زه‌به‌نگ به‌هادین: ترمپ وه‌ك ره‌مزێك بۆ بونیادى راسته‌قینه‌ى ئه‌مریكا.

هه‌ڵبژاردنى ئه‌مریكا, له‌ سه‌ره‌تایى ده‌ست پێكردنى یه‌وه تا ئه‌مرۆ, كه‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانى ده‌رچوون و ئه‌نجامه‌كه‌ى به‌بردنه‌وه‌ دوناڵد ترامپ بوو‌ به‌سه‌ر هیلارى كلینتوندا، ئه‌وه‌ى نیشانداین كه‌ تاكى ئه‌مریكى چۆن بیرده‌كاته‌وه‌و چۆن […]
سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

هه‌ڵبژاردنى ئه‌مریكا, له‌ سه‌ره‌تایى ده‌ست پێكردنى یه‌وه تا ئه‌مرۆ, كه‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانى ده‌رچوون و ئه‌نجامه‌كه‌ى به‌بردنه‌وه‌ دوناڵد ترامپ بوو‌ به‌سه‌ر هیلارى كلینتوندا، ئه‌وه‌ى نیشانداین كه‌ تاكى ئه‌مریكى چۆن بیرده‌كاته‌وه‌و چۆن بریار ئه‌دات, ئه‌مه‌ى ئه‌مرۆ به‌ ئه‌نجامه‌كه‌ى گه‌یشتین نیشانه‌ى سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانى ئه‌مریكایه‌ هه‌م له‌ ناوخۆ و هه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكادا, ئه‌نجامى سیاسه‌تى چه‌واشه‌كارى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى سه‌ركردكانى ئه‌مریكایه‌ بۆ جیهان.

ترامپ ره‌نگدانه‌وه‌ى ناخى راسته‌قینه‌ى تاكى ئه‌مریكى یه‌و ئه‌و ئاوێنه‌یه‌، كه‌ ئه‌مریكاى یه‌كان راستى خۆیانى تێدا ئه‌بینن, ئه‌گه‌ر به‌ ووردى چاوو به‌رنامه‌كانى ترامپ و به‌رنامه‌كانى هیلارى بخشێنین، ئه‌بینین تره‌مپ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پیاوێكى بازرگانى ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ڵێنى باشتر كردنى دۆخى دارایى خه‌ڵك ئه‌دات به‌لێنى ئه‌وه‌ ده‌دات به‌ ئه‌مریكى یه‌كان كه‌ فه‌قیرى و نه‌بوونى نه‌هێڵێ له‌ وڵاتدا , رازى بوونى خه‌ڵك به‌م جۆره‌ به‌ڵێنه‌ سه‌لمێنه‌رى ماندوێتى خه‌ڵكى ئه‌مریكایه‌ له‌ ناو وڵاته‌ زه‌به‌له‌حه‌دا . به‌ڵێنى نه‌هێشتنى ئیسلام و ئیسلامىیه‌كان ئه‌دات له‌ناو ئه‌مریكا، كه‌ ئه‌مه‌ سه‌لمێنه‌رى ئه‌و رق و كینه‌ زۆر و كۆنه‌ى ئه‌مریكایه‌ به‌رامبه‌ر دینه‌كانى تر كه‌ هه‌یه‌تى به‌ تایبه‌تى ئیسلام. كاتێك ئێستا په‌یوه‌ندى ئه‌مریكا ئه‌بینین به‌ ده‌وڵه‌ته‌ ئیسلامىیه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌نىیه‌كى كاتى زیاتر هیچى تر نىیه‌. ترامپ سه‌رشێتانه‌ هاتۆته‌ ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ هه‌تا ئێستاش كه‌س ئامانجى سیاسى ئه‌م پیاوه‌ نازانێـت، كه‌س نى یه‌ تێبگات ئاخۆ هزرى سیاسى و ئاراسته‌ى سیاسى ئه‌م پیاوه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌مریكا به‌ره‌و كوێ ببات .
ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى راسته‌قینه‌ى هه‌بێـت بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى ئه‌مریكا، ئه‌بینێت كه‌ ئه‌مریكا هه‌رگیز برواى به‌ دیموكراسى نىیه‌، وه‌ هه‌میشه‌ به‌ شێوه‌كى داگیركه‌رانه‌و تێكده‌رانه‌ بیرى كردۆته‌وه‌و بیر ئه‌كاته‌وه‌, سیاسه‌تى ئه‌مریكا ئه‌بینین له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكادا, هه‌ر وڵاتێك ئه‌مریكا رووى تێكردووه‌ سه‌رنجام خانوه‌كان و ماڵه‌كانى بۆ تێكداون و خێمه‌و چادرى به‌سه‌ردا به‌خشیونه‌ته‌وه‌ به‌ ناوى فراوانكردنى دیموكراسى و مافى مرۆڤ، هه‌موو رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستى كرد به‌ وێرانه‌ و خوێن هه‌موو نه‌وت و سه‌رمایه‌ى ناوچه‌كه‌ى بۆ خۆى بردووه‌.
ئه‌و میله‌تانه‌ى وا بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا فریادره‌س و رزگاركه‌ره‌، ئه‌وا ئه‌توانن سه‌یرى دروست بوونى ئه‌لقاعیده‌و وێرانكردنى ئه‌فغانستان بكه‌ن كه‌ چۆن ئه‌مریكا خۆى قاعیده‌ى دروستكرد به‌ دانپیانانى هیلارى كلینتون و پاشان چۆن بۆ له‌ ناوبردنیان ئه‌فغانستانیان وێرانكرد، كه‌ له‌ راستیدا له‌ ناویش نه‌بران به‌ڵكو ته‌نها سنورێك بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانیان دانرا .
له‌ عێراق به‌ناوى روخاندنى دیكتاتوریه‌ت و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى دیموكراسى، سه‌دام حسینیان له‌ناوبرد و له‌برى ئه‌و حكومه‌تێكى دزو تائیفیان دروست كرد كه‌ تا ئه‌مرۆش رۆژانه‌ خوێن ئه‌رێژرێت له‌م وڵاته‌دا به‌هۆى ئه‌م ده‌سڵاته‌ گه‌نده‌ڵ و تائیفىیه‌وه‌، هه‌رگیز چاره‌سه‌ریش نابێت تا ئه‌م حوكمه‌ تائیفىیه‌ بمێنێ كه‌ ئه‌مریكا دامزرێنه‌رى راسته‌قینه‌ى بووه‌ ئه‌ى ئه‌مه‌ پێمان ناڵێت، كه‌ دیموكراسى له‌ كوێ و تایفى له‌ كوێ .
له‌ كوردوستانه‌كه‌ى خۆشمان هه‌رچى لاف و گه‌زافى ئه‌مریكایه‌ بۆ دیموكراسى و مافى مرۆڤه‌ به‌جوانى دیاره‌, ئه‌وه‌تا سه‌رۆكیكمان هه‌یه‌ نایه‌وێت كورسی ده‌سه‌لات جیبهێڵى. په‌رله‌مانیانێكمان هه‌یه‌ به‌ زه‌برى چه‌ك ده‌رگاكانى داخراوه‌. مافى چاره‌ى خۆنوسینێكمان هه‌یه‌ كه‌ وه‌ك گیسكه‌كه‌ى هه‌یاسى خاس هه‌موو رۆژێك به‌غدادمان نیشان ئه‌ده‌ن و پێمان ئه‌ڵێن: ئه‌بێت بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ به‌غداد. ئه‌مه‌ دیموكراسىیه‌ته‌كه‌ى ئه‌مریكایه‌ له‌ كوردوستان كه‌ قورى كردووه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌شیدا .
ئه‌مرۆ گه‌لى ئه‌مریكى په‌رده‌یان لادا له‌سه‌ر روخسارى راسته‌قینه‌یان به‌ ده‌نگدان بۆ تره‌مپ و روخسارى راسته‌قینه‌ى ئه‌مریكایان نیشاندا. ئه‌مرۆ ئه‌مریكىیه‌كان ووتیان: ئێمه‌ كه‌سێكى ره‌گه‌زپه‌رست و پیاوێكى ده‌وڵه‌مه‌ندو سه‌رشێتمان پێ باشتره‌ له‌ ژنێكى سیاسى و خاوه‌ن ئه‌زموون له‌ رابه‌رایه‌تى كردن, ئێمه‌ ره‌گه‌زپه‌رست و سه‌رمایه‌دارو دیكتاتورى راسته‌قینه‌ین , ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ ئه‌مریكایه‌كان بۆیان ووردكردینه‌وه‌ ئه‌مه‌ بوو , ئه‌مریكا دیموكراسى نىیه‌و هه‌رگیز دیموكراسیش نه‌بووه‌ .

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
زەبەنگ بەهادین

ئەرشیڤی بەڕێز: زەبەنگ بەهادین