ڕێباز بابان: رێبوار که‌ریم وه‌لی، که‌ زۆر بڵیی ئه‌که‌یت ـ خۆت ساغ که‌ره‌وه‌ که‌ تۆ چیت؟

کاتێک نوسینه‌کانی ئه‌م رێبواره‌ ئه‌خوێنمه‌وه‌ زۆر لێکدانه‌وه‌ بۆ ناسینی که‌سێتی به‌ مێشکمدا گوزه‌ر ئه‌کات و، ئه‌مه‌وێت له‌سه‌ر یه‌کێک له‌و لێکدانه‌وانه‌ بوه‌ستم و که‌سێتی ئه‌م زاته‌ی له‌سه‌ر بنیات بنێم. به‌ڵام دیسانه‌وه‌ […]
سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

کاتێک نوسینه‌کانی ئه‌م رێبواره‌ ئه‌خوێنمه‌وه‌ زۆر لێکدانه‌وه‌ بۆ ناسینی که‌سێتی به‌ مێشکمدا گوزه‌ر ئه‌کات و، ئه‌مه‌وێت له‌سه‌ر یه‌کێک له‌و لێکدانه‌وانه‌ بوه‌ستم و که‌سێتی ئه‌م زاته‌ی له‌سه‌ر بنیات بنێم. به‌ڵام دیسانه‌وه‌ که‌ جارێکی تر به‌ سه‌رجه‌م ورێنه‌کانیدا ئه‌چمه‌وه‌، ئیستێک ئه‌که‌م به‌ شوین مانایه‌کی تردا ئه‌گه‌رێم، بۆ که‌سایه‌تی و بیر کردنه‌وه‌ی.
ئێمه‌ی کورد، به‌ خوێنده‌وارو نه‌خوێنده‌واره‌وه‌ به‌ رۆژنامه‌نوس و به‌راپۆرت نوسیشه‌وه‌، ئه‌گه‌ر زه‌رره‌یه‌ک هه‌ست و هۆشی نه‌ته‌وایه‌تیمان هه‌بێت خوێندنه‌وه‌یه‌کی عه‌قڵانیشمان ئه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ کۆی ڕووداوه‌کانی باکورو باشورو پارچه‌کانی تری کوردستان، به‌تایبه‌ت ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌ردۆغانی ئاغای رێبوارو هاوشێوه‌کانی دژ به‌ ئیراده‌ی گه‌لی کوردو ئازادیخوازان گرتویه‌ته‌ به‌ر.
رێبوار له‌ نوسینەکه‌یدا ئه‌وه‌نده‌ی رق و کێنه‌ هه‌ڵئه‌رێژێ به‌رامبه‌ر به‌ پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی دیموکراتی گه‌لان، تورکێکی ره‌گه‌رز په‌رستیش ئه‌گه‌ر رای خۆی ده‌رببرێ له‌وانه‌یه‌ له‌وه‌ی رێبوار که‌متر نه‌بێت. چونکه‌ نوسینه‌که‌ی یاخود بڵێێن راپۆرته‌که‌ی رێبوار نه‌ک هه‌ر وه‌ک رۆژنامه‌نوسیکی بێ لایه‌ن، به‌ڵکو وه‌ک داکۆکیکه‌رێک له‌ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردوغانەو، بووه‌ به‌ته‌ره‌فێک. یان ئه‌گه‌ر به‌بارێکی تردا بیریی لێبه‌که‌ینه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ رێبوار ئاشی حیزبه‌که‌ی بگێرێت و، ئه‌و راستیه‌ دوباره‌ ساغ بکاته‌وه‌، که‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا وتی: به‌ڵێ ئێمه‌ له‌گه‌ل بارزانی هاوکاریمان هه‌یه‌ بۆ لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستان، چونکه‌ دوژمنی هه‌ردولامانه‌.
یه‌کێکی تر له‌ کێشه‌کانی ئه‌م به‌ناو رۆژنامه‌نوسه‌ خۆی زۆر به‌ موفه‌کیرێکی گه‌وره‌ ئه‌زانی پێش روداوه‌کان ئه‌که‌وێت و، پێش بینی ئه‌وه‌مان بۆ ئه‌کات، که‌ ئه‌وه‌ی دوای ئه‌ردۆغان دێت، كێ ئه‌لێت: بۆ کورد باش ئه‌بێت، له‌ دنیای سیاسه‌ت پێش بینی بۆ روداوو گۆرانکاری هه‌نوکه‌یی ئه‌کرێت و، ئه‌وه‌ی له‌ دوا رۆژ رووئه‌دات ئه‌بێت به‌ دیفاکتۆ و سیاسه‌تکردنیش له‌سه‌ر وه‌هم و گریمانه‌ پیاده‌ ناکرێ.
یه‌کێکی تر له‌ سه‌رنجه‌کانم له‌باره‌ی رێبوار ئه‌وه‌یه‌ که‌ باسی سلێمانی ئه‌کات، که‌ چۆن له‌ سلێمانی سێ پارێزگار هه‌یه‌ و خه‌ریک بو ببێ به‌ چوار، جگه‌ له‌وه‌ی که‌ رێکه‌وتن و به‌شداری یه‌کێتی له‌ حکومه‌ت به‌ گاڵته‌جاری باس ئه‌کات که‌ ئه‌لێت: (پارتیش بە تكا و پاڕانەوەی باڵی ماڵبات، لە هەولێرەوە قەییومێكی بۆ سلێمانی دانا. پیرۆزیان بێت ) وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ یه‌کێتی له‌ هه‌ولێر شاگردی پارتی بێت و، به‌خێری خۆی هه‌ندێک داواکاریی چیبه‌جێ ئه‌کات، که‌ ئه‌مه‌یان پێویستە یه‌کێتی خۆی وه‌لامی رێبوار بداته‌وه‌.
ئه‌وه‌ی رێبوار تا ئێسا لێی حاڵی نه‌بوه‌ رێزگرتنه‌ له‌ ئیراده‌و ده‌نگی خه‌ڵک، ئه‌وه‌ی له‌ سلێمانیش رووی دا، به‌پێی رێککه‌وتن و ئیستحقاقتی هه‌ڵبژاردن بووه‌ هۆکاری ئه‌و کێشه‌یه‌ش سه‌رچاوه‌که‌ی ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ نه‌بونی سه‌رۆکێکی شه‌رعی له‌هه‌رێمی کوردستان. وه‌ گۆرانیش نه‌یویست بچێته‌ ژێر باری فه‌رمانێکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، نه‌ واژووەکەی و نه‌خۆشی شه‌رعیه‌تی یاساییان نیه‌و، دواتریش ئه‌گەر ڕازی بونایه‌ به‌و فه‌رمانه‌ یه‌کێکی وه‌کو جه‌نابت دیسانه‌وه‌ ئه‌توت : خێرمان به‌ گۆران کردووه‌.
دواجار ده‌رکه‌وت، که‌ رێبوار رۆژنامه‌نوس نیه‌ راپۆرت نوسه‌ و، ئه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش وتی ( به‌ زمانی تورکی داکۆکی له‌ میله‌ته‌که‌م بکه‌م زۆر شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌ تره‌ له‌وه‌ی به‌جلی کوردیه‌وه‌ جاشایه‌تی بۆ دوژمن بکه‌م ) ئه‌لێی ئه‌م وته‌یه‌ بۆ رێبوارو هاوشێوه‌کانی وتراوه‌، که‌ بەزمانی کوردی دیفاع له‌ ئاکپارتی و دوژمنانی کورد ئه‌که‌ن.

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
ڕێباز بابان

ئەرشیڤی بەڕێز: ڕێباز بابان