۆ توركیا سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق عبادى به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تى كرده‌وه‌ كه‌ توركیا به‌شدار بێت له‌ رزگاركردنه‌وه‌ى موسڵدا. ته‌نانه‌ت ئه‌ڵێن، كه‌ وه‌زیرى به‌گرى ئه‌مریكا به‌ توره‌یى عبادى به‌ جێهشتووه‌. وه‌ رۆژانه‌ شه‌ره‌ قسه‌ى نێوان عیراق و توركیا ئه‌بینین له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌  به‌رامیه‌ر ده‌سه‌ڵاتداررانى عێراقى و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عێراق به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌شداریكردنى توركیا ره‌ت ئه‌كاته‌وه‌ به‌ڵام دواجار توركیا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات به‌شدار ئۆپراسێونى رزگار كردنه‌وه‌ى موسڵ بكات .

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ له‌ ناوخۆى توركیا حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌كه‌په‌ ئه‌وه‌نده‌ى تر دۆخه‌كه‌ى له‌ خۆى ئاڵۆزكردووه‌و رۆژانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌ كێشه‌كان قوڵ ده‌كاته‌وه‌، تا كار گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ى له‌ دواین كارى دا هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په‌ى ده‌ستگیر كردوه‌و، چه‌نده‌ها ده‌زگارى راگه‌یاندنى سه‌ر به‌ هه‌ده‌په‌ى داخست. هه‌روه‌ها به‌ هه‌زاره‌ها خه‌ڵكى توركیایى بێ كار كردووه‌و له‌سه‌ر كاره‌كانى لایبردوون، به‌ بیانووى به‌شدارى كوده‌تا و، له‌وێشه‌وه‌ ده‌رگایه‌كى ترى نا سه‌قامگیرى ناوخۆى توركیایى كرده‌وه‌. رۆژانه‌ش ئه‌بینین شه‌رى توركیا و په‌كه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌و ئه‌مه‌ش بارى توركیایى ئاڵۆزتر كردوه‌ .

سه‌ره‌نجام ئه‌بینین توركیا كه‌وتۆته‌ نێو زه‌لكاوه‌و , ئه‌وه‌تا له‌ سوریا قاچى چۆته‌ زه‌لكاوێكه‌وه‌ كه‌ زۆر قورسه‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ى، له‌ هه‌مان كات دا سه‌رلێشێوایى پێوه‌ ده‌ره‌ده‌كه‌وێت له‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ روسیا و، ته‌ڵاق دانى ئه‌مریكا و ناتۆ یان مانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كه‌ به‌ ئاشكرا پشتگیرى یه‌په‌گه‌ ده‌كات له‌ سوریا . له‌ عێراقیش له‌ زه‌لكاوێكى تردا قاچى داناوه‌ كه‌ سه‌رنجامه‌كه‌ى به‌ زره‌ره‌ى خۆى ده‌شكێته‌وه‌ چونكه‌ نه‌عێراق و نه‌ئێران رێگه‌ ناده‌ن توركیا جێ پێى خۆى بكاته‌وه‌ له‌ مووسل  دا . له‌ ناوخۆى توركیاش ئه‌و زه‌لكاوه‌ى توركیا خۆى تێخستوه‌ هیچى له‌م دووانه‌ى تر كه‌متر نى یه‌، بۆیه‌ ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ روو، توركیا ئه‌مرۆ كه‌وتۆته‌ زه‌لكاوێكى زۆره‌وه‌و، هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ى به‌ سه‌ركه‌وتووى ئه‌سته‌مه‌ و، سه‌ره‌نجامه‌كه‌ى به‌ زه‌ره‌ى توركیا ئه‌شكێته‌وه‌و، هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشتگیرى توركیا ئه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ش زه‌ره‌مه‌ند ده‌بن. له‌ ناوخۆى هه‌رێمه‌كه‌ى ئێمه‌ش ئه‌وه‌ى زه‌ره‌مه‌نده‌ له‌م كارانه‌ى توركیا خه‌ڵكى بێده‌سه‌ڵاته‌و، ئه‌و خه‌ڵكه‌یه‌ كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌گادار بێت، په‌یوه‌ست نامه‌یه‌كه‌ په‌نجا ساڵى مۆركراوه‌، كه‌ جگه‌ له‌ به‌دبه‌ختى هیچ سودێكى بۆ خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ نه‌بووه‌.ئێستا ئه‌بینین توركیا به‌ دوو ده‌ست سێ شووتى هه‌ڵگرتووه‌،  ئاكامه‌كه‌شى هه‌رسێ شوتى یه‌كه‌ى له‌ده‌ست ئه‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌و ئه‌شكێت، ئه‌وه‌ش ئه‌شكێنێ كه‌ خۆى به‌و شوتیانه‌وه‌ هه‌ڵواسێوه‌ .

 

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
زەبەنگ بەهادین

ئەرشیڤی بەڕێز: زەبەنگ بەهادین