شه‌ریف هه‌ژاری: بۆ ڕۆژنامه‌ و ته‌له‌فزیۆنه‌كان له‌ ئاست ئه‌م سته‌مه‌ نانه‌ته‌وه‌ییه‌ی پارتیی بێ ده‌نگن!؟

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

له‌ڕاستییدا، پێویسته‌ ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆژنامه‌كانی كوردستان زۆرجار دیقه‌ت له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وایه‌تیی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و دۆخی شۆرشگێڕانیان بكه‌ن له‌ ژێر سته‌م و ئازوبازه‌كانی پارتیی و یه‌كێتیی دا.

یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ پێشتر لای من پێشبینی كراوبوو، ئێستاش سه‌ره‌تاكانی ڕوویداوه‌، ئه‌وه‌یه‌: شۆرشگێڕیكی خۆرهه‌لاتی كوردستان له‌ لایه‌ن پارتییه‌وه‌ سه‌رنگوون كراوه‌.

بۆ و، چۆن پێشتر لای من پێشبینی كراوبوو؟
چونكه‌ له‌ ده‌یان بابه‌تم، به‌تایبه‌ت له‌ بابه‌تی (ڕه‌خنه‌كان له‌ مسته‌فای هیجری) كه‌ یه‌كێك له‌ پڕخوێنه‌رترین بابه‌ته‌كانی سایتی وتاری كورد بوو، به‌ ڕوونی ئاماژه‌م به‌وه‌ دابوو كه‌ عاشقبوونی هه‌ندێك له‌ رۆژنامه‌نووسانی كوردی خۆرهه‌لات بۆ پارتیی ئه‌وا له‌ نه‌زانین و مێژوونه‌ناسینیان دایه‌.
چونكه‌ مێژوو بۆمان ئه‌سه‌لمێنێت پارتیی و یه‌كێتیی هه‌میشه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ حیزبییه‌كانیان پشتی جوولانه‌وه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیان به‌رداوه‌ و، ئه‌گه‌ر به‌ تاكتیك پشتیوانیشیان كردبن، ئه‌وا له‌ ستراتیژ دا پاسدار یان جه‌ندرمه‌یان هێناونه‌ته‌سه‌ر و شۆرشگێڕانی كوردی پارچه‌كانی تریان ته‌سلیمی ئێران و توركیای داگیركه‌ر كردۆته‌وه‌! ئه‌مه‌ حه‌قیقه‌تی مێژووه‌و ده‌بێت مێژوو وه‌ك خۆی بنووسرێته‌وه‌ و راستییه‌كانی تێدا بخرێته‌ڕوو.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نزیك به‌ چوار سال ئه‌بێت له‌ فه‌یسبووك دا بووه‌ته‌ هاوڕێم، كوڕه‌ شۆرشگێڕیكی خۆرهه‌لاتی كوردستانه‌ به‌ناوی (خه‌لیل جه‌نگی)، زۆرجار نامه‌ی بۆ ده‌ناردم و بابه‌ته‌كانی بلاوده‌كرده‌وه‌ و كه‌سێك بوو بیریی نه‌ته‌وه‌یی له‌ ئایدیاكانی دا ڕه‌نگی دابووه‌.
هه‌رچه‌نده‌ وه‌لاهی نه‌ له‌ ژیانم دا دیوومه‌، نه‌ ده‌ی ناسم، نه‌ هاوڕێمه‌ وه‌ك تێكه‌لاوی پراكتیك، نه‌ ئه‌زانم خه‌لكی كوێیه‌، نه‌ ئه‌زانم پله‌ی چییه‌! به‌لام به‌ بابه‌ته‌كانی دا ئه‌مزانی كه‌ پارتیزانێكی كوردی خۆرهه‌لات بوو.
كه‌چی ئێستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوڕێی فه‌یسبووكمه‌، له‌ڕێی هاوڕێكانی ترییه‌وه‌ به‌رچاووم كه‌وت ئه‌م برا به‌ڕێزه‌ بۆماوه‌ی زیاتر له‌ 22 رۆژه‌ ده‌زگای پاراستنی پارتیی سه‌رنگوونی كردووه‌، ئه‌مه‌ش به‌ چ تاوانێك!؟
به‌پێی نووسینی هاوڕێكانی كه‌ له‌ فه‌یسبووك ده‌ینووسن و هه‌روه‌ها به‌پێی بابه‌تێكی سایتی (ڕۆژی كورد) ئه‌م كوره پارتیزانه‌‌ (خه‌لیل جه‌نگی) له‌ حاله‌تی پاسه‌وانی باره‌گاكه‌یان دا بووه‌، ئۆتۆمبێلێك ده‌ جار هاتووه‌ و زانیاری له‌سه‌ر باره‌گاكه‌یان كۆكردۆته‌وه و به‌ چوارده‌وری باره‌گاكه‌یاندا سوڕاوه‌ته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كیان داوا له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ ئه‌كات بووه‌ستێت و ئه‌و ناوچه‌یه‌ چۆل بكات، كه‌چی دواتر چه‌ندین جار ئۆتۆمبێله‌كه‌ دێته‌وه‌ سه‌ریان، ناچار (خه‌لیل جه‌نگی)ش چه‌ند فیشه‌كێك به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌وه‌ ده‌نێت و، ئه‌وه‌ی باسكراوه‌ كه‌س بریندار و كوژراو نابێت، به‌لام ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ فیشه‌كی لێدراوه‌وه‌ هه‌ڵ دێت.
دواتر پارتی دێنه‌ مه‌قه‌ره‌كه‌ی دیموكرات و داوای ئه‌م كه‌سه‌ (خه‌لیل جه‌نگی) ئه‌كه‌ن ته‌نها بۆ چه‌ند ساتێك لێكۆلینه‌وه‌ و پاشان ئازادكردنی، كه‌چی سه‌رنگوونی ده‌كه‌ن!
سایتی (رۆژی كورد) ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌: (بێسەروشوێن کردنی پیشمەرگەیەکی حدکا ناڕەزایەتی لێ دەکەوێتەوە/تەقە کردنەکە لە ماشێنی وەزارەتی ئیتلاعات بووە).
لێره‌دا، كه‌واته‌ پێشبیینیه‌كانی پێشتری ئێمه‌ هاتنه‌دی، كه‌ زۆرێكی له‌ (نه‌خوێنه‌واره‌) كورده‌كانی خۆرهه‌لات به‌رگریان له‌ پارتیی ئه‌كرد!! ئێستا ئه‌و (نه‌خوێنه‌واره‌) قسه‌ قه‌بانه‌ی سه‌ر فه‌یسبووك بۆ ناچن ئازادی بكه‌ن!!؟
خاڵێكی دیكه‌ له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا، كه‌موكورتی خودی حیزبه‌كه‌ی (خه‌لیل جه‌نگی)یه‌، باشه‌ حیزبی دیموكرات تاكه‌ی پارتیی و یه‌كێتیی ناناسێت، تاكه‌ی پارتیی و یه‌كێتیی ئه‌توانن حیزبی دیموكرات فریوبده‌ن!
بۆ حیزبی دیموكرات خۆی خاوه‌نی پارێزه‌ر نییه‌ له‌م كه‌یسانه‌دا و بڵێت پارێزه‌رمان ده‌نێرین بۆ دادگا!؟
چۆن حیزبی دیموكرات به‌ ئاسانی پێشمه‌رگه‌ و كادریان ته‌سلیمی پارتیی یا یه‌كێتیی ئه‌كا!؟ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ ئیتلاعاتی تێدا بووبێت ئه‌وا به‌ ته‌سلیمكردنی كه‌سانی وه‌ك (خه‌لیل جه‌نگی) ئیدی ژیانیان ئه‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، چونكه‌ مێژوو پێمان ئه‌ڵێت كه‌: ئیتلاعات یان میت ئه‌مریان كرد به‌سه‌ر پارتیی و یه‌كێتیی دا، ئه‌مره‌كه‌یان به‌ زیادیشه‌وه‌ جێ به‌جێ ئه‌كرێت.
زیاتر له‌مانه‌ش، بۆ رۆژنامه‌نووسانی كوردستان گرنگی به‌م كه‌یسه‌ ناده‌ن!! ئه‌شیڵێمه‌وه‌: كوان ئه‌و كورده‌ نه‌فامه‌ خۆرهه‌لاتییانه‌ی كه‌ عاشقی پارتیی بوون، بۆ ناچن ئازادی بكه‌ن!؟
ڕاسته‌ من له‌ 2004 ه‌وه‌ بێ به‌رامبه‌ر و به‌ ده‌یان مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانم: سه‌دان بابه‌ت و چه‌ندین كتێب و توێژینه‌وه‌م له‌سه‌ر خۆرهه‌لاتی كوردستان نووسیووه‌ و، له‌ چه‌ندین خۆپیشاندان بۆ ئازادی ئۆجه‌لان له‌ 2004 ه‌وه‌ به‌شداربووم كه‌ ئه‌وكات یاساغكرابوو خۆپیشاندان لای یه‌كێتیش بۆ ئازادی ئۆجه‌لان.
به‌لام به‌راستی نه‌مدیووه‌ كه‌س وه‌ك به‌شێكی كوردی خۆرهه‌لات عاتیفانه‌ سیاسه‌ت بكه‌ن، به‌جۆرێ كه‌ له‌ ده‌یان بابه‌ت دا بۆ په‌كه‌كه‌ و دیموكرات ده‌منووسی: نابێت سیقه‌ به‌ پارتیی و یه‌كێتیی بكه‌ن، كه‌چی به‌شێكی كوردانی خۆرهه‌لات بێ-ئاگا له‌ مێژوو به‌رگریان له‌ پارتیی ئه‌كرد!!
ئه‌و كورده‌ خۆرهه‌لاتیانه‌ نازانن چه‌ندێك پڕ مه‌ترسییه‌ كه‌ لێره‌ له‌سه‌ر توركیا یا ئێران بنووسیت، ئه‌بێت خه‌وت نه‌بێ و له‌ ته‌نیشت قه‌ڵه‌میشه‌وه‌ چه‌كت پێ بێت!! هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌ پلانێكیانه‌وه‌ پێوه‌ ئه‌بیت، یان ئه‌بێت واز بێنیت و بیریی نه‌ته‌وه‌یی كوردیی وه‌لا نێیت!
ناپلیۆن ئه‌ڵێت: سیاسه‌تمه‌داری لێهاتوو – مێژووزانێكی به‌توانایه‌!
له‌ دووادێڕ دا ئه‌ڵێم: به‌ عاشقانه‌ سیاسه‌تكردن ته‌نها پیشه‌ی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ هیچ له‌ مێژوو نازانن یاخود ده‌رس و په‌ندیان لێ وه‌رنه‌گرتووه‌، بۆیه‌ هه‌میشه‌ كاره‌ساته‌كانیان به‌سه‌ر دا چه‌ندباره‌ ده‌بێته‌وه‌.
به‌ڵێ بۆ ئازادكردنی ئه‌م برا به‌رێزه‌، كه‌ ته‌نها له‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ده‌یناسم، هه‌رچه‌نده‌ هه‌موولایه‌ك ئه‌زانن: بیناسم یان نه‌یناسم بۆ من گرنگ نییه‌، ئه‌وه‌ گرنگه‌ مرۆڤ به‌رگری له‌ حه‌ق و راستی بكات و ره‌خنه‌ له‌ هه‌موو جۆره‌ سته‌مێك بگرێت.

نوسەر خاوەنی، ماسته‌ر له‌ سیاسه‌ت و ستراتیژی به‌ریتانیا له‌ خاكی ئه‌مریكا له‌ زانكۆی له‌نده‌ن.

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
شەریف هەژاریی

ئەرشیڤی بەڕێز: شەریف هەژاریی