شاخەوان برایم عەبدوڵڵا: ترامپ لەسەر حەقە لە دژایەتیکردنی موسڵمانان؟

تیرۆری موسڵمانان و رەتکردنەوەی کورد بە نموونە. کورد وەک بونەوەرێکی بە زۆر کراو بە موسڵمان لە سیاسەت و زۆر شتدا بە سۆز یان عاتیفە بیر دەکاتەوە، ئێستا زۆربەی دژی ترامپ […]
سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

تیرۆری موسڵمانان و رەتکردنەوەی کورد بە نموونە.

کورد وەک بونەوەرێکی بە زۆر کراو بە موسڵمان لە سیاسەت و زۆر شتدا بە سۆز یان عاتیفە بیر دەکاتەوە، ئێستا زۆربەی دژی ترامپ قسە دەکات، گوایە دژە موسڵمانە، لەکاتێکدا خودی کورد لە لایەن موسڵمانی راستەقینەوە بە درێژایی مێژووی ئیسلام غەدری لێدەکرێت و مافەکانی پێشێلدەکرێن، رێگەی نادەن لە چوارچێوەی کیانێکی سەربەخۆدا بژیەت، هەڵبەت بەشێکی سەرەکی خەتاکە بۆ کورد خۆی دەگەڕێتەوە، چونکە ئەوەندەی هەڵوێستی بەرانبەر خۆی هەیە و بۆ بڕاکەی ئازایە، بەرانبەر نەیارەکانی بێهەڵوێستە، تاوەکو شەقێک دەوەشێنێت، چەندی بەر دەکەوێت، ئەو شەقەی ئێستا پێشمەرگە و شەڕڤانان لە بنە گوێی داعشی دەوەشێنن، باشترین شەقی کوردە لە نەیارە سیاسی و ئایینیەکانی دەوەشێنێت، چونکە ئەوە کوردە بە زۆر خاکی داگیرکراوە و کراوە بە موسڵمان، بەڵام هێشتا لێشی رازیی نین، کەس نازانێت لەشکری سیاسی و ئایینی ئیسلام چیان لە کورد دەوێت! ئاخر خاک و ئایینی کوردان داگیرکراوە و هێشتا ناهێڵن بە ئارامی بژین، رۆژێک سەدام ئەنفال و کیمیاباران و رۆژێک ئەسەد سڕینەوەی ناسنامە و ڕۆژێک ئێران تیرۆر و لە سێدارەدان و رۆژێک ئەردۆغان کوشتن و زیندانیکردنی کوردان ئەنجامدەدەن و هیچ وڵاتێکی ئیسلامیش هەڵوێستی نییە.
ئاخر ترامپ لەسەر حەقە، مەگەر ئەوە موسڵمانەکان نین جگە لە کاری تیرۆریستی و ململانێی مەزهەبی و کردەوەی نا مرۆیی، خاوەنی هیچ بەهایەکی مرۆیی دیکە نین، ئیسلام بەردێکی لەسەر دیواری شارستانێتی جیهانی دانەناوە، جگە لە داگیرکاری و تێکدان نەبێت، حیزبەکەی هیلاریش چەندین ساڵە سەیری تاوانکارییەکانی رۆژهەڵات و وشرمرخەکەی سووریا دەکات و نەیتوانیوە بەر بەو هەموو تاوانکارییە بگرێت، ئەمە لە لایەک لە لایەکی ترەوە ئێمە ئەزموونی هیلاریمان دیوە، ژنێک جگە لە پۆزلێدان چاوەڕێی ئەوەی لێ ناکرێت هیچی دیکە بکات، کۆپیەکی لاوازی ئۆباما دەبێت و ئیدارەی شەڕ و ململانێکان دەدات بۆ ئەوەی ئاڵۆزییەکان روو لە ئەمەریکا نەکەن، بەڵام ترامپ بەوە ناسراوە کە کەسێکی راشکاوە و کەمتر موجامەلە دەکات، خۆ ئەگەر ئەویش بە درۆ بیگوتبایە ئیسلام ئایینی پێکەوەژیانە ئێستا ئێمەی کورد و عەرەب دژایەتیمان نەدەکرد، بەڵام ئایا ئیسلام ئایینی ئاشتەواییە؟ هەڵبەت وەڵامی ئەو پرسیارە لە سەیرکردنی یەک کاتژمێری تیڤییەکاندا دەدرێتەوە کە ئیسلام جگە لە ماڵوێرانی و کۆمەڵگەگەلێکی نەخۆش و توندوتیژ هیچی دیکەی بەرهەم نەهێناوە، مەگەر رۆژانی هەینی گەورە و بچووکی موسڵمانان ناچنە مزگەوت و بانگەشەی ئەوە ناکرێت رێژەی موسڵمان لەو ناوچەیەدا سەدا نەوەد زیاترە، کەوایە ئەوەی روودەدات سەرچاوەکەی لە ئیسلامەوە وەرگیراوە کە بانگەشەی دوایین ئایینی ئاسمانی دەکات، لە راستیدا ئەو کاتە دنیا دووچاری جەهل و کێشەی قووڵ بۆیەوە کە ئیسلام شەرعیەت دەدات بەوەی کە دوایین ئایینی ئاسمانییە، ترامپ لەوەدا راست دەکات کە ترسی لە چوونی مووسڵمانان هەیە بۆ ئەمەریکا، مەگەر ئەوە موسڵمانەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا نین خەریکی کاری تیرۆریستی و بەدڕەوشتی و دەستدرێژی سێکسی و کوشتنی ژن و منداڵ و سەدان کردەوەی ناشیرینی دیکەن، مەگەر ئەوە موسڵمان نەبوو هەفتەی رابردوو پیاوێکی سووری ژنەکەی و دوو منداڵی خۆی دەکوژێت و دواتر تەرمەکانیان لە ناو موجەمیدەیەکدا هەڵدەگرێت! هەڵبەت ئەو پیاوە مافی پەنابەریشی وەرگرتبوو لە حکوومەتی دانیمارک و ژیانیشیان دابینکرابوو. مەگەر ئەوە موسڵمان نەبوون کردەوە تیرۆریستییەکەی یانزەی سێپتەمبەریان ئەنجامدا، مەگەر هێرش و کردەوە تیرۆرییەکانی پاریس و ئەوروپا موسڵمانەکان نین، مەگەر کوشت و بڕ و شکاندنی شکۆی تاکی رۆژهەڵاتی موسڵمانەکان خۆیان نین، مەگەر ئەوە موسڵمانەکان نین ناتوانن وەک بەشەر لە تەک یەک و لەگەڵ یەکتریدا بژین، مەگەر ئەوە موسڵمانەکان نین ئێستا لەسەر شەڕی زەیدی کوڕی مەعاویە و حوسێنی کوڕی خەلیفە عەلی یەکتری دەکوژن. کورد ناتوانێت لەناو ئەو هەموو گەڕەلاوژەیەدا بژیەت، یان پێویستی بە کۆچی بە کۆمەڵ هەیە بۆ ئەوەی دنیا تووشی شۆک بکات بەوەی چیتر ناتوانێت لەناو ئەو گەڕەلاوژەیەی ئیسلامییەتیێەدا بژیەت، ئەگینا دەبێ بە دوای هاوپەیمانی بە هەڵوێست دابگەڕێت و بەرەی خۆی رێکبخاتەوە، ئەگینا گەلێک دەبین هەمیشە لەگەڵ ئازارەکاندا دەژین.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
شاخەوان ئیبراهم عەبدوڵا

ئەرشیڤی بەڕێز: شاخەوان ئیبراهم عەبدوڵا